بەرگریەك لە ویژدانەوە

‌ لەتیف مستەفا ئەمین

بەرێز شێركۆ جەودەت دەڵێ ئەندامانی فراكسێۆنەكەی ئێمە ھەموو مەرجە یاساییەكانیان  تێدایەو خانەنشینی ڕەت ناكەنەوە، كەچی زۆرێك لە پەیج و ئەكاونتەكان بەكێویان ھەڵگێڕاون ودەستیان كردوە بە تەشھیرو سوكایەتی كردن پێیان.

كەچی ھاوڕێی ئەزیزم بەڕێز یوسف محەمەد ھەمان قسەی كردوە و دەلێ من لە ئێستادا مەرجەكانی خانەنشینی گشتی نامگرێتەوەو كەی ئەو مەرجانەم تێدا بەدی ھات خانەنشین دەبم ، ھەمان ئەو پەیج و ئەكاونتانە دەستیانكردوە بە وەسف و سەناكردن و دەستخۆشی كردن لێی ، لەكاتێكدا لەروی قانونیەوە ئەو ئێستا پەرلەمانتاری عێراقەو شمولی خانەنشینی ھەر ناكات ئەگەر مەرجەكانیشی تێدا بوایە ،لەداھاتوش كە مەرجەكانی تێدا ھاتەدی مافی ئەو لەپەرلەمانی كوردستان نەماوە، بەڵكو مافی خۆیەتی لە پەرلەمانی عێراق خانەنشین ببێ، نەك كوردستان 
نازانم ئەدمینی ئەو پەیجانە دەبێ خەڵك بەچی تێبگەن؟ یان خۆیان بەراستی لەبابەتەكە نەگەیشتوون، كەس نیە پێیان بڵێ خەلك وشیارەو بەم كارەتان زیانی زیاتر لە حیزبەكەتان دەدەن.

دەبێ ئەوەش بزانین تاقە حیزب كە وەك حیزب ئەم دەسكەوتەی بۆ ھەژمار بكرێ ، ئەگەر دەسكەوت بێ تەنھا نەوەی نوێیە، ئەوانیش ئەگەر ئەندامەكانیان مەرجەكانی خانەنشین بونیان تێدابێ>

لە دنیا مووچەی زۆر دەدرێ بە پەرلەمانتاران بۆ ئەوەی بتوانن چاودێری حوكمەت بكەن و لێی بپرسنەوەو لەلایەن حوكمەتەوە نەكڕدرێن ، ئەم قسەیە بۆ دادوەرانیش ڕاستە ، كەچی لای ئێمە مووچەی زۆر دەبێتە ھۆی بێ دەنگ كردنیان ، بۆیە لە ئێستادا ھەقی ئەوەیە مووچەی پەرلەمانتاران  زۆركرمبكرێتەوە چونكە بە فیعلی ھیچ ڕۆڵ و كاریگەریان نیەو ئیشی خۆیان ناكەن پڕبەدڵ ھیواخواز بووم و لەنوسینی تریش نوسیومە و داوام كردوە بەرزترین مووچەی ئەوانەی پێیان دەلێن پلە باڵا بەتایبەت پەرلەمان لە ٢ ملێۆن زیاتر نەبێت ، ئەو كات خانەنشینیەكەشیان جیاوازی وای نەدەبوو لەگەڵ موچەخۆرانی گشتی، تا ئەو كاتەی دەبونەوە بە نوێنەری خەلك و حوكمەتیان ھەڵدەپێچا ئەو كات چەند مووچەیان بدرێتێ كێشە نیە




PM:03:47:03/07/2020

ئه‌م بابه‌ته 2832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی