بودجه‌ی هه‌رێم و مانگای هۆڵه‌ندی
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی ڕه‌زا
ڕه‌نگبێت به‌بینینی ناونیشانێكی له‌و شێوه‌یه بۆ نوسینێك توشی تێڕامان بیت و ڕاسته‌وخۆ بڵێیت مانگای هۆڵه‌ندی وبودجه‌ی كوردستان كوجا مه‌رحه‌با .
هه‌موان باش ده‌زانین كه‌له‌گه‌ڵ ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عسدا و دروستبونی حكومه‌تی نوێی دوای سه‌دام حسێنی دیكتاتۆر ساڵانه بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاح له‌ناوه‌نده‌وه هه‌نارده‌ی هه‌رێم ده‌كرا تاوه‌كو دروستبونی ناكۆكی وململانێی نێوان هه‌رێم وبه‌غدا له‌ساڵی ۲۰۱٤ دا، حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیبوو له‌و پاره زه‌به‌لاحه‌ی له‌ناوه‌نده‌وه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرا ژێرخانێكی پته‌وی ئابوری بنیاد بنێت نه‌یشی توانی ته‌نها چه‌ند ملیار دۆلارێك له‌گه‌نجینه‌كانیدا هه‌ڵبگرێت بۆ فریاكه‌وتن وڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی له‌حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه‌دا كه‌تێیكه‌وت ،كورد واته‌نی پاره‌ی سپی بۆ ڕۆژی ڕه‌ش به‌كار بهێتێت .
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدان وده‌ركه‌وتنی قه‌یرانی داراییدا له‌سه‌ره‌تاكانی ساڵی ۲۰۱٤ دا وبه‌دیاریكراویش له‌به‌رواری ۱۱ـ ۲ ـ ۲۰۱٤ به‌نوسراوی ژماره ۱۰۱٨ حكومه‌ت چه‌ند فه‌رمانێكی ده‌ركرد به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی وده‌رماڵه‌و وه‌ستاندنی پڕۆژه‌كان وگه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م داهاتی وه‌زاره‌ته‌كان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی .
به‌و حاڵه‌شه‌وه حكومه‌ت به‌داهاتی نه‌وت كه‌له‌۲۲ـ٥ـ۲۰۱٤ وه‌به‌سه‌ربه‌خۆ ده‌ستكرا به‌فرۆشتنی وداهاتی ناوخۆ‌و ئه‌و پاره‌شی كه‌له‌حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه هاتوه بۆ هه‌رێم كه‌بڕه‌كه‌ی ۲ ترلێۆن و۲٨۰ ملیاردیناره جا توانرا موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وموچه‌خۆرانی هه‌رێم بدرێت .
له‌۱۰ـ ۱۱ـ ۲۰۱٤ دا ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ نه‌وت وغاز بانگهێشتی په‌رله‌مان كران كه‌پێكهاتبون له‌سه‌رۆكی حكومه‌ت وجێگره‌كه‌یی و وه‌زیره‌كانی دارایی وپلاندانان وسامانه‌سروشتیه‌كان ئه‌وان له‌وڕۆژه‌دا دڵنیاییاندا به‌په‌رله‌مان وكۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كه‌له‌سه‌ره‌تای ساڵی ۲۰۱٥ وه له‌هه‌رێمی كوردستاندا شتێك نامێنێت ناوی قه‌یرانی دارایی بێت وكۆتایی به‌و قه‌یرانه‌دێت وماڵئاوایی لێده‌كه‌ین .
كه‌چی ساڵی ۲۰۱٥ هات ونه‌ك كۆتایی به‌قه‌یرانی دارایی نه‌هات به‌ڵكو قه‌یرانه‌كه زیادیكردو چه‌ندین قه‌یرانی تریشی به‌دوادا هات وباروگوزه‌رانی خه‌ڵكی هێنده‌ی ترقورستربوو .
له‌ساڵی ۲۰۱٥ به‌بودجه‌ی نه‌وت و داهاتی ناوخۆ‌و ملیاردێك دۆلاری قه‌رزی توركیا‌و دوو ترلێۆن و٤۰۰ ملیاردی بودجه‌ی هاتوو له‌ناوه‌نده‌وه ئینجا حكومه‌ت توانی هه‌شت موچه بداته فه‌رمانبه‌رو موچه‌خۆره‌كانی كه ژماره‌یان تاساڵی ۲۰۱٥ گه‌یشتبوه یه‌ك ملێۆن و ٤۰۰ هه‌زارو ۲۱۱ كه‌س كه‌ئه‌م ژماره‌یه بۆ هه‌رێمێكی پێنج ملێۆنی نه‌ك ته‌نها سه‌یره به‌ڵكو سه‌مه‌ره‌شی تێپه‌ڕاندوه .
واتا گه‌رقه‌رزی توركیاوپاره‌ی هاتوی ناوه‌ند نه‌بوایه ئه‌وا حكومه‌ت پێنج مانگیش توانای پێدانی موچه‌ی نه‌ده‌بوو له‌وساڵه‌شدا .
له‌سه‌ره‌تای ساڵی ۲۰۱٦ شدا كه‌په‌رله‌مان په‌كخرابوو حكومه‌ت فرسه‌تی هێناو سیستمێكی ناوازه‌وعه‌جیب وغه‌ریبی هێنایه ئاراوه كه‌سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌بوو واتا سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران وموچه‌خۆرانی هه‌رێم جگه له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وزێره‌ڤانی وده‌زگاكانی ئاسایش وناوخۆ وهه‌ندێ ده‌زگای تركه‌خۆیان به‌پێویستیانده‌زانی وكاروباره‌كانیانی تێدا ڕایی ده‌كرا ،سه‌دی پانزه تا سه‌دی حه‌فتاو پێنج له‌موچه‌كانیان
ده‌بڕدران به‌بیانوی پاشه‌كه‌وت گوایه بۆیان پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت .
وه‌حكومه‌ت به‌ڵێنیشیدا كه پێدانی نیوه‌موچه‌و چاره‌كه‌موچه هه‌رگیز دواناكه‌وێت وهه‌موو ۱۰ ی مانگێك دابه‌شده‌كرێت ، به‌ڵام نه‌ك حكومه‌ت ڕاستگۆنه‌بوو به‌ڵكو درۆیه‌كی شاخداریشی كرد چونكه وامانگی ئه‌یلوله هێشتا سه‌ره‌تایه له‌پێدانی موچه‌ی مانگی ته‌مموزی۲۰۱٦وپێشبینی باشبونیشی لێ ناكرێت.
لێره‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ناونیشانی بابه‌ته‌كه وجیاوازییه‌ك ده‌كه‌ین له‌نێوان بودجه‌ی هه‌رێم وداهاتی مانگای شیرده‌ری هۆڵه‌ندی .
وڵاتی هۆڵه‌ندا خاوه‌نی ٥۰۰ سه‌د هه‌زار مانگای شیرده‌ره ، هه‌ریه‌ك له‌و مانگایانه ڕۆژانه ۲۹ لیتر شیر به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌تی ، واتاله‌ساڵێكدا ٥ ملیاردو۳۰۷ لیتر شیربه‌رهه‌م دێنن ، حكومه‌تی هۆڵه‌ندا هه‌ر یه‌ك لیتر شیربه یه‌ك دۆلار ده‌فرۆشێت و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ی ده‌كات ،واتا حكومه‌تی هۆڵه‌ندا ساڵانه ئه‌و داهاته‌ی كه‌ته‌نها له‌ڕێگای مانگای شیرده‌ره‌وه ده‌ستی ده‌كه‌وێت بریتییه له ٥ ملیاردو ۳۰۷ ملێۆن دۆلار، گه‌ر بێت‌و ئه‌و داهاته دابه‌شی ۱۲ مانگی ساڵی بكه‌ین مانگانه ده‌كاته ٤٤۲ ملێۆن و۲٥۰ هه‌زار دۆلار ،كه‌موچه‌ی مانگانه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران وموچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌م سیستمه ناوازه‌یه‌ی هه‌رێم په‌یڕه‌وی ده‌كات كه‌متره له‌و داهاته‌ی حكومه‌تی هۆڵه‌ندا كه‌مانگانه له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌ستی ده‌كه‌وێت .
كه‌چی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌فرۆشتنی ٥۰۰ بۆ ٦۰۰هه‌زاربه‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه به‌بۆری وئاشكراو ده‌یان هه‌زاربه‌رمیلی تر به‌تانكه‌روبه‌نهێنی وچوار ده‌روازه‌ی نێو دوڵه‌تی و باج وڕسومات و چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی تر كه‌چی نه‌ك نه‌یتوانیوه موچه بۆموچه‌خۆره‌كانی دابین بكات به‌ڵكو له‌پێدانی نیو موچه‌و چاره‌كه موچه‌كه‌شدا شكستی هێنا ، بۆیه چیتر ناكرێت ناوێكی زه‌به‌لاحی وه‌ك حكومه‌تی لێ بنرێت به‌ڵكو له‌چاره‌كه حكومه‌تیش كه‌متره‌وباشتره دان به شكستی خۆیدا بنێت وماڵئاوایی بكات .
چونكه حكومه‌تێك نه‌توانێت له‌هه‌رێمێكدا كه سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌وییه‌كه‌ی پڕ پڕی بێت له‌سامانی سروشتی وكانزایی و......
نه‌توانێ هێنده‌ی ته‌نها مانگا شیرده‌ره‌كانی هۆڵه‌ندا داهات بۆ هاوڵاتیانی دابین بكات ،به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ساڵانه‌ش ۷۰۰ بۆ ٨۰۰ ملێۆن دۆلاری ته‌نها بۆ هاورده‌ی شیروماست وپه‌نیروكه‌ره بێت پێم ناڵێن بون ونه‌بون ومانه‌وه‌و نه‌مانه‌وه‌ی وه‌ك نین .
٭ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ وسه‌رچاوه‌كانی ئاو‌و لیژنه‌ی بازرگانی ومافی به‌كاربه‌ر له‌په‌رله‌مانی كوردستان.
PM:04:04:05/09/2016
ئه‌م بابه‌ته 3808
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی