لێدانی مەترسیدارترین زەنگ نزیک بووەتەوە

‌دڵشاد عەبدولڕەحمان

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی دوو مانگ بەسەر داخستنی دەرگای قوتابخانەکان، بەهۆی بایکۆتی مامۆستایان لەدەڤەری سلێمانی و گەرمیان کەلەبەر پێنەدانی موچە و شایستە داراییەکانیانە کەمافێکی ڕەوای خۆیانە و ئەرکی حکومەتە بەپیر داخوازیەکانیانەوە بچێت، بەڵام دەرەنجام واخەریکە ئەوەی لە مێژووی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقەوە ڕوینەداوە لەم دەڤەرەدا ڕووبدا ئەویش ڕاگەیاندنی شکستی پەروەردە و خوێندنە بۆ ئەمساڵی خوێندن، چونکە ئیتر نزیک بووینەتەوە لەوکاتەی کە ئەگەر دوای ئەوە بایکۆیتیش بشکێت، هیچ سودێکی نامێنێت و کورد وتەنی ئەبێت هەموومان کاڵەک بەئەژنۆبشکێنین، چونکە ئیتر تەعویزی ئەو ماوە بەسەرچووە ناکرێتەوە.

ئەم دۆخە سەختە ئەوە لەمامۆستایانی دڵسۆز دەخوازێت کە ئیتر بەرەوشکاندنی بایکۆت بڕۆن و بیر لە دەرەنجامە ترسناکەکانی ڕاگەیاندنی شکستی ساڵێک خوێندن بکەنەوە، کە جگە لە زیانگەیاندن بەخۆیان و منداڵەکانیان ئازارێکی ئەوتۆ بەوانە ناگات کە ئەوان بایکۆتیان دژکردوە.


PM:08:56:24/11/2016

ئه‌م بابه‌ته 10074 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی