كاوڵكارى كوردستان !!
شێرزاد شێخانی
محمد ماغوتى نه‌مر ده‌ڵێ : من وه‌كو ئه‌و به‌ندكراوه‌م كه بیست ساڵ ژووره‌كه‌ى خۆى هه‌ڵكۆڵى بۆ ئه‌وه‌ى را بكات ، دوایى بۆى ده‌ركه‌وت كه رێگاكه‌ى ئه‌چێته‌وه سه‌ر زیندانێكى تر ..
سه‌رده‌مانێك :
كاره‌بامان هه‌بوو .
ئاوى خواردنه‌وه‌مان هه‌بوو .
مووچه‌ى مانگانه‌مان هه‌بوو .
ئازووقه‌ى بایه‌عمان هه‌بوو .
پاسى هاتۆچۆمان هه‌بوو .
دامه‌زراندن بۆ گه‌نج وپییرانمان هه‌بوو .
ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات هه‌یبه‌تیان هه‌بوو .
كۆمه‌ڵگه ئه‌خلاقى به‌رزو به‌رێزى هه‌بوو .
كاربه‌ده‌ستى حكومه‌ت ترسى له‌محاسه‌به هه‌بوو .
گه‌نده‌ڵى ودزى و به‌رتیلخواردن نه‌بوو .
بازرگانى به دین وسیاسه‌ت نه‌بوو .
تاجیرى قاچاخچى و قۆڵبڕ نه‌بوو .
دكتۆرى شه‌ریكى ده‌رمانخانه نه‌بوو .
مقاولى سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات نه‌بوو .
هه‌موو شتێكمان هه‌بوو ، ته‌نها ئازادیمان نه‌بوو
له‌پێناو ئازادی‌دا ، راپه‌ڕێن .
***
به‌رهه‌مى راپه‌ڕین :
- كوردایه‌تیمان گۆڕى به حزبایه‌تى .
- شه‌ڕى ئاڵامان گۆڕى به شه‌ڕه په‌ڕۆى حزبان .
- سیاسیه‌كانمان كرده بازرگان .
- دائیره‌ى ئه‌منمان گۆڕى به ده‌زگاى ئاسایش .
- زیندانى ئه‌بو غرێبمان گۆڕى به زیندانى ئاكرێ .
- كاره‌بامان گۆڕى به موه‌لیده‌ى ئه‌هلى .
- مووچه‌ى مانگانه‌مان كرده سێ مانگ جارێك .
- خه‌سته‌خانه‌ى حكومیمان گۆڕى به كلینیكى ئه‌هلى .
- ده‌رمانى ئه‌سڵمان گۆڕى به ئێكسپایه‌ر .
- جگه‌ره‌مان گۆڕى به حه‌شیشه‌و تلیاكى كریستال .
- عه‌داله‌تمان كرده خوێنمژى .
- ویژدانمان گۆڕى به دینار‌و دۆلار .
- ئه‌خلاقمان گۆڕى به به به‌ره‌ڵڵایى .
- كوردستانى ئازادمان كرده زیندانێكى تاریكستان .
ئیدى .. بژى ئازادى !!!!!!!
PM:03:53:23/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 3288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی