خوێندنی ئەلیكترۆنی

‌کاوان ئەبوبەکر

دواجار ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان "لەسەر پێشنیاری وەزارەتە پەیوەندیدارەكان"، بڕیاری خۆی لەبارەی خوێندنی (2020-2021)دا، كە لەوەرزی یەكەمدا بەشێوەی خوێندنی ئەلیكترۆنی بێت، بێگومان جگە لەقۆناغی (12)ی ئامادەیی.

لێرەدا نامەوێت باسی باش‌و خراپی ئەو شێوازەی خوێندنە بكەم، تەنها لەسەر دوا پەرەگرافی راگەیەنراوەكەی ئەنجومەنی وەزیران ئەوەستم كە ئەڵێ‌: "وەزارەتی دارایی و ئابووری و سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانیش، راسپێردران بە هەماهەنگی لەگەڵ هەردوو وەزارەتی پەروەردە‌و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێداویستیی دارایی بۆ ئەم پرۆسەیە دابین بكەن".

بەپێی ئەم پەرەگرافە، پێناچێت حكومەت باكی لەدەوام‌و بایكۆتی مامۆستایانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە‌و خوێندنی باڵا هەبێت، چونكە ئەوەتا وەزارەتی دارایی راسپاردووە پێداویستی دارایی دابین بكەن، هەروەك بەپێی پەرەگرافەكە، بیریشیان لەوە كردۆتەوە كە هەموو خوێندكارێك یان كەسوكارەكانیان توانای دابینكردنی هێڵی ئینتەرنێت‌و ئامێری بەكاربەری لە (لاپتۆپ ‌و مۆبایل‌و ئایپاد‌و...) نییە‌و پێویستە بۆیان دابین بكرێت، ئەگەرنا ئەبێت دابینكردنی "پێداویستی دارایی" بۆ پرۆسەیەكی لەو جۆرە بۆچی بێت؟؟؟!!!، یان بۆ مامۆستایە، یان بۆ خوێندكارانە، ئیتر لەو دوانە تێپەڕ ناكات.


PM:11:57:02/09/2020

ئه‌م بابه‌ته 1420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی