شەڕواڵەك یا ئەبو زید

‌شێرزاد شێخانی

لەسارانی پەنجاكانەوە كە تەلەفزیۆرن پەیدا بو، حەتاكو ساری هەشتاكانیش لەمەملەكەتەی مەدا بەس دوو سێ قەناتی تەلەفزیۆنی هەبو، ئەو قەناتانەش لەوەختی سەعات هەشت لۆ ئەخبار خیندنەوە زۆرجار بەیەك دەبەسترانەوە.. قەناتی بەغدایی نەدەگەیشتە هەولێرو شارەكانی كوردستان، هەبو نەبو دوو قەناتی كەركوك و موسل رۆژانە لەسەعات شەشی ئێواران حەتا سەعات یازدەو دوازدەی شەو بەردەوام دەبو. لەسەربانی دو ئاریەلمان دەبەست یەكیان بە ئوفوقی رومان لەكەركوكی دەكرد، ئەوی دیش بە عامودی رومان لە موسل دەكرد، لەخواریش جۆزەیەكی وەكی ئەوەی موەلیدەمان دادەنا وهەردو وایەرمان پێدەبەستەوەو ئەوجا لۆ سەرێمان ببردابایە دەكەتە سەر قەناتی كەركوكی، لۆ خواریش قەناتی موسل كە زۆر سافتر بو لەوەی كەركوكی چونكی نێزیكتر بو لە هەولێری هەرچەندە بەرنامەكانی قەناتی كەركوك خۆشتر بون. ئەوجا زۆرجار كە لەبەغداوە دەهاتینەوە هەولێری لەدووری بیستو سی كیلومەترەكی عامودە برندەكەی محەتەی تەلەفزیۆنی كەركوكمان دەدیت، لەهەولێریشەوە كە دەچوینە موسل لەوێش لەنێزیكی بیست كیلۆمەترەكی عامودەكەیمان دەدیت، هەردو محەتەكان كەتبونە سەر رێی هەولێرێ.

بەرنامەكانی تەلەفزیۆنی ئەو زەمانی زۆر كەمبون حەتا ئەو سارانەی ئەخیریش گۆڕانەكی زۆریان بەسەردا نەهات، وەكی( المجلة الثقافیة) رۆژانی شەممەی لمی سعید، ( نافذه‌ علی العالم) روژانی یەكشەمەی ابتسام عبدلله، بەرنامەی( الثقافة‌ الصحیة) روژانی دووشەممە، ( الریاضه‌ فی الاسبوع) سێشەموانی موئەید بەدری، چارشەممان (العلم للجمیع) ی كامیل الدباغ، (عدسة الفن) ی خێریە حبیب رۆژانی پێنجشەممە، بەرنامەی موسابەقاتی ( شایف خیر) فەخری زوبەیدی رۆژانی جومعە.موسەلسەلەی عەرەبیش زۆر بون، لەوانەش یەكەم موسەلسەكانی تەلەفزیۆن( بنت الحته‌، سعدیه‌، الچحیه‌، الرحیل، النصیب، هارب من الایام، أدهم الشرقاوی، القط الاسود، لاتطفی‌ الشمس، شجرە اللبلاب) هەندەك موسەلسەلەی تاریخیش هەبون كە ئەمن لەو وەختەوە حەتاكو ئەورۆش هەر عاشقی ئەو نەوعە موسەلسەلانەم وەكی( عذرا‌و مكه‌ ، لیلە سقوط غرناطه‌، علی هامش السیرة) .

تەلەفزیۆنی ئەو سەردەمانە ئەوەشی خۆشبو كەوا هیچ ئیعلاناتەك نەدەهاتە سەر شاشە زەوقت تێكبدا،وەكی ئێستا نەبو حەتا فلیمەكت لۆ لێدەدەن روحت دەكێشن بە ئیعلاناتی دوورودرێژ، وایلێهاتیە ئێستا بچیە سەر هەر قەناتەكی میسری لە دوو دەقە فلیمەكەیدا بیست دەقە ئیعلاناتی دەرنەفیس وپلایسو حەفازەو كەبابی ام حسن و شۆربای العم متولی پیشان دەدەن، ئەو رۆژە شتەكی زۆر عەجایبیشم دیت، دیعایەی شامپۆیەكی پرچی دەكرد، كەچی دەبینم بەدەنگی عەبدولباستەەوە سورەتی حەشری لەگەر دۆبلاج كرایە، ئێستا لەو عیلمو علومە تێنەگەیشتم، سورەتی حەشر چ عیلاقەی بە شامپۆی حەمامەوەیە.!

لەزەمانی مەدا ئەو حەمو تەلەفزیۆنانەی عیراق بە تاقو تەنێ یەك ئیعلانیان براو دەكردەوە ئەویش دیعایە بۆ لەمەسحوقی ( تایت) ی، هونەمەندەكی لوبنانی هەبو ناوی فیلمون وەهبی بو، ئەو تەمسیلی ئەو دیعایەی دەكردو، شەروالەكەی بە هیچ پاك نەدەبوەوە بەس كاتەكی بەو تایتە دەیشوشت، ئەوجا گۆرانیەكەشی لەگەر دەگۆترا ئەویش» شەڕواڵەك یا ئەبو زید ما بینضف الا بالتاید). هەرچەندەی تایتەكە خۆی شتەكی زۆر باش بو هیچ پێویستی بە ئیعلانات نەدەكرد، بەرانەكینێ بەو دیعایەوە زیاتری لێدەفرۆشرا.بە تایبەتیش كە ئەو وەختی لەناو هەر پاكەتەكی تایت هەندەك خەرازیانان دادەناو كچان خریان دەركردەوە حەتا دەیانكردە ملوانكەیەكی درێژو لە ملیان دەكرد.باوەڕتان بی ئەو ملوانكەیەی ئەو سەردەمی بە دە دوازدە پاكەت تایتەوە تەواو دەبو و، زۆر زۆر لەو حەمو عاشقبەندو گۆبەرەو عەقدی ئەڵماسانە جوانترو درگیرتر بون لەملی كچاندا، چونكی ئەو زەمان خەركی سادە دەژیان، ئەو سادەییەی ژیانی هەولێریانیش دەخەمە حەلقەی دادی لۆ ئەوەی بزانن دونیا چەندە گۆڕایە، باقی وەلسەلام.


PM:02:23:25/11/2017

ئه‌م بابه‌ته 3223 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی