‌دادگایی کردنێکی سەیر لە نەجەف توشی شۆکت دەکات.!
AM:11:14:30/11/2015
لوقمان مصطفی صالح


"هەرچەندە ئەم وتارەم ، پێشتر لە واڵەکەی خۆم لە فیسبووک بڵاوکردبۆوە بەڵام، وەک وەڵام دانەوەیەک بۆئەودەست درێژیەی حشدی شعبی لەدەڤەری دووزی شاری کوردان وسوکایەتی کردنیان بەئاڵای کوردستان و گاڵتەپێکردنیان بە تاکی کورد وشەهید کردنی خەڵکی بێتاوانی ناوچەکە بە گرنگم زانی جارێکیتر بڵاوی کەمەوە"

- ئەگەربروانینە ئەو کارە سەیرەەسەمەرانەی کەهەندێک لە مرۆڤەکان پێی هەڵدەستن و ئەنجامی دەدەن ئەگەر بەس بۆ خۆدەرخستن وشانازی کردن بێت بە داهێنانەکانیانەوە تا ناویان بچێتە مێژووەوە، یاخود بۆ تۆمار کردنی ناویان بێت بۆ پێشبرکێو ژمارە پێوانەییەکان، بۆ ئەوەی لە کتێبی گینس شوێن دەستیان دیاربێت لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ناویان بە نەمری بمێبێتەوە.

 هەڵبەتەهەستان بە کارێکی جەستەیی یاخود بیرۆکەیەک ، کە خزمەت بە مرۆڤایەتی بکات بەراستی حەقی دەستخۆشی وهەموو ستایشێکە .

بەڵام،، ئەوکارەسەیرووسەمەریەی کە جێی باسەکەی ئێمەیە نەکاری داهێنانێکە ونەداهێنانی بیرۆکەیەکە ، تا لە پێشبرکێیەکدا بشداری بکەن وپێوانەییەکی واتۆمار بکەن کە ناویان بچێتە کتێبی گینسەوە ، شانۆگەریش نیە تابزانین چ هەنەرمەندێکی بەناوبانگ کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، یاخود چیرۆکی شانۆگەریەکە نوسێنی چی چیرۆک نوسێکی بەناوبانگە تاتامەزرۆی چیرۆکەکانی بین .

 بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا شێوەی شانۆگەریەکی گاڵتەجاری وەرگرتوە کە مەگەر بەس خۆیان سەری لێدەرکەن ،ئەم کارەکتەرانە  لە بری خزمەت کردنێک  بە چین و توێژەکانی نێوکۆمەڵگا بکەن ، بە پێچەوانەوە کەوتوونەتە گەوجاندنی خەڵکە رەشوروتەکە و لە ژێر پەردەی ئایندا و بۆ بەدەست هێنانی کۆمەڵێک مەرامی تایبەتی وچەسپاندنی فکری شیعەگەرایی ودوبەرەکی لەنێو پێکهاتەکانی عێراقدا بەمەبەست و بە ئامانج گرتن زیاتر هیچی تر نیە.

 ئەکتەرەکانی ئەم شانۆگەریە گاڵتە جاریەش نەدەرچوی کۆلێژی هونەرن و نەخەڵکانی ئەکادیمی بوارهونەرن .!! بەڵکو توێژێکی یاساناسن وهەڵگری درەشمی دادپەروەری و یەکسانی کۆمەڵایەتین ، توێژێکی بەرچاوو خاوەن حەسانەو پیشەیەکی راقی نێو کۆمەڵگای مەدەنین .!

کۆمەڵیک لەدادوەرو پارێزەر وبەناو داواکاری  گشتی عێراقن .

 لەسەر پێشنیاری سەندیکای پارێزەرانی نەجەف کە خاوەن بیرۆکەکەن پێشنیارێک ئاراستەی سەرۆک وئەندامانی دادگای تاوانەکانی پارێزگای نەجەف دەکەن ، لەسەر تاوانێک کە زیاد لە هەزاروسێ سەد ساڵ بەر لە ئێستارویداوە ، دادگای تاوانەکانی نەجەفیش رەزامەندی پێشاندا ، لە زانکۆی کوفە دادگایی یەکەیان پێکهێنا لەسەر كێشەی تاوانێکی کوشتن لە سەردەمی خەلافەتی ئەمەویەکان ئەنجام دراوە ،کە تاوان لەسەر کراو( زید بن علی بن الحسین ) بەدەستی تومەتبار( هیشام بن عبد الملک ) و هاوەڵەکانیەوە ، میێژووی تاوانەکە دەگەرێتەوە بۆ پێش ١٣١٣ ساڵ بەر لە ئێستا .

 دادبینی دەستی پێکرد ، دادگا پێکهات لە سێ دادوەر و ئەندامێکی داواکاری گشتی وپارێزەری بەرگریکاری کەسی تاوان لەسەر کراو بەشێوەی( صوری) وەشاهیدەکان هەر یەک لە :لیکۆڵەرو مێژووناس دکتۆر( حسن عیسی الحکیم) ولێکۆڵەرو پیاوی ئاینی( مهدی الحکیم ) ورۆژنامە نووس (حیدر حسین الجنابی ) دادگا دەستی بەدادبینی کرد بەشێوەیەکی ئاشکرا، بە ئامادە بونی خەڵکانێکی زۆرددگایی کردنەکە چەند کات ژمێرێکی خایاند،پاشان دادگا کۆتایی بە دادبینی یە کە هێنا و دادگا بە ئاشکرا بریاری خۆی راگەیاند .

بریاری دادگا..دادگا بریاریدا هەر یەک لە تاوانباران (هیشام بن عبد الملک، ولید بن زید بن عبدالملک ،یوسف بن عمر والی عێراق ) لە سێدارە بدرێن تامردن (الاعدام شنقا حتی الموت ) سەیر لەوەدایە دادوەرو پارێزەری بەرگریکارەکە بە شێوەیەک موناقەشەی تاوانەکەدەکەن کە لە گرتەیەکی ڤیدۆیداکە لە یوتوب بڵاو کراوەتەوە، وەک ئەوەی تاوان لەسەر کراو تازە کوژرابێت وهێشتا کفنەکەی زەرد نەبوبێت ، ئەم بەناو نوخبە رۆشنبیرەی عەرەب ، یاساناس وپرۆفسۆرو دکتۆرا لە بواری یاسادا دەستیان داوەتە دادبینیەکی خەیاڵ پڵاوی مەگەر بەس خۆیان سەری لێدەرکەن و پێی سەرسام بن .!

وەک بڵێ لە مێژووی پر شەروشۆر وخوێناوییەی نێوخۆی خۆیاندا کەلەسەردەمی فتوحاتەوە تائێستاشی لەگەڵدا بێت تەنها تاوانێک بێت کە ئەنجام درابێت .!

هەڵبەتە هەموان دەزانین خورافیات و ریوایەت دورست کردن یەکێکە لە سیما سەرەکیەکانی پێك هاتەی فکری شیعە و ئیمامەکانیان ،ئەو ریوایەت دورست کردن و دەست کاری کردنە نەك تەنها ئەو رووداوانەی گرتۆتەوە کە روویانداوە ، بەڵکو ئەو رووداوانەشی گرتۆتەوە کە غەیبین و کەس هیچی دەربارەی نازانێ .
بەڵام سەیر لەوەدایە کە خەڵکە یاساناس ودکتۆرو پرۆفیسۆرەکانیان کەلەبواری یاسادا کاردەکەن هەمان هەڵەی بەناو ئیمامەکانیان نەک دووبارەی دەکەنەوە بەڵکوبەیاساییشی دەکەن.! ئەمە ئەو عەقڵیەتەیە کەوەک شێرپەنجەوایە،ئێمەی کورد بەدەستیانەوە گیرمان خواردووە.

ئائەم دەستەوتاقم وباندانە هەرکەسیان دەست نەکەوێت پەلەماری بدەن و بەشەربێن لەگەڵیدا پەلەماری مردووەکان دەدەن وسوکایەتیان پێدەکەن وپاشانیش بە شێوەیەکی گاڵتە جاری جارێکیترلەسێدارەیان دەدەنەوە.!

بە راستی ئەوە سوکایەتی کردنە بە شکۆو هەیبەتی دادگاو قەزای عێراقی کە خاوەن مێژویەکی عەریقە لە رابردوو ئێستادا ، ناکرێت دادگای فیدراڵی عێراق بێدەنگ بێت بەرانبەر بە شانۆگەریەکی واهەزیل سوکایەتی بەبەرزترین دەسەڵات بکرێت کە ئەویش دەسەڵاتی دادوەریە کە تائێستاش هاوڵاتیانی عێراق بە ئومێدەوە لەو دەزگا گرنگەی ووڵاتەکەیان دەروانن .







هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی



Copyright 2018. westganews.net. All Rights Reserved.