كاكه ئازاد جوندیانی وریابه..!
ئەبوبەکر هەڵەدنی
هه‌میشه سه‌نگین و رێزداربوی له‌لام چونكه یه‌كێك بوی له ده‌نگه جوانه‌كانی ناوكۆمه‌ڵه‌و وێستگه‌ی ژیانی سیاسیت گه‌واهی ده‌رن كه‌ئه‌وه‌ی پێت كرادڵسۆزانه كردت.
چۆن ناوت ئازاده ئاواش ئازادیت خۆت ووته‌نی به‌چ شێوازێك درێژه به‌خه‌باتی كوردایه‌تی ده‌ده‌یت، چونكه مه‌رج نیه خزمه‌تی گه‌ل وڵات و دیموكراسی ته‌نها له رێی حزبه‌وه بێت، ده‌كرێت وه‌ك كاكه ئاسۆ عه‌لی شوێن په‌نجه‌ت هه‌ردیار بێت یاخود سه‌نته‌ر و رێكخراوێ له‌بواری فكری وسیاسی دروست بكه‌یت ماشه‌ڵاقه‌ڵه‌مه‌كه‌شت به‌بڕشته.
تكای برایانه‌م ئه‌وه‌یه بیر له‌سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه نه‌كه‌یته‌وه، چونكه نه‌ریتێكی ناشیرینی حزبایه‌تیه له كوردستاندا و زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانیش بۆ ئیمتازیات و ده‌سكه‌وتی مادی وپله‌و پۆست بوه نه‌ك له‌سه‌ر جیاوازی فكری وتێڕوانینی سیاسی، كه‌تۆش بێ نیازی له‌م شته بچوكانه.
به‌ڕای برای بچوكت دوای ئه‌و هه‌موو ماندووبونه كاتی پشوو لاكردنه‌وه له خێزان وخانه‌واده‌كه‌ت هاتووه.
ده‌رباره‌ی ئه‌وئاواته گه‌وره‌ت پرسی سه‌ربه‌خۆیی كه به‌ئه‌مانه‌ته‌وه یه‌كێتی له هه‌شتاو چواره‌وه دروشمی مافی چاره‌ی خۆنوسینی هه‌ڵگرتووه، ئامانجێكی پیرۆزه چه‌ندین شێواز‌و رێگاهه‌ن بۆخزمه‌ت كردن به‌م دۆزه، پرسی سه‌ربه‌خۆییش خواستی كه‌سێك و حزبێك نیه به‌ته‌نها به‌ڵكو خواستێكی نشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو كوردێكی دڵسۆ زۆسه‌رڕاسته.
به‌هیوام هه‌میشه له سه‌رفرازیا بتبینم و ئه‌م په‌یڤانه‌ش به‌گه‌وره‌یی خۆت لێم وه‌ربگره كه‌په‌رۆشی وخۆشه‌ویستیه بۆ به‌ڕێزتان.
PM:04:13:14/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 4458
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی