‌لەخەیاڵەوە ..بۆ خۆڵم خوێندەوە...
PM:07:28:26/02/2018
د.محەمەد عەلی


نازانم لەکوێوە دەستپێبکەم؟ حەسرەتی بێ باوک و دایکی، برسیەتی و کوردبونی قالەمەڕە، کە بەشمشاڵ دەریبڕیوە یان خەمی نەجمەدینی مەلا، بۆ بڵاوکردنەوەی خوێندەواریی و ھەبونی زیاد لە ٧٠٠٠ خوێندکار؟
چی فێردەیین لە ئەزموونیی سەرکەوتوی دڵسۆزانەو ڕاستگۆیانەی پەرلەمانتار، نەک پارەـمانتار ئەمین زەکی بەگ لە بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا؟  ئەی شیعرە تەوانەکراوەکەی شێرکۆ بێکەس (یادەوەری پاسکیلێکی کەرکوکی)؟ پاش دورخستنەوەی عەرەبی شەمۆ، بۆ سیبریای سەھۆڵبەندان بەھۆی کوردبونەوە، دەبێت چەند سەرمای بوبێ؟ دەبێت مەستورەی ئەردەڵانی، چ کچە شۆخێک بوبێت "نالی و مەولەوی" شیعریان بۆ نوسیووە؟ وەلی دێوانەو مەعشوقەکەی چ ڕقێکیان لە خێڵ و بنەماڵەکەیان بوبێ کە ڕێگربون لە بەیەکگەیشتنیان؟
ئەی خەوە تەواونەبوەکەی جەمیل سائیب، چۆن چارەسەر بکەین؟ ئایا ستەمکاریی ئێستای دەسەڵاتیی کوردی باشور، خەوەکەی نەکردوە بە واقیع؟ ئاھ...ئەی دوری و نامە نوسینەکانی چیخۆف و کنیپەری مەعشوقی، چ وانەیەکی خوشەویستی و وەفامان فێردەکات؟ زونەبو بۆ مەرگی کامۆی یاخی؟ چەند کەس لە ئێمە ناوی نوسەرو ڕەخنەگر عەبدوڵا جەوھەری بیستوە؟ پاش مەرگی مەولانا خالید و کەوتنەخوارەوەی مانگ، زەوی چی لێھاتوە؟! ئەمانەو زۆرشتی تریش...

زۆر سوپاس بۆ کامەران سوبحان، بۆ نووسینی ئەم کتێبە، جگە لەزانیاری و ناساندنی بەشێکی شاراوەی کۆمەڵێک فیگەری جیاواز، ئارامیەک و چێژو سەفەرێکی رۆحی زۆرگرنگ بو لەم ژیانە پڕ ژاوەژاو و مرۆڤی دووڕوو ساختە! دووبارە سوپاس

هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی



Copyright 2018. westganews.net. All Rights Reserved.