ژنێكى ته‌ڕوبڕيشه...
ئەرسەلان ڕەحمان
نووسينه‌كه‌ى كاك توانا عوسمان ڕێگه‌خۆشكه‌رێكى گرنگه بۆ ئاوه‌ڵاكردنى ده‌رگاى ڕه‌خنه به ڕووى ئه‌م بابه‌ته‌دا. ئه‌مه‌ى ده‌يبينين ده‌ربڕينێكى واقيعيانه‌ى نه‌ست و هه‌ستى پياوێكى ميدياكاره كه بێ له‌به‌رچاوگرتنى هيچ بنه‌مايه‌كى پيشه‌ييانه ديوى شاراوەى بيركردنه‌وه‌ى پيشانى وه‌رگر ده‌دات.
به‌شێك له ميديا نه‌ته‌نيا وه‌ك كاڵا سه‌يرى ژن ده‌كات و ئه‌ندازه‌گيرى ڕووتبوونى ژنى كردووه‌ته پێوه‌ر و بنه‌ما بۆ به‌بازاڕكردنى به‌رهه‌مه ناپيشه‌يى و نا زانستييه‌كانى، هاوكات له هه‌ناوى ميدياكانيشدا به‌كارهێنانى جه‌سته‌ى ژن بۆ سه‌رنجڕاكێشى و كۆكردنه‌وه‌ى چاوى برسى پياوانێكى بينه‌ر و دامركاندنه‌وه‌ى ئاڵۆشى ميدياكارانێكى ده‌ستڕۆيشتوو له كه‌ناڵه‌كاندا به فراوانى به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
له هه‌ندێك كه‌ناڵدا ده‌ستگرۆهى ژن ناكرێت تاوه‌كو وه‌ك ميدياكارێكى پيشه‌گه‌ر و خاوه‌ن ناسنامه‌ى پيشه‌يى و زانستى و كه‌سايه‌تييه‌كى ميديايى تايبه‌ت به خۆى ده‌ركه‌وێت. بينه‌ر له ڕێى شاره‌زايى، سه‌ليقه ميدياييه‌كه‌يه‌وه بيناسێته‌وه. وه‌ك ئه‌ستێره‌يه‌كى بواره‌كه هه‌وڵى چاولێكردنى بدات.
له برى ئه‌وه كار ده‌كرێت بۆ به‌لاڕێدابردنى ژن و هێنده‌ى به ئاقارى ده‌رخستنى سمت و ران و نمايشى جه‌سته‌ى پاڵى پێوه ده‌نرێت كه زۆرجار هه‌ندێك له ژنانى ميدياكار و ده‌ركه‌وتووى سه‌ر شاشه له پێناو مانه‌وه و په‌يداكردنى بژێوى ناچارن ئه‌و خواسته نێرگه‌راييه به‌ديبهێنن و خۆشيان ئه‌و بڕوايه‌يان لا درووست ده‌بێت كه ڕووتبوونه‌وه و نمايشى جه‌سته و ده‌رخستنى وروژێنه‌رانه‌ى جه‌سته‌يان ته‌نيا ڕێگه‌يه بۆ ده‌ركه‌وتن و مانه‌وه‌يان له شاشه.
ئه‌مه‌ش توندوتيژييه‌كى سه‌رداپۆشراوه و نه‌بوونى هۆشيارى ته‌ندرووست له باره‌ى توندوتيژى دژى ژنه‌وه و ئاشنانه‌بوونى به‌شێك له ژنانى ميدياكار به مافه‌كانيان و نه‌ناسينى ئه‌و توندوتيژييه سه‌رداپۆشراوانه‌ى پياوانى ميديا وايكردووه، ملى ڕێگه‌ى به‌ديهێنانى خواستى پياوانى ده‌ستڕۆيشتووى ناو كه‌ناڵه‌كان بگرنه به‌ر و سه‌ره‌نجامى ئه‌و جۆره ژنه ميدياكارانه وه‌ك خواردنى به‌سه‌رچووه و له حاڵه‌تى لۆچبوونى ڕووخساريان ئيدى هه‌مووان فه‌رامۆشيان ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵگه‌ش نايان ناسێته‌وه چونكه له بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر بنه‌مايه‌كى هه‌ڵه خۆيان به كۆمه‌ڵگه ناساندووه.
AM:11:42:31/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 3775
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی