شەڕی دراو.. ئابووری عیراق رووی لە داڕمانە

‌بڵێسە جەبار فەرمان

تەنھا سیستێمی حکومڕانی لەم سەردەمە سیستێمی سەرمایەداریە، گەر پێشتر دەوترا یەکێک لە پایەکانی سیاسەت ئابوریە، ئێستا تاکە پایەی سیاسەت بووە بە ئابوری، لەو ڕوانگەیەشەوە خەتەرناکترین جەنگ لەم سەردەمەدا جەنگ و ململانێی ئابوریە.

لە رێگای ئابوریەوە ھەرەس بە حکومڕانی  وڵاتان و حکومەتەکان  دەھێنرێت، یان ملکەچ دەکرێن بۆ جێبەجێ کردنی ھەندێک سیاسەت.

یەکێک لە کاریگەرترین چەکەکانی ئەو شەڕە ئابوریە بریتیە لە شەڕی دراو.

دوای ھەرەس ھێنان بە لیرەی تورکی و تومەنی ئێرانی و  لیرەی سوری بەرانبەر بە دولاری ئەمریکی و دراوەکانی تر، نۆرەی دابەزینی مستەوای دیناری عیراقی دەبێت.

بەم جۆرە لە سیاسەتی ئابوری لەعیراق وە قەرزکردنی بەردەوام و هەڵاوسانکردنی بازار، دەرئەنجام دیناری عیراقی هاڕە دەکات.

پەیرەوکردنی لەم جۆرە سیاسەتە ئابوریەو دژایەتی کردنی ھەندێک لایەنی چەکدار بۆ وڵاتانی زلھێز، ئابوری عیراق بەرەو دارمان دەبات.


PM:06:03:11/11/2020

ئه‌م بابه‌ته 2088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی