"ترامپ و چاوەڕوانی دونیا بەرامبەر بە نادیاریی سیاسیی"
ئاراس فه‌تاح
ئەوەی لە دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا بردیەوە بریتییە لە ”من"ێکی گەورە."من"ێک کە ھەموو سیاسەتی ئەو وڵاتەی لە جەستەی خۆیدا کۆکردۆتەوە. ئەوەی لە ھەڵبژاردنی ئەمریکا بردییەوە ”من"ی ترامپە کە جگە لە پۆپۆلیزمێکی مەترسیدار بۆ کۆمەڵگای فرەکولتوور و فرەڕەگەز و فرە ئایینی پلورالی ئەمریکیی، مەترسییەکی گەورەشە بۆ سیاسەتی نێودەوڵەتی. ئەم مەترسییەش ھەندێ چاودێری ئەوروپی و ئەمریکیی وەکو بومەلەرزەیەکی سیاسیی گەورە تەماشایدەکەن.
ئەوەی ڕوویدا پەیوەندی ئەمریکا لەناو خۆی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەرەوەی خۆیدا دەخاتە ناو پرۆڤەیەکی پڕ لە نادیاریی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی. ترامپیزم بریتییە لە کولتووری لیبرالیزمێکی نوێی وەحشەتناک و بنیاتنانی دیوار و خەندەق و چەکی زۆرتر و بڵاوكردنه‌وه‌ی گوتارێكی پۆپۆلیستیی كه (من)ێكی باڵای نەتەوەی ئه‌مریكیی بزوێنه‌رێتی. له‌سه‌رده‌می ترامپدا لاموبالاتیی و بێباكییه‌كی سیاسیی گه‌وره له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكیی به‌رامبه‌ر به كێشه‌كانی جیهان ئاماده‌یه، كه ده‌شێت سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلێكی نوێ له ئه‌نتی ئه‌مریكانیزم ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بێت.
بەڕێوەبردنی گەورەترین ھێزی دونیا وەکو بەڕێوەبردنی کۆمپانیایەکی سەرمایەداریی نییە. ئه‌م سه‌رۆكه‌ی نوێیه‌ی ئه‌مریكا ته‌ماشای سیاسه‌ت وه‌ك چه‌كی بانك ده‌كات، پرسیاری سه‌ره‌كیی ئه‌و بریتییه له‌وه‌ی چه‌ند پاره ڕۆشتووه له حیسابه‌كه‌ی و چه‌ندیش هاتۆته سه‌ری. چ بێشه‌رمییه‌كی گه‌وره‌یه به‌و هه‌موو ماڵوێرانیی و قوربانییدانه‌ی جه‌نگی دژ به تیرۆره بڵێیت، ئێمه پاره‌یه‌كی زۆرمان پێبه‌خشیون به‌رامبه‌ر به خوێنڕشتن. بۆیه به‌پێویستی ده‌زانم هه‌موومان به سه‌رۆكی ئه‌مریكا و رای گشتیی جیهان بڵێین، خه‌ڵكی ئێمه خوێنی بۆ ئازادیی ڕشتووه، نه‌ك بۆ پاره.
تێبینی یه‌كه‌م: زۆرینه‌ی په‌ره‌گرافی ئه‌م نووسینه به‌شێكه له وتارێك كه چه‌ند رۆژێك پاش هه‌ڵبژاردنی ترامپ وه‌ك 45ھەمین سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، له‌ژێر سه‌ردێڕی (ترامپ و چاوەڕوانی دونیا بەرامبەر بە نادیاریی سیاسیی)دا بڵاومكرده‌وه.
تێبینی دووهه‌م: ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی له خواره‌وه لینكه‌كه‌یم داناوه، هه‌وڵێكه بۆ دروستكردنی پردی پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تیی و به‌رگرییكردنه له ئه‌زموونی رۆژئاوای كوردستان له‌ناو ڕای گشتیی جیهانیی، به‌تایبه‌ت ئه‌مریكیی و خۆرئاوایی، بۆ ڕێگرتن له‌و مه‌ترسییانه‌ی كه له‌ئه‌نجامی له‌شكركێشیی ده‌وڵه‌تی توركیاوه چاوه‌ڕوانده‌كرێت. ئه‌م به‌یاننامه‌یه جه‌غدكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتیی سیاسیی و ئه‌خلاقیی كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی و هاوكات هه‌ژانی ویژدانی ئینسانیی هه‌موو مرۆڤدۆستێكه كه دژ به جه‌نگ و ناسیۆنالیزم و ئیسلامیزمی توندڕه‌و و زمانی چه‌كه.
PM:07:55:08/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی