لەمەودوا زاراوەی حکومه‌تی هه‌ژارکوژ بەکاردەهێنم
عەلی حەمەساڵح
موچه‌ی خانه‌نشینی نایاسای که‌مناکاته‌وه، که تێدایه به‌عسی بووه‌و دوو ملیۆن دینار وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام که‌مئه‌ندامێک دوای ١٠ مانگ موچه‌ی پێده‌درێت له ١٠٠ هه‌زاره‌وه بۆی ده‌کرێته ٥٩ هه‌زار.
هه‌ژارێک، به هه‌زار ده‌رده‌سه‌ری ١٠٠ مه‌تر زه‌وی ده‌کاته خانوو زیاتر له ملیۆنێک دیناری لێوه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مۆڵێکی گه‌وره دروستده‌کات، زه‌وییه‌که‌ی بێ به‌رامبه‌ر ده‌درێتێ و باجی لێوره‌ناگیرێت، یان دووکانه‌کان به چه‌ندین جار نرخی تێچووی ده‌فرۆشێته‌وه یاخود به کرێی چه‌ند مانگێک پاره‌که‌ی ده‌رده‌کات.
دووکانی سه‌رتاشخانه‌و وێنه‌گرو ئاش، ده‌بێت باج بده‌ن، به‌ڵام کۆمپانیای نه‌وتی نه‌یدات.
هه‌موو مانگێک ١٣ هه‌زار عه‌فوی گومرگی ئاساییه، له ٢٣ هه‌زار کۆمپانیا ١٥ هه‌زاری باج نه‌دا ئاساییه، به‌ڵام که‌مئه‌ندامێک به ١٠ مانگ ٥٩ هه‌زار دیناری وه‌رگرت ده‌بێت به دوو مانگ ٦٠ هه‌زار دینار بداته کرێی کاره‌با، له‌مه‌ودواش کرێی زبڵ بدات. نه‌یدات نابێت.
هه‌ژارێک ئه‌گه‌ر بڕوات قسته‌ره‌یه‌ک کات له نه‌خۆشخانه‌ی دڵ، که به‌پاره‌ی حکومه‌ت دروستکراوه‌و هه‌موو موچه‌و خه‌رجی له‌سه‌ر حکومه‌ته، پاره‌یه‌کی زۆری لێوره‌ده‌گیرێت، ته‌بعه‌ن پاره‌که‌ش بۆ حکومه‌ت نا، به‌ناوی کۆمپانیاو کاکم بۆخۆی ده‌بات...
واته: پاره وه‌رگره له‌فه‌قیر، خه‌رجی نه‌خۆشخانه له‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌ژارکوژ، داهاتیش هه‌مووی بۆ کۆمپانیایی کاکم.
لای خۆم تاوه‌کو داهاتی نه‌وت ئاوای به‌سه‌ربێت و داهاته‌کانی ناوخۆ ئاوابێت.
زاراوه‌ی حکومه‌تی هه‌ژارکوژ
سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌ژارکوژ
جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌ژارکوژ
وه‌زیری دارای و نه‌وت و ناخۆ، ..... هتد هه‌ژارکوژ به‌کارده‌هێنم.
AM:10:47:06/06/2016
ئه‌م بابه‌ته 4171
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی