کێ بەرپرسە لەم دۆخەی کۆرۆنا لەسلێمانی؟

‌دڵشاد عەبدولڕەحمان


ناکرێ ئەم دۆخە نالەبارەی تەندروستی لەسلێمانی ،ھەرئاوا ڕاگوزەر تێپەڕێ،ئەمە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بەژیانی ھاوڵاتیانەوە ھەیە، بەتایبەتی کە دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی لەسەرەتای سەرھەڵدانی کۆرۆناوە پابەندی تەواوی بڕیارەکانی حکومەت بوون وئەوەی لەسەریان بوو کردویانە.

ئەوانەی دەروازەکانی سلێمانی یان بەڕووی سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا کردەوەو،ئەوانەی تیمەتەندروستیەکانیان لە باشماخ کشاندۆتەوە، دەبێ وەڵامی خەڵک بدەنەوە کە لەسەر چ بنەمایەک دەروازەکانی سلێمانی یان واڵاکرد، ھۆکاری سەرەکی ئەم بڵاوبونەوە خێرایە ھاتنی بێ کۆنتڕۆڵی خەڵکە لە پارێزگاکانی تری عێراق و کەرەنتین نەکردنی ئەوانەن کە لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە . ئیدارەی خۆجێی سلێمانی وخودی جەنابی پارێزگار دەبێ ڕوونکردنەوەی ھەبێ .


AM:12:11:02/06/2020

ئه‌م بابه‌ته 2644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی