بەکورتی لە بارەی بوجەوە

‌بڵێسە جەبار فەرمان



ساڵ بەساڵ قەیرانەکان زیاتر دەبن نەک کەم

بوجە بریتیە لە دەرخستەیەک لە داھاتی حکومەت بە گشتی و خەرجی ھەموو دام و دەزگاکانی حکومەت لە ماوەی ساڵێکدا بە ھەرێمی کوردستانەوە.

لە بوجەدا ھەر وەزارەتەو کۆمەڵیک پرۆژە دەخاتە روو، داوای پەسەندو جێبەجێ کردنیان دەکات.

ئەم پرۆژەی داھات و خەرجیە لەلایەن حکومەتەوە بە وردی خوێندنەوەی بۆ دەکرێت و لەگەڵ ئەو بەرنامە کارەی کە حکومەت بۆ تاک بە تاکی وەزارەتەکان دایڕشتوە بەراورد دەکرێت.

دوای دانوسانێی زۆری شاندی حکومەتی ھەرێم بە سەرپەرشتی بەرێز قوباد تالەبانی و حکومەتی مەرکەزی گەیشتنە ئەو دارشتن و نوسینەوەیەی خاڵی ١١ و ١٢ کە تایبەتە بە ھەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاسای بوجەی ساڵی ٢٠٢١.

حکومەتی ناوەندی بریتیە لەھەموو ئەو حزب و لایەنانەی کە کورسی پەرلەمانیان بەدەست ھێناوە. واتا بەشی زۆری حکومەتی اتحادی بریتیە لە حزبی صدر و ھەموو حزبەکانی تری شیعی و سونی و بە ھەردو حزبی کوردی یەکێتی و پارتیەوە بەتایبەتی و ئەوانی تر بەگشتی.

دوای ئەوەی ئەم پرۆژە یاسایە لە ئەنجومەنی وەزیران خرایە دەنگ دانەوە و رەزامەندی لەسەری دەربڕا نێردرا بۆ پەرلەمانی عیراق بۆ پەسەندکردنی.

پەرلەمان ناتوانێت زیادکردنی داھاتی نیە یاخود کەمکردنەوەی خەرجیەکان. واتا بەشێوەیەکی گشتی پەرلەمان تەنھا توانای جێگورکێی بە بابەکان ھەیە( مناقلە) و پێش و پاش خستنی پرۆژەکان لە رووی گرنگی و زەروریەتەوە.

لێرەدا دەمەوێت ئاماژە بۆ ئەوە بکەم کە بۆ نوێنەری ھەموو حزب و لایەنەکان لەناو حکومەت دا رەزامەند بوون لەسەر ئەو برگانەی پەیوەندیان بە حکومەتی ھەرێمەوە ھەیە و لە ناو پەرلەمان دا دژن.ئایا ئەمە بۆ دیموکراسیەت و رەای جیاوازی تاکەکان دەگەرێتەوە لە ناو نوێنەری حزبەکان لە پەرلەمان یاخود بۆ شێوەیەک لە تەکتیکی سیاسی و حزبی بۆ چەواشەکردنی شەقام و بەدەست ھێنای دەنگی زیاتر لە ھەڵبژرادن دا بە ھۆی دژایەتی کردنی ھەرێمی کوردستاتەوە.

رای خۆم کە ھەمیشە وتومەتەوە ئەوەیە کە ئەم دژایەتی کردنەی یەکتری تەنھا بۆ داپۆشین و پەردەپۆش کردنی سیاسەتی ھەڵەی چەندەھا ساڵە و برسی کردنی شەقامی عیراقیە بە گشتی لە لایەن حزبەکانەوە (بە لایەنە کوردیەکانیشەوە). ئەم دژایەتیە ھەر جارەو لە پێشھاتە و بابەتئک دا بەرجەستە دەبێت. لە ئێستادا ئەم بەرجەستەییە لە بوجەدا خۆی دەبینێتەوە.

بەهەر حاڵ پرۆژە پرۆژە بودجە وەک خۆی لەلایەن حکومەتەوە جێبەجێ ناکرێ و بەهەدەردانی زۆری تیا دەکرێت. سیاسەتی دارایی و ئابوری رەنگدانەوەی لەسەر جوڵەی بازاڕ و سیاسەت نییە.

ساڵانی رابردووش بودجە پەسەندکرا بەڵام قەیرانەکان کەمیان نەکردوەو زیادی کردوە.

قەرز لە دوای قەرز عیراقی کردۆتە وڵاتێکی بێ ئیرادەی قەرزار.

ئەم سیاسەتە هەڵەیە ژیانی خەڵکی زۆرتر قورس کردوە.

هیوادارم لەپشکی کوردستاندا لایەنە عیراقیەکان سیاسەت نەکەن چونکە پشکی کوردستان بۆ قوت و مووچەیە بۆ پرۆژە نییە. See 


PM:06:00:13/02/2021

ئه‌م بابه‌ته 1276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی