ئایا پەرلەمان پەرلەمانی گۆڕانە؟!

‌ئەبوبەکر هەڵەدنی



لەماوەی دووساڵی ڕابردوودا کەپەرلەمانی کوردستان پەکخراوە، بێ باکیەک بەحزبەکانەوە دیارە بەوەی گوشاری ڕاستەقینەیان نەبووە و کاراکردنەوەی پەرلەمان نەبۆتە پێش مەرجیان بۆبەشداربوون لەکۆبونەوەکان و ئەگەر قسەیەکیان کردبێت لەبن لێوە وە کردویانە وتەنها داوا و هیوایان خواستوە.

ئەمەش ئەو ڕاستیە دەردەخات کەئەم هێزانە واسەیری کێشەکە دەکەن کە پەرلەمان تەنها موڵکی گۆڕان بێت، نەک دەزگای نیشتیمانی و نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان و شکۆی نەتەوەیەک بێت.

ئەگەر واسەیر بکرایە کەپەکخستنی پەرلەمان بێڕێزی کردنە بە خەباتی نەتەوەیەک و بەڕوبارە خوێنی شەهیدان وئەنفال کراوان، لەکارخستنی پەرلەمان بە کۆت و پێوەند کردنی ویست و ئیرادەی گەلێک هەرگیز هەڵوێستەکان وا لاواز نەدەبوون.

تەنانەت سەرجەم هێزەکان بەڕازی بوون بەدرێژەکێشانی داخستنی پەرلەمان سوکایەتیان بەخودی ئەندام پەرلەمانەکانی خۆیشیان کرد، وەڕەچاوی ئەو دۆخە دەروونی و زیهنیەی پەرلەمانتارانیان نەکردووە کەلە پەکخستنی پەرلەمانەوە یەخەی گرتوون.

بۆیە بالێرەش لەڕوانگەی بەرژەوەندی حزبیانەی تەسکەوە بۆ بابەتەکە نەڕوانین,گەر لەسەر زۆر شت ناکۆک بین دەبێت هەریەکەمان خۆمان بەخاوەنی ڕاستەقینەی پەرلەمان بزانین وئەوکات مێژوو ئەم پەڵە ڕەشە لەبیرناکات وهەریەک لەهێزەسیاسیەکان بەڕێژەی خۆیان لە بکەرەوە بۆ هاوکار وبێدەنگ ودەنگ نوزەڵ بەشداری ئەم پرۆسە نەگریسەن.


PM:01:23:11/06/2017

ئه‌م بابه‌ته 5624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی