کاکەییەکان بەدەری ئێزیدیەکان مەبەن

‌بڵێسە جەبار فەرمان

کاکەییەکان بەدەری ئێزیدیەکان مەبەن
مێخاس با نەبێتە شەنگال
پێشمەرگە بنێرن بۆ خانەقین
ئەو کەمتەرخەمیەی پارتی بەرپرسیار بوو لێی لە جێنوسایدی ئێزیدیەکان، با یەکێتی لە مێخاس دوبارەی نەکاتەوە.

تاوانی جێنوسایدی کورد سەد بارە دەبێتەوە، ئەمجارە بەرانبەر بە کاکەییەکان.
لە گوندی دارا و مێخاس و ھەموو دێھاتەکانی ئەو ناوچە دابڕێنراوانە رۆژانە مجزەرە و تراژیدیای تازە روو دەدات.
گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە زۆر گرنگە.

بەیاننامە برینی کاکەییەکان ساڕێژ ناکات.
تەنیا بەنوسین خەڵکەکە هاوخەمی وەرناگرن و قبوڵ ناکەن. بەهانایانەوە بابچین.
بەسە هاوخەمی لەسەر کاغەز، بڕیارو عەمەلیان گەرەکە بەجدی.
داوا لە ھەموو لایەنە پەیوەندی دارەکان ئەکەم کە ھەرچی زووتر ھێز بنێرن و ئەو ناوچانە بپارێزن.

یەکێتی کە ھێزی یەکەمە لەو دەڤەرە و کاکەییان بەشێکی سەرەکین لەناو ریزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و ھەر لەسەرەتای شۆرشی نوێوە دەبێت خۆ بە بەرپرسیار بزانرێت و رێگا نەدرێ شۆڤێنیەکان و عەرەبی ناڕەسەن و رەگەز پەرست ئەو تراژیدیایانە دوبارە بکەنەوە با بەکۆنکرێتی بەرپەچ بدرێنەوە.
با دواتر با نەھێلێن مێخاس بەدەردی شەنگال بروات
با کیژۆڵە کاکەییەکانمان نەبنە کەنیزەی تاریک پەرستەکان ھاوشێوەی کیژۆڵە ئێزیدیەکانمان


PM:07:49:14/06/2020

ئه‌م بابه‌ته 2492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی