ژنەکەی ماکرۆن پیرە!!
هونەر تۆفیق
سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوئێل ماکرۆن دەڵێت: ئیسلام لە قەیراندایە، ئیسلامیش وەڵامی دەداتەوە بەوەی ماکرۆن ژنەکەی ناشیرینە ولەخۆی بەتەمەنترە!!
وەڵامدانەوە بەوەی خاتوو خەدیجەی هاوسەری محەمەد پێغەمبەریش لە مێردەکەی بەتەمەنتربوو ، ناکاتە تێگەیشتن لەو قەیرانەی ماکرۆن باسی دەکات.
ئەو وەڵامە ئیخوانیەی لە گیرفانی کەناڵی جزیرە و ئەردۆغانیەکانەوە دەدرێتەوە ، ناگەن بەو تێگەیشتنەی فیکری فەرەنسی بۆ ئیسلام هەیەتی لەناوخۆ و دەرەوەدا.
منەوەری تونسی یوسف سدیق دەڵێت کاتێک ماکرۆن سەردانی تونسی کرد داوایکرد من ببینێت بۆئەوەی پرس وڕای دیاردەی ئیسلامی سیاسیم پێ بکات . ماکرۆن پێ ی گوتووە من لەو بەرپەرچە ئەوروپیەی ڕاستی توندڕەو دەترسم کەلە هەڵکشاندان ، دەستەڵات بگرنەدەست نەک موسڵمانان ناتوانن لەسەر جادەکان بەیاساشکێنی نوێژی جەماعەت بکەن بەڵکە لە مزگەوتەکانی ئەوروپاشدا نوێژیان لێ قەدەغەدەکەن و سزایان ئەدەن، چیبکەین بۆ ئەوەی ئیسلام لە ئەوروپا لەوەزیاتر توندڕەوەکان گەورەتر و فراوانتر و جەماوەری تر نەکەن!؟
خەمی دیموکراسی فەرەنسی سەبارەت بەقەیرانی ئیسلام خەمی ژنه جوان یان ناشیرین، پیر یان گەنجەکەی محەمەد پێغەمبەر یان ماکرۆن نیە، بەڵکە خەم و ترسە لەو بەرخودە توندڕەوەی لەناو ئەوروپیەکاندا بەهۆی توندڕەوی ئیسلامەوە لە هەڵکشاندایە.
بەو تێگەیشتن و گوتارو ڕەفتارەوە ئیسلام بەردەوام بێت، جگە لەوەی ڕەوەندی ملیۆنەها موسڵمان لە ئەوروپا بە میانڕەو و نائایینیەکانیشەوە دەخاتەوە ژێرهەڕەشەکانی ڕاستی توندڕەوی ئەوروپیەوە، لەهەمان کاتدا پەیوەندیە سیاسی و ئابووری و کەلتوریەکانی وڵاتانی ئیسلامیش بە خۆرئاواوە دەخاتە ناو قەیرانێکی قوڵتر لەوەی ئێستا هەیە.
PM:01:37:24/10/2020
ئهم بابهته 1992
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی