دیموکراسی وحزبایەتیەکەی هەرێم!؟؟

‌ئەبوبەکر هەڵەدنی

دیموکراسی ڕاستەقینە ومانادار بریتی یە لەدابەش کردنی دادپەروەرانەی(دەسەڵات وسامان وزانست)جیاوازە لەدیموکراسیەتی ڕووکەش وڕواڵەتدار.

لەهەرێمە عەجایبەکەی ئێمە تائەوێ ڕێگەت دەدەن ئارایشت بیت،دەسەڵاتیان لێ وەرنەگریت ،کەبویتە مەترسی و سنوورت بەزاند (بەڕبەکەی ئەوان)ئیتر دەرگای دۆزەخت بەسەردا دەکەنەوە.

حزبایەتیش بەمانا ڕۆژئاواییەکەی(قوتابخانەی هۆشیار کردنەوەی ڕۆڵەکانی گەلە)کەچی لەهەرێمە بێ سەروبەرەکەی خۆمان(تاقیگەی خەساندن وگەوجاندن و وگەمژاندنە)لە بنەڕەتدا حزب (ئامراز)ە کەچی لای خۆمان بوەتە(ئامانج)،حزب کارێکی (خۆبەخشانەی ئارەزوومەندانەیە)لەمەڕ خۆمان(بۆ خۆژیاندن وکۆیلە کردن وبژێوی پەیداکردنە) لەحزبدا تائەوێ کوڕی چاکیت بەباش وخراپ بەرگری لەحزب بکەیت وووشەی (بەڵێ)هەردەم لەسەر زوبانت بێت،هەر کات خۆت ڕاپسکاند،خاوەنی ڕای خۆت بویت وڕەخنەت گرت(ئەوەی سەیرە لەپەیڕەوی حزبەکاندا رەخنەگرتن وەک ماف دراوە بەئەندام!!!؟؟؟؟؟)ئەوا یەکسەر تۆمەتبار دەکرێیت بە(خەت مایل ،نەخۆش،ڤایرۆس،بێزارکەر، موی لالوت،بار بەسەرحزب)ودەیان ناوو ناتۆرەی تر.

ئازادی وشکۆی مرۆڤ ئەودوو بەخششەی خودای بەدیهێنەرن کە بەهیچ پاساوو بیانوویەک مرۆڤ نابێت دەستبەرداریان بێت.

بۆیە ڕیفۆرم وچاکسازی ئەو ئەرکە قورسەی سەرشانی ئیسڵاح خوازانە کەدەبێت لێی بنەون،گەشبینانە هەنگاوی بۆبنێن تا مانا بدرێتەوە بەمرۆڤ وکردەی سیاسەت وکاری بەکۆمەڵ وگێڕانەوەی بەها وپرەنسیپ تا دواجار مرۆڤ وکۆمەڵگا براوەو ئاسوودە بن.

حزبایەتی ودیموکراسی دوانەیەکی پێکەوەگرێدراون،دەبێت ڕێچکە وباری لاری حزبایەتی ڕاست بکەینەوە ئەوکات دیموکراسیش جەوهەری خۆی بۆ دەگەڕێتەوە.


PM:12:29:14/12/2019

ئه‌م بابه‌ته 1848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی