بۆچی "به‌ڵێ" متمانه‌یه به بارزانی؟
شنیار ئەنوەر
ھەریەکەمان و ئەزموونێکمان ھەیە کاتێک وڵاتمان نییە، ھێشتا بەخۆشمان ئەلێن کورد، کاتێک.. کەسێکی بینانی لێمان دەپرسێت تۆ خەڵکی کوێیت؟! بێگومان ئەڵێین کوردین، ناڵێین عەرەبین یان عێراقین. من وەک خۆم ڕوبەڕوی ئەو پرسیارانە بوومەتەوە، کەوتوومە کوردم، پێکەنیون پێم، ئەھا، جەوازەکەت، ئێ بۆ نازانی عەرەبی؟! هه‌نێك له‌م پرسیارانه وه‌ك تانه و گاڵته‌كردنه و هه‌نێكی تریش له نه‌زانی، به‌ڵام بۆ ئێمه دۆخه‌كه ئازار به‌خشه.
به‌ڵام ھەریەکە لە ئێمە ھێندە نەھامەتی و بێپلانی و بێبەرنامەیی و شكستی ئه‌م حیزبە کوردییانەمان بینوه ترسمان له‌وه‌یه کە گه‌ر ببینە دەوڵەتیش، سومەعەیەکی ھێندە ناشرینمان بۆ دروستبکەن هه‌ر خراپتر له‌م عێراق ناوبانگمان بزرێنن و بێ ناسنامه‌ش بمێنیه‌وه.
ته‌ماشاكه سوریا، عێراق، ئەفغانستان، لیبیا، خۆ ئەمانە خاوەن دەوڵەتن، به‌ڵام ده‌یان هه‌زار كه‌س بێخانه و لانه‌بوون و به دونیادا ئاواره‌بون، و زۆربه‌شیان روییان نیه خۆیان به خه‌ڵكی ئه‌م وڵاتانه بناسێنن، یان ترسیان هه‌یه بڵێین له‌كوێوه هاتوون. دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی و بوونی نه‌خشه و ئاڵا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان دووجار وه‌سیله‌یه بۆ ژیانێكی باشتر، ئه‌و پارچه وه‌ره‌قه‌یە هه‌رگیز به‌خته‌وه‌ریتان بۆ ناهێنێت.
من زۆر جار بۆ تێگه‌شتن له سه‌رنج و رای هاوڵاتیان و كاردانه‌وه‌یان، له رێگه‌ی فه‌یسبوك و تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تره‌وه نوسین بڵاوئه‌كه‌مه‌وه. ماویه‌كیش له‌مه‌وبه‌ر ده‌رباره‌ی ریفراندۆم به‌مشێوه‌ی ڕای خۆم خسته‌ڕو "به‌لێ بۆ ڕیفراندۆم ." هه‌ڵبه‌ت من مه‌به‌ستم بوو كاردانه‌وه‌ی ئه‌و نوسینه ببینم به‌ڵام مه‌به‌ستیشم بو كه بڵێم به‌ڵێ پێویسته به‌شداری بكه‌ین ئیدی چۆن ده‌نگ ده‌ده‌یت ئه‌وه په‌یوه‌ندی به خۆته‌وه هه‌یه، چونكه بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به متمانه‌وه‌یه هه‌یه، ده‌نا كێ هه‌یه خێزانه‌كه‌ی یان كه‌سه نزیكه‌كانی له‌پێناو كوردستان قوربانی نه‌دابێت؟
من خێزانەکەم قوربانی یاوە خاوەنی دوو شەھیدە. خەونی ئێمە سەربەخۆبونی کوردستانە. بەڵام ئێمه قوربانیمان نه‌داوه بۆ قوماركردن به چاره‌نووسی خۆمان، یان بۆ دروستكردنی كیانێكی شكستخواردو، چونکە دواجار دەوڵەت بۆ ژیانە ـ بۆ پاراستنی شکۆیە – بە ملیۆنان کورد لە دەرەوەی کوردستان ئەژین، لە ئەوروپا لە ئەمەریکا، شانازیش بە ناسنامە بیانییەکانیانەوە ئەکەن چونکە کەرامەت و شکۆییان پارێزراوە، ئه‌مه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه له هه‌رجێگایه‌ك شكۆی مرۆڤی تێدا پارێزرا ئه‌وه نیشتیمانه، ده‌نا ئه‌گه‌ر نیشتیمان كرا به دۆزه‌خ كه‌س ئاماده‌نیه تا سه‌ر تێیدا بمێنێته‌وه.
لەبەرەوە ئەگەر متمانەت بە بارزانی و گروپەکەی ھەیە کە ئەو دەوڵەتەی تۆ خەونی پێوەئەبینی و قوربانیت لە پێناوی داوە لەسەر دەستی ئەمان دروست ئەکرێت، ئەوە بە "بەڵێ" دەنگبدە و بەشداربە، وە ئەگەر متمانەشت پێی نیە، ھەڵبەت کە پێشتر چەندین جار متمانەمان پێیاون و راستگۆ نەبون لەگەڵمان، ئەوا دەنگت بە "نەخێربێت" و بە نەخێر دەنگبدە، چونکە بەڵێ یەکسانە بە متمانەکردن بە بارزانی، نەخێر واتە نەبوونی متمانە بە بارزانی و گروپەکەی، نه‌ك نه‌خێر بۆ ده‌وڵه‌ت.
PM:02:13:12/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 4169
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی