ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه‌ 2021 ببێت به‌ ساڵی بێ موچه‌یی

‌عەلی حەمەساڵح

ئایا عێراق ئامادەیە ڕاستەخۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەڕێم بنێرێت و حاکمەکانی ئێرەش خەریکی قاچاخی و بردنی داھاتی نەوت بن! 

من تەمەننام دەکرد، حکومەتی عێراق ڕاستەخۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی ناردبا! بەڵام ئەمە تەمەننایە بە ھەست و سۆز، نەک لێکدانەوەی وردی لۆجیکی!! من دەزانم زۆرێک لە دڵسۆزی بیر لەم ڕێگا دەکەنەوە، بەڵام ترسی من ئەوەیە لە بری ڕێگا دروستەکە، بەم بابەتەوە سەرقاڵ بین و ساڵی ٢٠٢١ ببێتە ساڵی بێموچەیی! 

چۆن؟ 
بیرکەوە... تۆ شیعەیت و بڕیار بەدەستی!! ئامادەی لە داھاتی نەوتی بەسڕە پارە بنێریت بۆ موچەی ھەرێم و دەسەڵاتدارەکانی ھەرێم، خەریکی قاچاخی گومرگ بن و داھاتی نەوت ببەن بۆ خۆیان!! بێگومان نەخێر!!! 

ڕەنگە بڵێیت با عێراق دەستبەسەر گومرگ و نەوت و خاڵی سنوریدا بگرێت و حکومەتی ھەرێم ھەڵوەشێتەوە بۆ ئەوەی موچە بدرێت..
دڵنیابە لەوەی ھیچ کام لە حیزبەکانی کوردستان لەگەڵ ئەم بژاردە نین، بڕیار بەدەستەکانی عێراقیش ھەرگیز ئەم بژاردە تاقیناکەنەوە... 

بۆ زانینتان زۆر جار دەوترێ دۆزسیەکان بنێرن بۆ کازمی، جگە لەوەی ئاگاداری دۆسیەی ئێرەو باشوریشە، دڵنیابە تاوەکو ئەم ساتە کازمی باشترین دۆستی پارتی و یەکێتیە، نەک ھەڵوێستێکی وا؛ ئامادەنیە لێدوانکیش بدات دژی گەندەڵی بەرپرسانی ھەرێم!! چ جای بیەوێت دەسەڵاتیان لێوەربگرێت!!! ... 

تاوەکو ئەم ساتە کازمی تەنیا نمایش دەکات، بپرسن دوای چونی بۆ باشماخ و ئیبراھیم خەلیل چی ڕوویدا؟؟ گەندەڵی و قاچاخی زیادی کرد، رەنگە ھەندێک کەس بڵێن ، دەی کەواتە با سلێمانی خۆی ڕاستەخۆ موچە وەربگرێت لە عێراق، دڵنیابن یەکێتی ھەرگیز ئەمە ناکات و توند دەستی بەم حکومەتەی ئێستاوە گرتوە... ئەمەی من باسم کرد ڕەنگە بە خواستی زۆرینەی موچە خۆران نەبێت،  بەڵام من واقعت بۆ باس دەکەم و ئەنجامیش دبینین!! 

کەواتە حەل چیە؟ 
بە باوڕی من بەدر لەم ڕێگایە، بیر لە ھەر چارەسەرێک بکرێتەوە، لە ڕێگا ڕاستەکە دورمان دەخاتەوە... 

ڕێگای دروست 
ئەم مانگە یاسای بودجەی ٢٠٢١ دێتە پەرلەمانی عێراق، موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم گەرەنتی بکرێت و لەبەرامبەریشدا ھەرێم ئامادەبێت، ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی لێوەربگیرێت و ٥٠٪‏ داھاتە فیدڕاڵیەکان بدات... پێویستە ئەوەی لە خەمی موچەی خەڵکی کوردستانە دەنگ بەم بڕگە بدات!! 
ئەمریکاو ھێزە نێودەوڵەتیەکانیش لەگەڵ ئەم بژاردەن..
لەبەرامبەریشدا ھەڵمەتێکی گەورە دژی ئەم قاچاخی گەندەڵیەی ناوخۆ بەرپابکەین.. 
من خۆم بە ھەموو توانام بۆ ئەم ئامانجە کاردەکەم.. 


PM:01:55:21/11/2020

ئه‌م بابه‌ته 1328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی