تاڵه‌بانی و بارزانی چۆن ماڵئاواییان له 2017 كرد؟
سیروان غەریب
رۆژی 30-12-2017 پڕۆژە یاسای چاکسازیی لە خانەنشینی و موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندکرا.
وادیاره ئامانجه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه، له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی ده‌یان نوسه‌ر و سیاسی و پهرلهمانتارو چالاكوانانی مه‌ده‌نی هاوبه‌شه. عه‌لی حه‌مه ساڵحی په‌رله‌مانتار، كه هاوكات نه‌یاری سه‌رسه‌ختی حكومه‌ته‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانییه، ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی "به‌خه‌ونی هه‌شت ساڵی ڕابردووی خۆی" له‌قه‌ڵه‌مداو ده‌ڵێت : 100 بۆ 120 ملیار دینار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت.
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیش كه هیچ ڕۆژێكی ساڵی 2017 نا‌بینیت دانی خێری به‌م حكومه‌ته‌دا نابێت، هه‌م پشتیوانی له‌م بڕیاره‌ی حكومه‌ت و هه‌م ده‌ستخۆشیشی لێ ده‌كات.
ناوهێنانی عه‌لی حه‌مه ساڵح و شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ته‌نها وه‌ك دوو نمونه له‌پاڵپشتیكردنی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، ده‌زانم هێزی بڕیار‌و یاساكه كاردانه‌وه‌ی ئیجابی زیاتری له‌گه‌ڵ خۆی هێناوە. به‌بڕوای منیش ئه‌گه‌رچی یاساكه له‌ژێر فشارێكی قه‌یرانی قوڵی دارایی ده‌رچووه، به‌ڵام نابێت ئه‌و ڕاستییه له‌به‌رچاو بگیرێت كه له‌ئێستادا ده‌ركردنی یاسای له‌و شێوه‌یه ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی ده‌وێت چونكه ده‌یان كه‌س له نوسه‌ران و رۆشنبیران و ئه‌هلی قه‌ڵه‌می تیادایه كه سه‌ری زمان و بنی زمانیان له‌سه‌ر شاشه‌كانی ته‌له‌فزیۆن دژی گه‌نده‌ڵییه.
2017 بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی، ساڵێكی ئێجگار شوم بوو، چونكه به‌له‌مه‌كه‌یان ئه‌وه‌نده كونی تیادابوو تا کونێکیان دەگرت یەکێکی تری تێده‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕیفراندۆم هاته سه‌ری و كونێكی ئه‌وه‌نده قه‌به‌ی تری تێكرد کە له‌وكاته‌دا پێشبینی ده‌كرا نه‌ك ژیانی سیاسیی خۆیان، به‌ڵكو ژیانی سیاسیی چه‌ندین كه‌سی تر كه لهبهلهمی حكومه‌تداریدا بوون، ڕووبه‌ڕوی مه‌ترسی خنكان بكاته‌وه، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌م حكومه‌ته له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا بایی ئه‌وه‌نده بوو فریاگوزاریی سه‌ره‌تاییان پێبگه‌یه‌نێت و ڕزگاریان بكات و هاوكاتیش هۆشداری بداته حكومه‌تی عیراق و لایه‌نه سیاسییه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستانیش كه ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی تا هه‌ڵبژاردنی ئایینده‌ی هه‌رێمی كوردستان هاوكار ده‌بن .
سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاستی ساڵی 2017ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌رچییه‌ك بێت، كۆتاییه‌كی باشتر بوو، چونكه ئه‌م یاسایه‌ی كه ده‌ریانكرد به‌رچاوڕوونی باشتر سه‌باره‌ت به‌پێش هه‌ڵبژاردن و دوای هه‌ڵبژاردن پینیشان ده‌دات و پێمان ده‌ڵێت تازه كێ بچێته سه‌ر حوكم و تازه گۆڕینی ئه‌و ناعه‌داله‌تییه به‌یاسا بنبڕكرا.
ئه‌م یاسایه بۆ پێش هه‌ڵبژاردن به‌رچاو ڕونییهكی باشی تیادایه كه پڕۆژه‌ی چاكسازی له‌ناو ئه‌م ئه‌زمونه به‌كوێ ده‌گات و له‌دوای هه‌ڵبژاردنیش مه‌ودای نێوان لایه‌نه جیاوازه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێیی هه‌رێمی كوردستان نزیك ده‌كاته‌وه چونكه ئه‌م یاسایه ڕاسته په‌یوه‌ندی بهخانهنشینانهوه هه‌یه، به‌ڵام هاوكاتیش لهناوهڕۆكهكهیدا هه‌ڵگری چه‌ندین په‌یامی تره بۆ سیستمی چاكسازیی گشتی له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی تری حكومه‌ت.
واباشه لێره‌وه ئامانجه بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م یاسایه پاڵپشتی بۆ ههڵسهنگاندنهكانمان بكات:
1- بەرجەستەکردنی یەکسانی و دادپەروەری لە خەرجکردنی موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتە داراییەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان و راگرتنی سودمەندبوونی ناشایستە لە بودجەی گشتی.
2- خاوێنکردنەوەی ناوی سودمەندان لە بودجەی گشتی لە کەسانی ناشایستە و کەمکردنەوەی خەرجییەکانی تەرخانکراوی موچە و دەرماڵە.
3- رێگەگرتن لە سودمەندبوون لە بودجەی گشتی بۆ زیاتر لە جارێک.
4- بەدامەزراوەییکردن و یەکخستنی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە جیاجیاکانی خانەنشینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابوری و چالاککردنی سندوقی خانەنشینی.
5- رێکخستنەوەی خانەنشینی خاوەن پلەباڵاکان و پلەتایبەتییەکان لەسەر بنەمای گەیشتن بەتەمەنی یاسایی دیاریکراو بۆ خانەنشینی و ساڵانی خزمەت.
PM:05:42:31/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 5208
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی