سەرۆکی حوکمەت چاکسازیت باش!!!

‌ لەتیف مستەفا ئەمین

وەک خۆی بانگەشەی کرد لەکاتی متمانەدان پێی لەلایەن پەرلەمانەوە کە حکومەتی چاکسازی و جێبەجێکردنی یاسادەبی،دەرکەوت لەسەر ئەرزی واقیع زۆر لەحوکمەتەکانی پێش خۆی خراپترەو ھەموو قسەکانی سەرۆکی حوکمەتی بەھێز بڵقی سەرئاو بوون

لەکاتێکدا ھەموان چاوەڕێ بوون کە نەھێڵێت درێژکردنەوەی نایاسایی پێنج دادوەر تێپەڕێ چونکە دژی کارنامەی حوکمەتەکەی ودژی یاسای بەناو چاکسازیەکەی بوو ،سەرەڕای ئەوەی پەرلەمانیش ودەستەی دەسپاکی و یەکێتی دادوەرانیش ناڕەزاییان دەربڕی،بەڵام دەرکەوت ژێر بەژێر پارتی و حکومەتەکەی پارتی لەگەڵ ئەو درێژکردنەوەیەن چونکە ھیچ وجودیان بۆ لایەنەکانی سەرەوەدانەناو بەخشکەیی بێ دەنگەیان لێکرد

بەڵکو ئەمڕۆ بەتەواوی ڕوی خۆیان ھەڵماڵی و بێ ئەوەی لەسەدەڵاتیان بێ و بێ ھیچ پالپشتێکێ یاسایی ماوەی دادوەرێکی تری داواکاری گشتی بە فەرمانی خودی سەرۆکی حوکمەت دێژکراێەوە.

ئیدی ئەوەی باوەری بەقسە قەبەکانی چاکسازی ئەم حوکمەتە ھەبێ یان گەمژەیە یان خۆی ھەلدەخڵەتێنێ یان دەستی بەکڵاوی پۆست و بەرژەوەندیەکانی خۆیەوە گرتوە توڕەیی سەرۆکی حوکمەت لێی نەسێنێتەوەو دەری نەکات.

سەرەتایدەسبەکاربوونی حوکمەت وتم بەرنامەکەی بەھێزە لەچاو ئەوانی پێش خۆی ،وتم بەڵام ئەوەھەر قسەیە ، قسەش ھەژارە ھەموو کەس پێی دەوێرێ، گرنگ جێبەجێ کردنە، بەڵام دەرکەوت لەجێبەجێ کردن لەوانەی پێش خۆی خراپتر نەبێ باشتر نیە

فساد القضا‌ء وافساده یفضی الی‌ نهایة‌ الدولة



PM:10:52:18/08/2020

ئه‌م بابه‌ته 2528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی