‌دۆسیەی نەوت لەکابینەی نوێ بەکوێ دەگات ؟
PM:07:41:08/07/2019
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی ڕه‌زا

بەبڕوای من وبەپێی ئەو ڕووداوپێشهاتانەی کەلەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا لەسەر دۆسیەی نەوت ڕوویانداوە لەنێوان هەولێر ـ بەغداد ، ئەوا ڕاستیەکی حاشاهەڵنەگر هەیە ئەویش ئەوەیە کە گەرلەکابینەی نوێ د.ئاشتی هەورامی بکرێتەوە بەوەزیری وەزارەتی سامانەسروشتیەکانی حکومەتی هەرێم ، ئەوا ڕێککەوتنی نێوان هەرێم وبەغداد لەسەرپرسی نەوت زەحمەتەو هەرێم وبەغدا ناگەنە ڕێکەوتن لەسەردۆسیەکە، بەپێچەوانەشەوە نەکردنی د.ئاشتی هەورامی بەوەزیری هەمان وەزارەت ئەوا هاتنەسەرخەتی هەرێمە لەگەڵ بەغدا بۆتەسلیمکردنی نەوت بەناوەند بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی کەدەکرێت لەنێوانیاندا .

لە( ۱۰-۱۱-۲۰۱٤) لەنێو هۆڵی پەرلەماندا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی کابینەی هەشت بەئامادەبونی ئەندامانی ئەنجومەنی هەرێمی بۆنەوت وغاز چەندین جار ئەوەی دووپاتکردەوە کەبەهیچ شێوەیەک کۆنتڕۆڵی نەوتی هەرێم نادەینەبەغدا ، وئیتر لەوێوە بڕیاری سەربەخۆفرۆشتنی نەوتدرا .

ئەوەش وایکرد کە هەرێم بەتەواوی دووچاری چەندین قەیران ببێتەوە لەسەروهەمویانەوە کەکاریگەری ڕاستەوخۆی کردە سەر خەڵکی کوردستان قەیرانی دارایی بوو .

بەکوردی وبەکورتی ڕێککەوتنی هەرێم وبەغدا لەسەر دۆسیەی نەوت کەبودجەش پەیوەستە بەوەوە پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بەدانانەوەی ئاشتی هەورامی بەوەزیری سامانەسروشتیەکان لەکابینەی نۆیەمدا ، کەتائێستاش دیارنیە ئەووەزارەتە کێ دەکرێتە وەزیری .

بۆیە بەربژێرکردنی کەسێک بۆئەو پۆستە بۆپارتی دیموکراتی کوردستان کارێکی هەروا سانا نیە ، یان دەبێت باسکردن لەسەربەخۆیی ئابوری هەرێم تاکاتێکی نادیار وازیلێبهێنرێت

یان کێشەو ململانێکانی نێوان هەرێم وبەغدا نەک کۆتاییان نایەت بەڵکو پێ دەخاتە قۆناغێکی دیکەوقورسەوە .و باجی هەموو ململانێ وڕێک نەکەوتنەکانیش تەنهاوتەنها کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان تێیدا زەرەرمەندی یەکەم وکۆتایین ، وپێویستە لەکاتی متمانەدان بەوەزیری وەزارەتی سامانەسروشتیەکان لەکابینەی نوێدا پەرلەمانی کوردستان وسەرجەم فراکسیۆنەکانی نێوپەرلەمان بەئاگاودیقەتبن ، وبەرژەوەندی باڵاوگشتی خەڵکی ئەم هەرێمە لەبەرچاوبگرن.

هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی



Copyright 2018. westganews.net. All Rights Reserved.