​جیاوازی ​نێوان حیزبی خاوەن روئیا و پۆپۆلیست چییە؟

‌شنیار ئەنوەر

جیاوازی حیزبی سیاسی خاوەن روئیا لەگەڵ حیزبی پۆپۆلیست زۆرن بەڵام یەک جیاوازی جەوھەری ئەمەیە.

یەکەم؛ حیزبی پۆپۆلیست ھەمیشە دەست بۆ ئەو بابەتانە دەبات کە خەڵک دەوروژێنێت و خەڵک بە سروشتی خۆی حەزی پێیەتی وەک معاشی بەلاش، وەک بەخشینەوەی زەوی، وەک زیاکردنی موچە، دابەزاندنی نرخ، ئەمانە ژیان بۆ خەڵک ئاسان تر دەکەن وە خێرا خەڵک بە تەنگییەوە دێت و پێویستی بە رونکردنەوە و حەملەی زۆر نییە.

دووەم؛ حیزبی خاوەن روئیا کار لەسەر پرۆژەی ستراتیژی دەکات کە خەڵک بە ئاسای بە تەنگییەوە نایەن و کاتی دەوێت، بەڵام ئەم جۆرە لە حیزب خەڵک رادەھێنێت بۆ پرۆژەکانی خۆی نەک ئەو شوێن خەڵک بکەوێت. کاری ئەم جۆرە حیزبە ئەوە نییە ھەموو بریارە ستراتیژییەکان بداتە دەست "رای گشتی" بەڵکو رای گشتی لەسەر پرسە ستراتیژییەکان رادەھێنێت و دواتر بژاردە دەخاتە بەردەستیان.

لە کوردستان بەگشتی ھێزە تەقلیدییەکان سەر بە گروپی یەکەمن، بۆیە دەبینی خەڵک دوای ھەڵبژاردن توشی بێ ھیوایی دەبن لە حیزب و ھەڵبژاردنیش چونکە بەڵێنەکان یان تەنیا بۆ بانگەشە بوە یان قابیلی جێبەجێکردن نین.

بەڵام نەوەی نوێ کاری زۆری کردوە کە خەڵک رابێنێت بۆ پشتیوانیکردنی پرۆژەکانی خۆی، کە دواجار ئەم وڵاتە پێویستی بە ھەنگاوی ستراتیژییە بۆ ئەوەی پێشبکەوێت، نەک وتاری بریقەداری وروژێنەر.

پرۆژەیەکی ستراتیژی راگەیاند بۆ ۱٥ ساڵی تر و ھەنگاو بە ھەنگاو، نەک بڵێ ئەگەر دەرچوم دەستبەجێ ھەموی جێبەجێ دەکەم و کوردستان دەکەم بە "دوبەی".

بۆ نمونە نەوەی نوێ بەڵێنی دامەزراندنی بە یەک کەس نەدا لە کاتی بانگەشە دا،یان بڵێ موچە زیاد دەکەم، یان بیمە دەدەم بە دەرچوانی زانکۆ، بەڵکو رای گشتی لەسەر ئەوە رادێنێت کە دەبێت رێگە نەدرێت بەغداد بۆ پارتی و یەکێتی چۆڵبکرێت، ساحەکە چۆڵ ناکات، لە دەرەوە و ناوەوە کار بۆ لاوازکردنی پارتی و یەکێتی دەکات.

بەپێچەوانەوە ئاسانترین شت ئەوەیە "بایکۆت بکەیت" لە ماڵ دانیشی و بەس قسە بکەیت، بێ ئەوەی بۆ خەلکی رونبکەیتەوە بایکۆت چ سودێکی ئەبێت بۆ خەڵک.

بێ گومان حیزب دەبێت بەردەوام گوێ بگرێت بۆ رای گشتی، بەڵام خەڵک ناتوانێ ھەموو کاتی خۆی دابنێ بۆ تێگەشتن لە باش و خراپی ھەر پرسێک بەتایبەت پرسە ئاڵۆز و ستراتیژییرکان، بەڵکو خەڵک حیزب یان نوێنەر بۆ ئەوە دیاریدەکات کە لەبری ئەو بیربکەنەوە و لەپێشیەوە بن و رێنمنیان بەنێ، وە ئە مەبەست لەوە نیە کە بەقسەی رای گشتی نەکرێت بەلکو حیزب نابێ ببێ بەبار و بەردەوام بەرپرسیاری لەسەر شانی خۆی لاببات بەوەی پرسەکەی بداتە دەست خەڵک.

بۆیە دەرئەنجام حیزبی پۆپۆلیستی ھەرچەندە خێرا ولەپر گەشەدەکات بەڵام لەماوەی درێژمەودا ساڵ بە ساڵ دەپوکێتەوە و بێ ھیوایی دروستدەکات.

لە کاتێکدا حیزبی ستراتیژی ھێدی ھێدی گەشەدەکات.


PM:01:50:02/06/2018

ئه‌م بابه‌ته 4939 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی