مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە بەڵام ......... ؟

‌ره‌شاد گه‌ڵاڵی

وەك پێناسە شەڕ ماڵ وێرانی و بەکوشدانی کوڕی هەژارانە نەوەك کوڕی بەرپرس و دەوڵەمەندەکان ، شەڕ دەرهاوێشتەو دەرەنجامی ڕێک نەکەوتن و ڕەتکردنەوەی دیالۆگۆو گفتوگۆیە لەنێوان دوولایەنی شەڕکەر کەهاوسەنگی  هێز، چەك ، هاوسەنگی لەژمارەی لەشکرو داراییە کەسەرجەمیان بەزیانی لایەنی بێ هێزدا گوزەردەکات.

 لەکاتێكدا دیالۆگ و گفتوگۆی ناهاوسەنگ سەرکەوتن دەسەبەر دەکات بە دابەزینی بەرزی داواکارییەکانی لایەنی بێ هێزە لەو دیدارەداو جێگیربوونی مەرجی لایەنی بەهێزو سەرکەوتووە لەودیدارە نابەرامبەرەدا کەتیایدا لایەنی سەرکەوتوو دەسەبەری سیاسەتی ئابوری ، هەرێمایەتی و سیاسەتی نێودەوڵەتی بۆ خۆی مسۆگەرکردووە.

لەنیشتمانێك دەژین ناکرێت ڕۆڵی هێزەدەرەکی و هەرێمایەتیەکان نادیدە بگیرێت بەپێچەوانەوە دەبێ ڕۆڵ و سەنگی ئەو هێزە لەبەرچاو بگیرێت چونکە ڕۆڵی سەرەکی دەبینن لەخامۆشکردن و کۆتا پێهێنانی کۆی شۆڕشە نەتەوەیی و سەرهەڵدانە جوداخوازەکان کە بەدەر لەبەرژەوەندی وڵاتانی زلهێزو هەرێمایەتییەکان لەنێو هەرێم و چەند ناوچەیەك نەشو نمادەکەن و پێگەی خۆیان تیایدا بەهێزکردووە بۆئەوەی ببن بەژمارەو ڕٶڵ بگێڕن لەگۆڕانکارییە چاوەڕوانکارییەکانی ناوچەکە ،  

 بەئاڕاستەیەکی تربوونی هێزەدەرەکیەکان کۆتایان هێنا بەودروشمە باقو بریقانەی دەیان ساڵی پێشووی حزب و لایەنە سیاسیەکان کەدەگوترا هێزوبازوی گەل پشت و پەنای شاخەکان هۆکارگەلێکن بەئاڕاستەی دەسەبەرکردنی ماف و ئازادیەکان ؟ بەپێچەوانەوە هێزەدەرەکیەکان ڕۆڵی سەرەکی دەبینن بەئاڕاستەی بەدیهێنان و دەسەبەرکردنی بەرژەوەندیە باڵاکانی وڵاتەکانیان لەنێو هەرێم و وڵاتاندا ،

دەبێ خوێندنەوەو پێشبینی و بەرچاو ڕوونی لای سەرکردایەتی هەرپارت و ڕێکخراوو شۆڕشێك زەمینەسازی بۆ کرابێت لەمەڕ بوونی سەنگی هێزە دەرەکی و هەرێمایەتیەکان لەبەرامبەر بوونی هێزەلۆکاڵیەکان کەهەرگیزناتوانن بەبێ بوونی هاوکاری هێزەدەرەکیەکان ئامانج بپێكن و هیچ گۆڕانکاریەك بگەیەننە لوتکە  ،

مێژووی ٢٧ساڵی ڕابردووی هەڕێم ئەو ڕاستیەی سەروووی بۆ ئێمە سەلماند کە ڕۆڵی هێزە هەرێمایەتی و دەرەکیەکان لەیەکلاکردنەوەو گۆڕینی باڵانس لەهەرێمی کوردستان بەتایبەتی لەیەکلاکردنەوەی کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی مێژووێکی دوورو درێژی هەیەو ایران ، تورکیا ، عیراق  ڕۆڵی سەرەکیان بینی لەدروستکردنی گرژیەکان و بەقازانجی یەك لایەنی سیاسی خۆیان خزاندە نێو ململانێ و هاوکێشەئاڵۆزەکان و بەبەرژەوەندی پارتی کۆتایان بەیارییەکە هێنا ،  

بۆ سەلماندنی ڕاستیەکان ایران لەپێنجوین تاکو قەندیل بەتۆپ باران کردنی هەڵەبجەو قەڵادزێ ، تورکیا  لەسۆران شەقڵاوەو نزیك هیران  ، عیراق لە ٣١ی ئاب و گرتنەوەی پایتەختی هەرێم ، واتەهەرسێ دەوڵەت وەك هێزێکی کاریگەر لەڕووی سەربازی لەسەر زەوی و ئاسمان ڕۆڵیان بینی لەیەکلاکردنەوەی هاوکێشەو کێشەکانی نێو خۆی هەرێم ،

گەربەچاوێکی دووربینتر سەیری  هاوکێشەئاڵۆزەکانی نێو خودی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا بکەیت هەر لەعەفرین  تاکو ، دەرعا ، ئیدلب و دەورو بەری دیمەشق بەڕوونی گۆڕانکارییەکان هەستی پێ دەکرێت ئەوەی بوونی نەبێت لەو یارییە ، بەها ، جوانی ، ڕەوشت ، فکر ، بیرو باوەڕ کۆتای پێ هاتووەولەشوێن ئەوە هەڕاج کردن و ئاشبەتاڵ پێکردنی شۆڕشی ڕەوای گەلانی سوریا جێگیر دەبێت بۆیە ئەو هاوکێشەیە هیچ خوێندنەوەیەکی ترلە خۆهەڵناگرێت و چیتری لێ سەوزو بەدی ناکرێت تەنهاو تەنها زەرمەندی سەرەکی لەنێو ئەوهاو کێشە ئاڵۆزەدا گەلانی سوریا دەبن ،  

لەکۆتا دەڵێم (الدهر یومان ، یوم لك ویوم علیك فإذا كان لك فلا تبطر وإذا كان علیك فاصبر ..” علی ابن أبی طالب) مێژوو لەبیرنەکراوەو هەرجارەی بەجۆرێك خۆیان نمایش دەکەن دوێنێ لیوای پاسەوانی کۆماری بەکرێ گیران بۆ داگیرکردنەوەی هەولێرو سودگەیاندن بە پارتی دیموکراتی کوردستان ؟

دەزانم بەندە  مرۆڤێکی نەخوێندەوارەو دیدەم بینینی کزبووەو ئاستی ڕوانین و بیرکردنەوەم وەك پێشوو نیە بەڵام ئێوە پێم ناڵێن کێوماڵکردنی شاخی قەرەچوغ یەکلایەنەو بێ خەرج کردنی شایستە داراییەکانی پێشمەرگە لەلایەن حکومەتی عیراق و بەخشینی خوێنی زیاتر لە١٠ڕۆڵەی تێکۆشەری پێشمەرگەو بریندار بوونی زیاترلە ١٤ ڕۆڵەی تری تێکۆشەر چ مانا و هاوتابوونێك لەخۆ دەگرێت ؟

تۆبڵێی هەمان ئاڕاستەو هەمان ئاوازی ٣١ی ئاب  نیە بەجۆرێکی تر هەمان سیماو مانا لەخۆناگرێت و لێكچوونی تیایدا بەدی دەکرێت یاخود هەمان شێوەیە جارێکی تر مێژوو خۆی دووبارە کردۆتەوەو ئێوە ئەم جارە بەکرێ گیراون ؟

 ڕێكکەوتن ئەنجامدانی دوودیدارو کۆبونەوەکانی مخموور ، زورگەزراو  هۆکارگەلێك بوون بەئاڕاستەی ڕێگری کردن لەزامدار نەبوونی لوتی یەك پۆلیسی ئیتحادی و دووبارەبوونەوەی هەمان مێژووی کۆنە بەڵام بەجۆرێکی تر ؟

یاخود سەرەتاوبەخشینی خوێنە بەئاڕاستەی گەڕانەوەی متمانە لەنێوان دووهێزی ناکۆک و شەرکەری دژبەیەک بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ مانگ ململانێی یەکتر ؟


PM:08:52:19/07/2018

ئه‌م بابه‌ته 2902 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی