خانەنشینان توێژە فەرامۆشکراوەکە

‌سوبحى مەهدى



لەسەرانسەرى دونیا بگەرێ حکومەتى غەریب و عەجیبى ، وەک ئەم حکومەتى هەرێمە نابینى . لەکاتى قەیرانى ئابورى و دارایدا لەبڕى کەمکردنەوەى خەرجیەزیادەکان و رێکخستنەوەى بوارى دارایی خۆى ، تۆڵە لە هاونیشتمانیەکانى و بەتایبەتى موچەخۆران و لەوانیش توندتر لە خانەنشینان بکاتەوە ، بەزۆرى زۆردار پاشەکەوتێکى بێسەرەوبەریان بەسەردا بسەپێنێ ،کەهیچ زەمانەتێک بەدانەوەى رێک نەخرابێت.

خانەنشینان بە مەدەنى و سەربازیەوە.هەموو ئەو هاووڵاتیانەن کە خونچەو گوڵى تەمەنیان بەرەنج و کارکردن تێپەراندووە ، تا لە رۆژەکانى کۆتایی تەمەنیاندا پێویستیان بە هاوکارى کەس نەبیت. یان بنەمالەى شەهیدانى گەلەکەمانن کە ئازیزترینى رۆلەکانیان بەخشیوەتە ئەم گەل و خاکە. وئێستا بە دوومانگ جارێک نیوە مووچە و هەموو ساڵیکیش 3 بۆ چوار مووچەیان لێ دەبرن.

ئەوەى جیێ داخە تا ئێستا کەسی لایەکى خێری لى نەکردوونەتەوە. نارەزایەتیەکان نەگەیشتونەتە بەردەمکۆشکە شاهانەکانى بەرپرسە کەر و کوێرەکانى دەسەڵات.

ئیتر جامەکە نەک پر بووە، بەڵکو لپی دەرزێ .بێزاریەکان گەیشتوونەتە ترۆپک و کڕتى ئەوە هاتووە بە خەباتى مەدەنیانە مافە خوراو و براوەکان وەربکگیرینەوە.

کاتى کۆکردنەوەى هێزو تواناکانە بۆسەندنەوەى مووچەبراو و پاشەکەوتە زۆر ملییەکان..بە داخوازى و کۆکردنەوەى هەژاران ئیمزاى نارەزایی بەدى نەهات..ئەوا شیوازەکانى تر
بگیرریتە بەر، وبە دروشمى تا بەدیهینانى مافەکانمان ناوەستن درێژە بە خەبات بدرێت. ئەم خەباتەدا خانەنشینان بە تەنها نابن..حزبى شیوعى کوردستان بە هەموو توانایەکى پشتیوان و هاودەنگ دەبیت.


PM:06:17:30/05/2017

ئه‌م بابه‌ته 4195 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی