واخه‌ریكه له پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نزیكده‌بینه‌وه. ورده ورده سیمای هه‌ڵبژاردنێكی پڕ له‌ململانێی سه‌خت ده‌رده‌كه‌وێت، هێزه كۆن و نوێكان سه‌رگه‌رمی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگن. میدیاكانی حزب و سێبه‌ره‌كانیان پروپاگه‌نده به‌شێوازی ناڕاسته‌وخۆ بۆ كاندیده‌كانی حزبه‌كانیان ده‌ستپێكردووه. كه‌شی پێش ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌شێوازێك ده‌ركه‌وتووه كه پێمانده‌ڵێت هه‌ڵمه‌ته‌كان بێ كێشه‌و یه‌كترین تۆمه‌تباركردن و شكاندنی یه‌ك تێناپه‌ڕێت.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه جگه له‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌یه بۆ هێزه سیاسییه به‌شداره‌كان كه نمره‌كانیان لای هاوڵاتیانی ده‌نگده‌ر وه‌رده‌گرنه‌وه هاوكاتیش تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تره بۆ میدیا سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان، كه ژماره‌یان ناگاته په‌نجه‌كانی یه‌ك ده‌ست. ئه‌وانیش نمره‌ی وانه‌كانی بێ لایه‌نی و متمانه‌و ڕاستگۆیی تیادا وه‌رده‌گرنه‌وه.
وێستگه نیوز، له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌می ته‌مه‌نیدا له پرسی هه‌ڵمه‌ته‌كانی كه‌مپینه‌كانی به‌لێ و نه‌خێری ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستاندا خۆی خسته به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌ی خوێنه‌رانی خۆی، با بۆ ئه‌وه‌یان نه‌یارو دۆست و هاورێكانمان نمره‌ی سه‌ركه‌وتن یان شكستمان بۆ دابنێن.
وێستگه نیوز، پلانی هه‌یه بۆ ئه‌م تاقیكردنه‌وه نوێیه، به‌رنامه‌و سیاسه‌ت و ستراتیجی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شدار له‌هه‌ڵبژاردن له حزبی شیوعی دێرینه‌وه تاوه‌كو نه‌وه‌ی نوێ به‌بێ جیاوازی بڵاوده‌كاته‌وه، هاوكاتیش ده‌رفه‌تی ریكلامكردن له په‌یجه‌كانی " وێستگه نیوز- وێستگه سپۆرت- وێستگه ستایل"- بۆ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ره‌خسێنێت و ناشهێڵێت یه‌ك لایه‌نی سیاسی سه‌رجه‌م شوێنی ڕیكلامه‌كان داگیربكات ئه‌گه‌ر پاره‌یه‌كی خه‌یاڵیشمان بداتێ.
ده‌زگای میدیای وێستگه، كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك گه‌نجی رۆژنامه‌نوسه‌وه له‌به‌رواری 10ی ئەیلولی 2015 دامه‌زراو وه‌ك هاوكاتیش سایته‌كه‌ی وێستگه نیوز ده‌ستی به په‌خشی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كرد، له‌ئێستادا خاوه‌ندارێتی بۆ به‌نده ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ماوه‌ی 16 ساڵی ته‌مه‌نم له‌میدیای ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆ بردۆته سه‌ر تاوه‌كو بوومه خاوه‌نی ئه‌م ده‌زگایه . له‌و به‌رواره‌وه واته كه ده‌كاته رۆژی ده‌ستپێكردنی په‌خشی وێستگه نیوز تاوه‌كو ئێستای له‌سه‌ر بێت به‌هۆی پیشه‌یبوونی ستافه‌كه‌و باوه‌ڕبوونیان به بێ لایه‌نی نه‌كه‌وتوونه‌ته نێو سه‌نگه‌ری هیچ لایه‌نێك له لایه‌نێكی تر ئه‌مه له‌كاتێكدا له‌و به‌رواره‌ی كه دروستبووه هه‌رێمی كوردستان به چه‌ندین قه‌یرانی سیاسی پڕ له‌ململانێی سه‌ختی لایه‌نه ناكۆكه‌كان تێپه‌ڕی. له‌رێگریكردن و ده‌ركردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه بیگره، تاوه‌كو ریفراندۆم و ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكۆتۆبه‌ر.
وێستگه نیوز باوه‌ڕی وایه یه‌كێكه له‌و میدیایانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه به‌شداره له‌به‌هێزكردنی پایه‌كانی دیموكراسی و ئازادی ڕاده‌ربرین، هاوكاتیش ده‌یه‌وێت له قۆناغه سه‌خته‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆبونی خۆی بپارێزێت، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش هه‌موو توانا ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ تاوه‌كو به‌بێ لایه‌نانه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن مامه‌ڵه بكات و نه‌كه‌وێته داوی هیچ لایه‌نێكی سیاسییه‌وه. جا خوێنه‌ری ئازیز ئه‌مجاره‌ش وێستگه نیوز تاقی بكه‌ره‌وه بزانه به نمره‌ی چه‌ند له‌م تاقیكردنه‌وه ئاڵۆزه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌چێت.
PM:01:20:13/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 4543
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی