وێنه‌ی یه‌كه‌م
له‌گوندی به‌رمیزه‌ی سه‌ر به‌سیده‌كان ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای توركیا هاتنه ناو گونده‌كه‌وه‌و له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌دانیشتوانی گونده‌كه به‌ربانگیان كرده‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی میوانێكی ئازیزی دوره ده‌ستیان هاتبێته دیده‌نییان له‌لایه‌ن خاوه‌ن ماڵه‌وه جۆره‌ها خواردنیان خرایه به‌رده‌م .
وێنه‌ی دووه‌م
وێنه‌ی خوانه‌كه بڵاوبۆوه، هه‌ر زوو ده‌ستاو ده‌ستی پێكرا، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ته‌نی و په‌ڕییه‌وه بۆ نێو میدیاكان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانده‌كرا ڕوویدا، هێرشێكی فراوان كرایه سه‌ر هاوڵاتیانی به‌شداری مه‌راسیمی نانخواردنه‌كه، به‌جۆرێك كێرڤی نیشتیمانی به‌شێك له‌رۆشنبیرو رۆژنامه‌نوس و هه‌واداری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌رزكرده‌وه كه به‌جاش و خۆفرۆش له‌قه‌ڵه‌مییان بده‌ن.
وێنه‌ی سێهه‌م
ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد موختاری گونده‌كه هاته ده‌نگ و وتی: سوپای تورکیا بۆ ئەوە نەهاتووە خاکمان لێ داگیربکات، هاتوون تا بڵێن "رەمەزانتان پیرۆز و سه‌ربازه‌كان نوێژ و ئیفتاریان لەگەڵ کردین و دواتر ڕۆیشتن".
موختاره‌كه باسی له شوێنی جێگیربونی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی سوپای توركیا كرد و زیاتر رونیكرده‌وه و وتی: "پشتەوەی گوندەکە هەمووی لەدەست سوپای تورکیایە و پەکەکەش لەو شوێنەوه دوورە، راسته پێشتر پەکەکەی له‌و شوێنه بووه، بەڵام ئێستا لەوێ نین، ئێمەش رێگه‌نادەین نه پەکەکە و سوپای تورکیا بێنە ناو گوندەکەمان، بەڵام كه له‌پڕ سوپای تورکیا هاتن، وتیان هەروا هاتووین و بۆئه‌وه هاتوین تەنها گوندەکە ببینین و دەڕۆین، له تەعامولیشدا هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ ئێمە نەبوو و دڵنیایان كردنیه‌وه كه بۆ هیچ نەهاتوون، ئه‌وان وتیان گوندەکەتان خوشە وه‌ی خۆتانە خاکەکەش هی خوتانە، ئێمه بۆ داگیرکردنی نەهاتووین ".
وێنه‌یه‌كی تر...
هه‌موو هاونیشتیمانییه‌كی به‌شه‌ره‌فی ئه‌م كوردستانه ده‌زانێت كه له‌ماوه‌ی 100 ساڵی ڕابردوودا هاوڵاتیانی كورد له‌پێناو خاك و نیشتیمانه‌كه‌ی چه‌ند قوربانی داوه، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌شی كه بوونه‌ته قوربانی هاوڵاتی ئاسایی و مه‌ده‌نی بوون. ره‌نگه له‌ئێستاشدا هه‌ستی نیشتیمانی زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌نانخواردنه‌كه به‌شداربوون له به‌شێكی زۆر له به‌رپرسه باڵاكانی ووڵات به‌رزتربێت. ئه‌وان به‌پێی واقیعێك مامه‌ڵه ده‌كه‌ن كه سیاسییه‌كانی ووڵات خولقاندوویانه. ڕه‌فتارێكیان كردووه كه درێژكراوه‌ی ڕه‌فتاری مێژوویی سیاسییه‌كانی ووڵاته. نه‌ریتێكیان جێ به‌جێ كردووه كه له‌دێرزه‌مانه‌وه نه‌ریتی زۆرینه‌ی سیاسی كورده. هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و هاونیشتیمانیانه‌ی كورد، نه‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه سیاسییه تاڵه‌یه كه سیاسییه‌كان كردویانه‌ته نه‌ریتی سیاسی و شۆڕبۆته‌وه بۆ هاوڵاتیان.
بۆیه پێموایه به‌ر له‌ڕه‌خنه گرتن له ڕه‌فتاری ئه‌و هاوڵاتیانه، ده‌بێت كۆی سیاسه‌تی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌پێی ده‌وترێت سیاسه‌تی كوردی بخه‌ینه ژێر ڕه‌خنه‌وه، بزانین تاچه‌ند كاریان له‌سه‌ر به‌هێزكردنی هه‌ستی نیشتیمانی تاكی كورد به‌خاك و نه‌ته‌وه‌وه كردووه. ئایا سیاسییه‌كانی كورد ڕه‌فتاره‌كانیان له‌گه‌ڵ سوپای بێ گانه چۆن بووه،؟ كه هه‌موومان ده‌زانین تاوه‌كو ئێستاش هێزه سیاسییه باڵاده‌سته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه سیاسی و سه‌ربازییه‌كان پاڵپشتی هێزی بێ گانه به‌كارده‌هێنن.
واباشتره ئه‌وانه‌ی نوسه‌رو رۆشنبیرنـ به‌ر له‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی جاش و خۆفرۆش بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه به‌كاربهێنن ده‌بێت داوای كۆتایی ژیانی "سیاسی" ئه‌و سیاسییانه بكه‌ن كه به‌بێ گرێدانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ی شه‌خسییه‌كانیان به بێ گانه‌و سوپاكانیانه‌وه، ناتوانن سیاسه‌ت بكه‌ن . به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه ئه‌م تۆپه‌ڵه رۆشنبیره داواكارییه‌كان ده‌به‌ستنه‌وه به ئۆپۆزسیۆنه‌وه، كه‌ی ئۆپۆزسیۆن داوای گۆڕینی سیسته‌می سیاسی كرد، ئه‌وان داوای ده‌كه‌ن، كه‌ی به‌شان و باڵی سیسته‌مه‌كه‌دا هه‌ڵیاندا ئه‌وانیش به‌شان و باڵیدا هه‌ڵده‌ده‌ن.
ئه‌و دۆخه‌ی كه له‌هه‌رێمی كوردستان دروستبووه و كه تیایدا هه‌ستی نیشتیمانی به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه یه‌كی مه‌ترسیدار بردووه، به‌ته‌نها سیاسییه‌كان به‌رپرسیارێتی هه‌ڵناگرن، به‌ڵكو رۆشنبیران و نوسه‌رانیش میدیاكانیش وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م، پشكیان به‌رده‌كه‌وێت. تۆ سه‌یر بكه‌و ببینه، میدیایه‌ك له‌ژێر ناوی پرۆفیشناڵبووندا چۆن به‌زیره‌كانه به‌هانه بۆ فرۆشتنی به‌شێك له‌خاكی نیشتیمان ده‌هێنێته‌وه‌و به‌شه‌كه‌ی تریشی به‌خۆفرۆش ده‌خاته ئه‌رشیفی خۆیه‌وه.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا میدیای حزب له‌كاتی شه‌ڕو ململانێكاندا هه‌ستی حزبی چه‌ند ده‌خه‌نه پێش هه‌ستی نیشتیمانه‌وه.بۆ ئه‌مه‌ش بڕوانه ئه‌رشیفی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن له‌كاتی تۆخبوونه‌وه‌ی ململانێكان.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا میدیای ئه‌هلی ، ئه‌وانیش به‌بێ ڕه‌چاوكردنی هه‌ستی نیشتیمانی، به‌نائاگایانه زۆركات له‌ژێر ناوی بڵاوكردنه‌وه‌ی "هه‌موو شتێك" كه‌وتوونه‌ته داوی شكاندنی هه‌ستی نیشتیمانی تاكی كورد. میدیای سێبه‌ر له‌ولاوه با بوه‌ستێت كه رۆژ به‌ڕۆژ نیشتیمان لای ئه‌وی تر ناشرین ده‌كات و له‌رێگه‌ی كۆده‌كانی خۆیه‌وه كۆشكی حزب ئاوه‌دان ده‌كات و ماڵی نیشتیمانیش خاپور.
به‌كورتی، هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و هاونیشتیمانیانه گرێدراوی كاریگه‌رییه‌كانی سیاسه‌ت و میدیایه، بۆیه به‌رله‌وه‌ی هێرش بكرێته سه‌ر ئه‌و هاوڵاتیانه واباشتره ئه‌م وێنه‌یه‌ی تریش ببینین كه تیایدا سیاسه‌ت و میدیا هه‌ر یه‌كه‌یان به‌پێی كاریگه‌ری خۆی شكۆیه‌كیان بۆ نیشتیمان نه‌هێشتۆته‌وه.
PM:03:46:02/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 43354
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی