کورد لە ئەزمەیە و سەرکردەیەکی پێویستە بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات

‌بڵێسە جەبار فەرمان


"بریاری یەکلاکەرەوە تەنها لای کاک مسعودە"
بلێسە جەبار فەرمان

کورد لە ئەزمەیە و سەرکردەیەکی
پێویستە بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات

ئەو سەرکردە کوردانەی بڕیاری یەکلایی کەرەوەیان ئەدا بەشێکی زۆریان لە ژیان دا نەماون.
کورد کەوتۆتە نیوان زلھێزێکی وەک ئەمریکا و وڵاتیکی دراوسێ کە یاریزانێکی باشە لە ساحەی رۆژھەڵات دا، وە تەحەکم بە چارەنوسی زۆرێک لەم وڵاتانەوە ئەکات.
ھەردوو وڵات شەری خۆیان لەسەر خاکی عیراق بەرێوە دەبەن و حزبە عیراقیەکانیان بەسەر خۆیان دا دابەش کردوە.
شەقام بە ئارەزووی خۆیان دەجوڵینن.
ئەمڕۆ سیاسەت لە عیراق دا بریتیە لە ھمجیەت و خیتابی پۆپۆلیستی و رق دژ بە یەک.

ھەموان لە ناخدا دژ بە کوردن
ھەرچەندە مزھەبی جیاوازیان ھەبێت بەڵام عرب بوون و خۆشەویستیان بۆ عیراق کۆیان داکاتەوە و لەم خاڵەدا کورد بە دوژمن تەماشا ئەکەن.
ھەرکامێک لە شیعە یاخود سونەکان بە قوەت بن دەست بۆ ھەموارکردنەوەی دەستور دەبەن و ھەموو ئەو بڕگەو مادانەی کە زامنی مافی کوردە دەیگۆرن.
لەمساڵانەی کۆتاییدا بە سیاسەتی زۆرینە و کەمینە لە پەرلەمانی عیراق دا چەندەھا یاسایان تێپەراندوە کە لە بەرژەوەندی کورد نەبوون.
ئێمە ھیچ دۆستێکمان نیە لە عیراق دا و ھەرجارەو بۆ ماوەیەک دوستی بەرژەوەندی پارێزی لایەکیانین تا دەگاتە دەسەڵات و پشتمان تێئەکات.
ئێستا وا ھەموو حزب و فراکسێونە کوردیەکان لەگەل لە ھەولێر کۆدەبنەوە.
کاک مسعود لەگەل حزبە کوردیەکان لە دەسەڵات و توانایان دایە بریاری یەکلا کەرەوە بدەن.
بڕیارێکی کوردانە دور لە محسەسەی حزبی و بەرژەوەندی تاکی.
ئەوەتا وەفدی دانوسانی کورد بە شکسخواروی بەرەو ھەولێر بەرێکەوت.
ئێمە نە حزبە سونەکان دۆستمانن و نە حزبە شیعیەکان
با ئەمجارە دوبارە بە زەلیلی نەرۆینەوە بغداد


AM:11:11:24/02/2020

ئه‌م بابه‌ته 3484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی