حکومەت نابێ خۆی بەباوک بزانێ!

‌دڵشاد عەبدولڕەحمان

ڕەنگە زۆربەمان گوێمان لەم دەستەواژەیەبوبێ لەدایک وداپیرەوباپیرەمان، کەگوایە حکومەت بابی میللەتە!بێگومان ئەودەربڕینە بۆئەوان تاڕادەیەکی زۆر ئاسایی بوە، بەڵام بۆ خوێندەوارێکی ئەم سەردەمە ناکرێ وناشێ حکومەت بەباوک بچوێندرێ ،چونکەلەسیستەمی دیموکراسی دا.

حکومەت بەپێی گرێبەستێک لەنێوان خەڵک و ئەوانەی لە ھەڵبژاردن سەردەکەون، پێک دێت، بەپێی گرێبەستەکە دەبێ حکومەت ئاسایش وخزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکان بۆخەڵک دابین بکا، بەڵێنەکانی ھەڵبژاردن بێنێتەدی ئەوە جگەلەپاراستنی سنورەکان.

کاتێک حکومەت نەیتوانی ئەرکەکانی ڕاپەڕێنێ وبەڵێنەکانی ھەڵبژاردن جێبەجێ بکا، ئەوا بێ سێ و دوو دەبێ گرێبەستی پێکھێنانی حکومەتەکە، ھەڵبوەشێتەوەو ھەڵبژاردنی نوێ ئەنجام بدرێ.

لەوڕوانگەیەوە ناکرێ و نابێ حکومەت بەباوک بچوێنرێت، چونکە ئەوکات حکومەت سیفەتی پیرۆزی وەک باوک وەردەگرێ و ھەرجۆرەناڕەزایەتیەک بەرانبەری دەچێتە خانەی یاخیبونی کوڕوکچ لەباوک و بەبێ ئەدەبی لەکۆمەڵگادا دادەنرێ!.

لەکاتێکدا حکومەت خزمەتکارەو کرێی ڕاپەراندبی کارەکانی لەبودجەی گشتی وەردەگرێ ،بۆیە نەدەبێ بەباوک بچوێندرێ، نەدەبێ منەت بکابەسەرخەڵکدا، تەنانەت شایانی سوپاس کردنیش نیە ئەگەر زۆربەباشیش ئەرکەکانی ڕاپەڕێنێ.


PM:12:47:21/05/2020

ئه‌م بابه‌ته 2832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی