سلاَو له رۆژی دامه‌زراندن
ره‌حمان غه‌ریب
رۆژنامه‌ی هاولاَتی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی ئه‌هلی له هه‌رێمی كوردستان، یه‌ك له قوتابخانه‌كانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردستانی و عێراقی، ناوه‌ندی پێ گه‌یاندنی سه‌دان كچ و و كوڕی رۆژنامه‌نوس، ئه‌مڕۆ شانزه ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو كرد.
15 ساڵ به توانای خۆی به‌رگری كرد، كه قه‌یرانی ئابوری گه‌مارۆی دا، به په‌نجه‌كانی ده‌ستیش نهدهژمێردران ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی رزگاركردنیان دا و ئه‌وانیش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، بۆیه ده‌بوو خاوه‌نه‌كه‌ی تاریق فاتیح بژارده قورسه‌كه هه‌ڵبژێرێت بژارده‌یه‌ك كه به ئه‌ندازه‌ی خواردنه‌وه‌ی پهرداخیك ژه‌هره قورس بوو، خاوه‌نه‌كه‌ی وای ووت.
زۆربه‌ی دۆستان له دوره‌وه به‌ده‌ربڕینی زاره‌كی پشتیوانی‌یان ده‌رده‌بڕی، وه‌لێ له كاتی قه‌یرانه‌كان چه‌ند زۆر‌و زه‌وه‌ندن ئه‌وانه‌ی به ده‌ربڕینی زاره‌كی ئاماده‌ییان ده‌رده‌بڕی، ئه‌وانه‌شی كه هاورێی رۆژی ته‌نگانه بوون كه‌م بوون، هه‌ر زۆر كه‌م.
بۆ مێژوو ده‌ڵێم ئه‌و كاته‌ی قه‌یرانی ئابوری هاولاَتی گه‌مارۆ دابوو كۆمه‌كی مه‌رجدار ئامادبوو، بهلاَم هاولاَتی په‌نای بۆ نه‌برد، كه‌چی قه‌ڵه‌مه بێ ویژان و هه‌ندێ لایه‌ن كه له بنچینه‌وه له بۆسه‌دا بوون بۆ ناشرینكردنی ئه‌م رۆژنامه‌یه، هه‌ڵمه‌تیان دژی ده‌كرد.
هاولاَتی سه‌لماندی له سه‌رده‌می قه‌یرانی دارایی كه هاولاَتیانی كوردستان پێش رۆژنامه‌كه‌ی گیررۆدهی بوون، سه‌رچاوه‌ی به‌رده‌وامبوونی جگه له خوێنه‌رو ریكلامهكانیانی پشت‌و په‌نای تریان نییه.
سه‌نته‌ری میترۆ‌و رێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێوده‌ڵه‌تی IMS له‌چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا بانگه‌وازی ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كرد، به ئامانجی گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌رێك. ئه‌و كات پێمان باش بوو یاسایه‌ك هه‌بوایه بۆ كۆمه‌كردنی میدیا، بهلاَم نه‌ك یاساكه له په‌رله‌مان ده‌رنه‌چوو، پهرلهمانهكهیشمان به هۆی ململانێی سیاسی و حزبی، به‌ده‌ردی هاولاَتی برا.
PM:02:12:05/11/2016
ئه‌م بابه‌ته 6463
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی