به‌ره‌و كام یاد.....
بڵێسە جەبار فەرمان
ماوه‌یه‌كه باسی یاده مه‌زنه‌كه ده‌كرێت
من ده‌پرسم كام یاد؟یادی كام یه‌كێتی
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كه به‌هۆی شه‌ری تیرۆریستانی داعشه‌وه‌و بۆ ڕێزگرتن له شه‌هیده قاره‌مانه‌كانمان ئاهه‌نگمان نه‌گێڕاوه
به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا هه‌موو ساڵێك پێشمه‌رگه دێرینه لهبیركراوهكانمان، تێكۆشه‌ره په‌راوێز خراوو دڵ رهنجێنراوهكان
كهسو كاری شه‌هیده په‌راوێز خراوهكانمان،
كادره لهخۆبردوه په‌ڕه‌وازه كراوه‌كانمان،
له شوێنێك گرد ئه‌بوونه‌وه‌و سه‌رباری ئه‌و هه‌موو گله‌ییه‌ی له‌حزبه‌كه‌یان هه‌یانبوو، یادی یه‌كێتیه‌كه‌ی جارانیان ده‌كرده‌وه ئاڵاكه‌یان ده‌شه‌كانده‌وه.
ئه‌و یه‌كێتیه‌ی به هه‌زاره‌ها لاو خۆی بۆی به‌خت كرد، ئه‌و هه‌زاران ژن و دایكه‌ی بۆی رهشپۆشكران
ئه‌و یه‌كێتیه‌ی ڕێبازه‌كه‌ی دیار بوو
ستراتیژیه‌تی روون و دیار بوو
ئه‌و یه‌كێتیه‌ی ئامانجه‌كانی ئاشكرا بوو..........
به‌ڵام حه‌یف بۆ ئه‌و مێژووه كه ئه‌مه ئاكامه پێچه‌وانه‌كه‌یه‌تی!
ده‌بوایا یادی یه‌كێتی ئه‌م ساڵ له‌هه‌مان كاتدا یادی
سه‌ركرده‌ی نه‌مر كاك نه‌وشیروانیش بوایا.......
ئومێد‌و یادی سه‌رخستنی رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان تێكۆشه‌ره هاوسه‌نگه‌ره‌كانی ئه‌و مێژووه بوایه
ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی خواستی گشتی تیا به‌دیده‌هات و ده‌ستی گه‌نده‌ڵكاریی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی كورت ده‌كرده‌وه.
یادی پارساڵمان بهرۆحیهتێك بكردایاتهوه كه به ده‌ست خستنه ناو ده‌ستی یه‌كتری دڵی هه‌موومانیان خۆش كرد‌و دڵی ناحه‌زانیان غه‌مگین كرد.
یادی ئه‌مساڵ ده‌بووا زۆر پڕ شكۆ بووایاو په‌یامێك بوایا كه كاك نه‌وشیروان وه‌كوو پارساڵ زیندوه‌و له نێوانماندایه. یادێك بۆنی كاسكێته‌كه‌ی كاك ئارام و جه‌بار فه‌رمان و جامانه‌كه‌ی عه‌لی عه‌سكه‌ری لێ بهاتایه.
ئه‌وه‌ی نه‌بوو بكرایا ڕێگرتن بوو له یادكردنه‌وه‌و به‌رزراگرتنی یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی و یادكرنه‌وه‌ی كاك نه‌وشیروان بوو.
به‌ڵام به‌داخه‌وه كه سه‌رچاوه‌ی بڕیار قه‌تیس و قۆرخكراوه‌و ڕای سه‌ركردایه‌تی وه‌رناگیرێت
كێ و چۆن بڕیار ئه‌درێت نادیاره!
PM:06:47:30/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 23228
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی