به‌غدا ده‌كوڵێ و كوردستانیش خه‌مسارد
ئەرسەلان بایز
(49)
*ئه‌گه‌رچی ده‌وڵه‌تی عیراق یه‌كێكه له‌وڵاتانی كێڵگه نه‌وتیه‌كانی دنیا، به‌ڵام به‌پێی هه‌موو سه‌رچاوه ناوخۆیی‌و بیانیه‌كانیش ژیان‌و گوزه‌ران‌و خزمه‌تگوزاری خه‌ڵك له ناوه‌ڕاست‌و باشوری عیراق له ژێر سفره. ململانێی حزبایه‌تی‌و مه‌زهه‌بی ته‌نانه‌ت گروپ گروپێنه‌ی شیعه مه‌زهه‌به‌كان‌و گه‌نده‌ڵی، بینه‌قاقای هاوڵاتیانی گرتووه. قووتی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك چۆته پشتی شێر‌و به ئاسانی ده‌ست ناكه‌وێت. له ئه‌نجامی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عیراق‌و ئێران‌و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پێویستی پزیشكیی حكومه‌تیش، رێژه‌ی نه‌خۆشیه خراپه‌كان چۆته ئاستێكی باڵا. له دێر زه‌مانیشه‌وه له كلتوری نه‌ته‌وه‌كان هاتووه كه (برسێتی ڕه‌گێكی له هارییه). به‌پێی زانیارییه‌كانیش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له لوبنان‌و عیراق ده‌گوزه‌رێ ئه‌نجامی نه‌داری‌و بێزاربوونی مرۆڤه‌كانه له ژیان. به‌پێی ڕێكه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مرۆیی‌و ئاینه‌كانیش هه‌موو كه‌سێك هه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه له كاتی برسێتی‌و ئازاردانا هاوار بكات، به‌ڵام جیاوازی هاواركردنی خۆپیشانده‌رانی عیراق‌و لوبنان له‌وه‌دایه كه لوبنانیه‌كان له عیراقیه‌كان شارستانیترن، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه هاواره‌كه‌ی خۆیان ده‌گه‌یه‌نن (رێستۆرانت، كافیتریا، تیپی مۆسیقا‌و گۆرانی سه‌ر شه‌قامیان) دامه‌زراندووه، به‌ڵام خۆپیشانده‌رانی عیراق له‌گه‌ڵ هاواره ڕه‌واكانیان توندوتیژی به‌كارده‌هێنن‌و زیان به ژێرخانی وڵاته‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌نن.
*به‌پێی هه‌واڵی میدیاكان‌و قسه‌ی كورده‌كانی خۆمان له به‌غدا، هه‌ندێ له دروشم‌و داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران دژی هه‌رێمی كوردستان‌و داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوری عیراق‌و راده‌ستكردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستانه. ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیش بڕیاری له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستورداو لیژنه‌یه‌كی هه‌ژده كه‌سیشیان بۆ دیاریكرد. ئه‌وه‌ی به‌نده‌ش له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان بینیم هه‌ندێ له سیاسیه شۆڤێنیه‌كانی عه‌ره‌ب ده‌ڵێن (ده‌ستوری عیراق له‌لایه‌ن كورد‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كورده‌كان نووسراوه‌ته‌وه، شیعه‌كانیش خوا خوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات‌و ئیمتیازات بوون). هه‌مووشمان ئاگادارین چوارده ساڵه ده‌ستور ڕاپرسی له‌سه‌ر كراوه، كه‌چی هێشتا ماده‌ی (140)ی ده‌ستوری عیراق كه به‌شێكی تایبه‌ته به ناوچه دابڕێنراوه‌كانی كوردستان، به‌هۆی سیاسه‌تی شۆڤێنیه‌وه هه‌نگاوێكی ئه‌وتۆی بۆ نه‌نراوه.
*ئایا ئێمه‌ی كورد له باشووری كوردستان تا چه‌ند ئاگاداری نه‌خشه ژێربه‌ژێره‌كانی ئه‌و ڕووداوانه‌ین…؟ ئایا هیچ ئاماده‌كارییه‌كمان بۆ ئه‌گه‌ره چاوه‌ڕوانكراوو نه‌كراوه‌كانمان كردووه..؟ ئایا ساز‌و ئاماده‌و یه‌كگرتووین..؟ چه‌كی به‌هێزی دوو له‌سه‌ر سێی هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌كارده‌هێنین بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانه شۆڤێنیه‌كان…؟
ئه‌وه‌نده‌ی به‌نده له میدیاكان ده‌بینم‌و ئاگاداری هه‌ندێكیشم ئه‌وه چه‌ندین مانگه سه‌ركرده‌ی هه‌رسێ حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی كوردستان ناتوانن كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ خۆیان ڕێكبخه‌ن. (ی.ن.ك)و پارتیش هه‌ر خه‌ریكی یه‌كتر په‌راوێزخستن‌و گله‌یین له‌یه‌كتر، له‌سه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی رێكه‌وتننامه‌ی نێوانیان‌و جۆری هاوبه‌شی له حوكمڕانیدا.
*له دوای كۆڕه‌وه ملیۆنیه‌كه سه‌ركرده‌ی حزبه سیاسیه‌كانی كوردستان له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان چاویان له (180) هه‌زار ئه‌نفال‌و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌شت هه‌زار بارزانی‌و شه‌هیدو له‌سێداره‌دانی سه‌دان تێكۆشه‌ری كورد، پۆشی‌و ده‌ستیان خسته‌ده‌ستی (سه‌دام حسێن)ی گه‌وره‌ترین بكوژی نه‌ته‌وه‌كه‌مان. كه‌چی ئێستا به‌هۆی سه‌رقاڵیان به قسه‌ی كادیرێك، گرتن‌و دادگایی نه‌كردنی چه‌ند كادیرێك، جێبه‌جێنه‌كردنی ڕێكه‌وتننامه‌ی سیاسی‌و په‌راوێزخستن له حوكمڕانیی كوردستان، مشورێكی وه‌زعه ئاڵۆز‌و مه‌ترسیداره‌كه ناخۆن. نازانم ئێمه‌ی كورد بۆچی بۆ بێگانه (غفور الرحیم)و بۆ خۆشمان (شدید العقاب)ین…؟ ناكرێ‌و ناشێ ئێمه‌ی كورد داوای هاوبه‌شی حوكمڕانی له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین‌و خۆشمان له حوكمڕانی هه‌رێمدا كێشه‌مان له‌سه‌ر هاوبه‌شی هه‌بێت.
PM:03:28:03/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 4716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی