رەگەزپەرست مەبە… رەگەزپەرستی چییە؟

‌کەمال چۆمانی

دەمەوێت بڵێم؛ هەرگیز تراژیدیاکانی خەڵک بەکارمهێنە بۆ خزمەتکردن رق و کینە و رەگەزپەرستیی خۆت بەرانبەر خەڵک و مەزهەب و گروپی جیاواز. ئەو تاوانەی بەرانبەر خێزانێکی کورد لە بەغداد رویدا، تاوانکارێکی کردی، ئەو نوێنەرایەتیی کەس ناکات، چ جای گەلی عەڕەب.

رق بکوژە، دەکوژێت، وێرانکەرە. کەسێک مەبە بەو نەخۆشییە ماڵوێرانکەرە ئاڵودە بوبیت و ماڵی ئەوانیدیش وێران بکەیت. رەگەزپەرستیی وەک ڤایرۆسی کۆرۆنایە، دەبێت رێ لە بڵاوبونەوەی بکرێت، نەک دنەی بدرێت. ئەوانەی ئەو روداوەیان قۆستەوە بۆ لێدان لە گەلێک، بەدوای عەدالەتەوە نین، بەڵکو کەیسێکی دادگەرانە بەکاردێنن بۆ مەبەستێکی ناپاک.

خزانێکی سێ کەسیی -دایک، باوک و کچ- بەدڕاندانەترین شێواز لەناو ماڵەکەی خۆیاندا لە گەڕەکێکی بەغداد دەکوژرێن. تاوانێک لای تەواوی خەڵکی عێڕاق رەتکراوەتەوە، عێڕاقییەکانی ناوەڕاست و باشوری وڵات لەدوای ٢٠٠٣ەوە بە دەست دیاردەی کوشتن و کوشتنی رێکخراوەوە دەناڵێنن.

رودەدات ئەوجارەیان کوژراوان کوردن و بکوژ کەسێكی عەڕەبە. هەرزو میدیای رەگەزپەرستی پارتیی، ئێثنیک-ناسیۆنالیستەکان و ئەلترا-ناسیۆنالیستەکان ئەو روداوە دەقۆزنەوە بۆ دنەدانی رقهەڵڕشتن و رەگەزپەرستیی بەرانبەر گەلی عەڕەب و شیعە. روداوی کوشتنەکە لەبیردەکەن و دەستدەکەن بە سوکایەتیی بە گەلی عەڕەب و شیعە و بەها و رەمزەکانیان.

گەلی کورد لە مێژودا، لە هەر چوار پارچەی کوردستان، لە دەرەوەی ئەو چوار پارچەیەی کوردستانیش، قوربانیی رەگەزپەرستیی بوە. بۆ روبەڕوبونەوەی رەگەزپەرستیی لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا، بەر لە هەر گەلێک کورد دەبێت هەوڵەکانی چڕبکاتەوە. لە سەدەی ٢١ و بەتایبەتتریش لەدوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی دونیاگری کۆرۆنا، جیهان پێویستیی بە خۆشەویستیی زیاتر و هاوکاریی گەلان زیاترە. ئەمڕۆ رەگەزپەرستیی بۆتە بەڵایەکی گەورەی دونیا.

هەمومان بینەری روداوەکانی خۆپیشاندانەکانی "بلاک لایڤز ماتە”ی ئەمریکا بوین کە دژ بە رەگەزپەرستیی دامەزراوەی پۆلیس و وایت سوپرەماسی رابونە و داوای عەدالەت و کۆتاییهێنان بە رەگەزپەرستیی دەکەن. لە وڵاتانی ئەوڕوپا زوزو دەبینین فار-رایتێکی رەگەزپەرست کارێکی تیرۆریستانە دژ بە موسڵمانان-نائەوڕوپییەکان-ناسپییەکان ئەنجامدەدات. وەک روداوەکەی ساڵی پار لە هاناو لە ئەڵمانیا.

ئەوانەی دنەی رەگەزپەرستیی دەدەن لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق و هەندێک کوردی دایاسپۆرا، ئەوانەن کەوتونەتە ژێر کاریگەریی گوتاری ناسیۆنالیستانەی پارتیی دیموکراتیی کوردستان.

ئێمە دەبێت هۆشیارتر بین. دەبێت بەئاگاتر بین. نابێت خەڵک، بەتایبەتتریش گەنجان، بکەونە ژێر کاریگەریی ئەو گوتارە رەگەزپەرستییەی پارتیی و میدیاکانی، بەتایبەتتریش هەردو میدیای مەسرور بارزانیی و نێچیرڤان بارزانی، هەوڵی بۆدەدەن.

بۆ ئەوانەی کە کەمتر لەبارەی رەگەزپەرستییەوە دەزانن، واتا کەمتر دەزانن دەکرێت چی رەگەزپەرستیی بێت، هەوڵدەدەم چەند سەرنجێکی کورت بخەمەڕو.

ئەمڕۆ لە هەر رۆژێک زیاتر عێڕاق پێویستی بە ئاشتیی و پێکەوەژیان هەیە. مێژوی دونیا و بەتایبەت عێڕاق سەلماندویەتی رق و رەگەزپەرستیی تەنها ماڵوێرانیی زیاترە. بەعسییەکان ٣٥ ساڵ حوکمی عێڕاقییان کرد، کەچی دواتر خۆیان و هەمو وڵاتیان وێران کرد. رەگەزپەرستیی تەنها بۆ ماوەیەکی کورت دەتوانێت سەرکەوێت. نازییەکان چیان بەسەر ئەڵمانیا نەهێنا، سەرەڕای ئەوەی خەریک بو هەمو دونیایان داگیردەکرد. میدیای پارتیی ئاگری رەگەزپەرستیی و شەڕی نێوان کورد و عەڕەب خۆشدەکات بۆ بەدەستهێنانی ئاژێندا سیاسییەکانی پارتیی، هەرگیز مەکەوە ئەو داوەوە. دادگەریی هەرگیز لەڕێی ئامرازە نادادگەرییەکانەوە بەدەستنایەت.

کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی ئوسترالیی دەڵێت کە رەگەزپەرستی/نەژادپەرستی زۆر فۆڕمی جۆراوجۆری هەن، لە شوێن و کاتی جیاوازیشدا رودەدەن. هەڵاوێردن و جیاکاری و رق و کینە بەرانبەر کەسێک بە هۆی ئێثنیسیتی، رەنگ و رەسەنایەتیی قەومییەت رەگەزپەرستیین.

رەگەزپەرستیی هەر تاوانی توندوتیژیی فیزیکیی نین، هەندێکجار دەکرێ نوکتەیەک بێت. یان لەوانەیە هەندێکجار تەنانەت جیاکردنەوە یا کێشە دروستکردن بۆ کەسێک بێت بە هۆی رەنگ و قەومییەت و ئێثنێسیتیی ئەو کەسەوە. بۆ نمونە تۆ لە چۆمان یان پێنجوین یاریی تۆپی پێ دەکەیت، عەڕەبێک لەوێیە یان فارسێک، رێنادەیت لەگەڵ تۆدا یاریی بکات، ئەوە رەگەزپەرستییە.

رەگەزپەرستیی تەنها بڕوا و ئاکت/کردە نییە، رەگەزپەرستیی هەمو ئەو دیوارانەن کە رێ لە خەڵکێک دەگرن کەڕامەت و یەکسانییان پارێزراو بێ بە هۆی رەنگ، ئێثنێسیتیی و قەومییەتەوە.

هەمو جۆرەکانی رەگەزپەرستیی ئاشکرا نین. بۆ نمونە چەند کەسێک تەقدیمی ئیشێکی کردوە. تۆش ئەو ناوانە لادەبەیت کە دەکرێ بۆ نمونە لە قەومێکی تر بن، یان لە گروپ و خەڵكێکی تر.

هەندێک جۆری رەگەزپەرستیی بونیادیین، هەندێکیان دامەزراوەیین. بۆ نمونە، کاتێک دەوڵەتێک یان حکومەتێک لەسەر بنەمای چەوساندنەوەی ئەویتر دروستکراوە، یان گروپێکی کۆمەڵایەتیی بە هۆی رەنگ، ئێثنیسیتیی و قەومییەتەوە باڵادەستیی پاراستوە بەسەر ئەویتردا، بۆ نمونە سپیی بەسەر رەشدا لە ئەمریکا.

فەرهەنگی مێریەم-وێبستەری ئەمریکیی لە ماوەی رابردو دوای ئیمەیڵێکی کچێک پێناسەی رێیسیزمی گۆڕی. فەرهەنگەکە دەڵێت کە رەگەزپەرستی باوەڕێكە کە رەگەز دیاریکەری بنچینەیییە لە ئاکار و تواناکانی مرۆڤ و جیاوازییە رەگەزییەکانباڵایییەکی ناوەکیی دەبەخشنە رەگەزێکی تایبەت. بژاردەکانی لادینۆ رەگەزپەرستییان بەکارهێنا بۆ شەرعییەتدان بە ناچار-بە-راگواستن و بەکۆیلەکردنی دانیشتوانە رەسەنەکان.

هەروەها ئەو باوەڕییانە، لەگەڵ دژ-هەستیی و قینە دروستکراوە لەڕێی خراپبەکارهێنانی خاک و دەستی کاری رەسەنەکان، کە لە شەڕی ناوخۆی گواتیمالا تەشەنیسەند (١٩٦٠-١٩٩٦).

رەگەزپەرستیی ئەو ئاکار و رەفتارانەیە کە رەنگدانەوە و دنەی باوەڕی رەگەزپەرسیی دەدەن لەسەر بنەمای جیاکاریی رەگەزیی و هەڵاوێردن، ئەو جۆرەی کە خەڵکی رەش توشی بونە لە مێژودا.

رەگەزپەرستیی چەوساندنەوەی سیستەماتیکی گروپێکی رەگەزییە بۆ قازانجی کۆمەڵایەتیی، سیاسیی و ئابوریی گروپێکی تر. بۆ نمونە، رەگەزپەرستیی تورکیی بەرانبەر کورد، رەگەزپەرستیی بەعسیزم بەرانبەر کورد.
رەگەزپەرستیی هەروەها سیستەمێکی سیاسیی و کۆمەڵایەتییە کە لەسەر بنەمای رەگەزپەرستیی دامەزراوە و دیزاین کراوە بۆ ئەوەی قازانجەکانی ئەو سیستەمە سیاسیی و کۆمەڵایەتییە بپارێزیت.

کاتێک تۆ دەڵێیت "عەڕەبی پێپەتیی،” یان گاڵتە بە "جشداشە و عەگال” دەکەیت، یان گاڵتە بە باوەڕییە دینییەکانی شیعە و سونە و ئێزیی و کاکەیی دەکەیت، تۆ رەگەزپەرستیی.

دەمەوێت بڵێم؛ هەرگیز تراژیدیاکانی خەڵک بەکارمهێنە بۆ خزمەتکردن رق و کینە و رەگەزپەرستیی خۆت بەرانبەر خەڵک و مەزهەب و گروپی جیاواز. ئەو تاوانەی بەرانبەر خێزانێکی کورد لە بەغداد رویدا، تاوانکارێکی کردی، ئەو نوێنەرایەتیی کەس ناکات، چ جای گەلی عەڕەب. رق بکوژە، دەکوژێت، وێرانکەرە. کەسێک مەبە بەو نەخۆشییە ماڵوێرانکەرە ئاڵودە بوبیت و ماڵی ئەوانیدیش وێران بکەیت. رەگەزپەرستیی وەک ڤایرۆسی کۆرۆنایە، دەبێت رێ لە بڵاوبونەوەی بکرێت، نەک دنەی بدرێت. ئەوانەی ئەو روداوەیان قۆستەوە بۆ لێدان لە گەلێک، بەدوای عەدالەتەوە نین، بەڵکو کەیسێکی دادگەرانە بەکاردێنن بۆ مەبەستێکی ناپاک. ئەمڕۆ لە هەر رۆژێک زیاتر عێڕاق پێویستی بە ئاشتیی و پێکەوەژیان هەیە.

مێژوی دونیا و بەتایبەت عێڕاق سەلماندویەتی رق و رەگەزپەرستیی تەنها ماڵوێرانیی زیاترە. بەعسییەکان ٣٥ ساڵ حوکمی عێڕاقییان کرد، کەچی دواتر خۆیان و هەمو وڵاتیان وێران کرد. رەگەزپەرستیی تەنها بۆ ماوەیەکی کورت دەتوانێت سەرکەوێت. نازییەکان چیان بەسەر ئەڵمانیا نەهێنا، سەرەڕای ئەوەی خەریک بو هەمو دونیایان داگیردەکرد. میدیای پارتیی ئاگری رەگەزپەرستیی و شەڕی نێوان کورد و عەڕەب خۆشدەکات بۆ بەدەستهێنانی ئاژێندا سیاسییەکانی پارتیی، هەرگیز مەکەوە ئەو داوەوە. دادگەریی هەرگیز لەڕێی ئامرازە نادادگەرییەکانەوە بەدەستنایەت.


PM:02:33:20/09/2020

ئه‌م بابه‌ته 2392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی