جەنگی شاراوەلێل ڕەنج

‌فارس نەوڕۆڵى

بەدرێژایی مێژوو دوژمنان هەموو جۆرە جەنگێکیان لەگەڵ کورد تاقی کردەوەو کورد خۆیڕاگرت جەنگەکان بەهێزی دوژمن وجاشەکانی ناوخۆبوو ئێستا جەنگێکیتربەڕێوەدەچێت کە ترسناکترین جەنگە ئەویش ژەهرخواردکردنە لەوشەوانەدا بەرنامەکەی ڕەنج بووبەمەسەلە لەسەردەرمان حکومەت وخەڵک وحزب دەڵێن لەگەڵ ڕەنجین هەربەڕاست لەگەڵ ڕەنجن ئەی ئەودەرمانە ژەهراویانە ئەگەر لەوه زارەتی تەندروستی وبازرگانەکانی شەڕ نەبێ کێ دەتوانێ بیهێنێ بڕۆن سەیری سامان وڤێلاو دۆلارەکانیان بکەن بەچی پەیدایان کردبە مووچە ئەی ئەوهەموو خۆراکە ژەهراویە کێ دەیهێنێ ولەکوێوەدێت ئەم جەنگە نهێنیە دوژمن لەپشییەتی و پولەکییەکانی ناوخۆش جێبەجێی دەکەن بۆیە دوژمن تا ئەم جۆرە جەنگە هەبێت جەنگی تری ناوێ خۆراک ودەرمانی ژەهراوی تلیاک بۆیە ئەوانەی دەڵێن لەگەڵ ڕەنج داین ڕاست ناکەن ئەگینا ئەگەر شەریکایەتی نەبێ دەتوانن چارەی کەن بۆیە تکایە بەسە فریای ئەم جەنگە شاراوەکەون ئەگینا لەناومان دەبات دەبێت بەپەلە ئاسایشی خۆراک و دەرمان دەسەڵات بدەنێ وبەهێزی کەن تاهێزمان لێ نەبڕاوە تکایە ئەگەر وڵات وهاوڵاتیانتان خۆش دەوێ ڕوبەڕوی ئەم جەنگە شاراوەیە ببنەوە ئەم جەنگە هەم دەمان کوژێ هەم ڕۆژانە نەخۆشەکانمان پارەکان دەبەن بۆپایتەختەکانی ئەوان بۆچارەسەر هەمووشمان دەزانین عەقڵی دروست لەتەنی دروست دایە.


PM:12:49:12/08/2018

ئه‌م بابه‌ته 3092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی