یان كاره‌بای به‌رده‌وام بده‌ن به‌ چه‌مچه‌ماڵ یان وێستگه‌كه‌ بكوژێننه‌وه‌

‌عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک

یان کوژاندنەوەی وێستگەی کارەبا و ھەڵ نەمژینی دوکەڵ و ژەھرەکەی یان رووناککردنەوەی بەردەوامی چەمچەماڵ.

ھەقە ئەمەی سەرەوە دروشمی خەڵکی چەمچەماڵ بێت و بەھەوڵی چالاکوان و سایت و سۆشیال میدیا و دڵسۆزانی سنورەکە و بە ھیمەتی گەنجەکان بابەتی کارەبای چەمچەماڵ یەکلایی بکرێتەوە، یان رووناککردنەوەی بەردەوامی چەمچەماڵ و ھەموو ناحیە و گوندەکانی، یان کوژاندنەوە و داخستنی وێستەگەی کارەبای گورگەیی، ئیتر بەھەر شێوازێکی مەدەنیانە بێت یان ئەگەر گوێ نەگیرا بە زەخت و شێوازی توند و شاراوەش بێت.

بەڕاستی غەدر لە چەمچەماڵ دەکرێت لە ھەموو وروە خزمەت گوزاریەکانەوە، بە تایبەت لە رووی کارەباوە، وێستگە و دوکەڵ و ژەرەکەی لە چەمچەماڵە و ئەڕژێت بەسەر خەڵکەکەیدا، سوتەمەنیەکەی گازی سروشتی کۆرمۆر چەمچەماڵە، بەڵام بە رەوای نابینن کارەبای بەردەوام بۆ قەزای چەمچەماڵ دابین بکەن کە نزیکەی 90 مێگای پێویستە لە وێستگەیەکی هه‌زار و 500 مێگاواتی، لە کاتێکدا نمونەی چەند قەزایەکی ترمان ھەیە لە کوردستان کارەبایان 24 کاتژمێرە لە شەو و رۆژێکدا بەھۆی ئەوەی وێستگەی کارەبا لە سنورەکەیاندا ھەیە.


PM:01:43:09/12/2019

ئه‌م بابه‌ته 2604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی