چارەسەر ئەمەیە
عەلی حەمەساڵح
تاوەکو بەرەبەیان ئاگاداری ھەوڵی جوامێرانەی پەرلەمانتارە کورددەکان بوین، بەڵام پێدەچێت دۆخەکە ئیدی بەشێوەیەکی دیکە بێت!!
ئەمەی یاسای قەرزیش کۆتایی ڕێگا نیە، دوو خاڵی گرنگ ھەیە...
یەک: بەپێی ئەو یاسای ئەمڕۆ تێپەڕی، ئەگەر ھەرێم و بەغدا لەسەر ھەر بڕێک نەوت ڕێکبکەون( بڕکە دیاری نەکراوە) بەغدا بڕە پارەیەک بۆ ھەرێم دەنێرێت.
دوو: مانگی ئایندەوە پرۆژە یاسای بودجە دێتە پەرلەمان و پێویستە لە ئێستاوە ھەرێم ئامادەکاری ڕێککەوتنێکی گشتگیر بکات..
گرفتەکە لە نێوخۆیە!!
بەندە ساڵێکە ھاوار دەکەم ئەم دزی و قاجاخیە ڕابگرن، ھەموویم بە بەرپرسانی باڵا وت، لە پەرلەمان وتم: ئەوە ناوی ھەرچی قاچاخی و ڕێگای قاچاخە!! کەس بەدەمەوە نەھات و دوای ئەوەش قاچاخی زیادیکرد!! بەھۆی قاچاخی و کۆمپانیاکاریەوە مانگانەدەستکەوتی دەسەڵاتداران ١٧٠ ملیار دینار زیاترە!!!
بەھۆی گەندەڵی و قۆرخکاری و گرێبەستی خرابەوە، مانگانە نزیکەی ١٦٠ ملیۆن دۆلار زیان بە داھاتی نەوت دەگات( بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد ئەمەمان دیاری کرد)..
لە ٢٠٢٠/٣/٢٢ ، حکومەتی ھەرێم چوار بڕیاری دەرکرد، بۆ ڕێگری لە قاچاخی و ئەو کۆمپانیایانەی بە ١١ڕێگا پارە لە ھاوڵاتی وەردەگرن لە خاڵە سنوریەکان ! کۆمپانیاکانی سکویرتی و کۆمپانیای نەوتی خزمەتگوزاری نەوتی کە ٨٢٢ کۆمپانیان و باج نادەن! کۆمپانیاکانی وەبەرھێنان و دۆسیەی باج!! بەداخەوە دوای زیاتر لە حەوت مانگ جێبەجێنەبوو!! ئەگەرنا ئێستا ھەرێم دۆخێکی دیکەی ھەبوو!!!
ئەگەر قاچاخچێتی و گەندەڵی و گرێبەستی خراپ نەبا، ھەرگیز بەم شێوە لە بەردەم بەغدا زەلیل نەدەبوین!!
ئێستاش دروستترین بژاردە ئەم چاکسازیانەیە!
زۆر بەدڵنیایی ئەو زیانەی بەھۆی گەندەڵی و قۆرخکاری و قاچاخی و گرێبەستی خراپەوە لە ھەرێم کەوتوە زیاترە لە ٣٢٠ ملیارەکەی بەغدا..
چارەسەر ئەمەیە..
چاکسازی حەقیقی لە دۆسیە گرنگەکانی نەوت و خاڵی سنوری و باج بکرێت، پەلەبکرێت لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی..
بەدڵنیایی دەرگای ڕێککەوتنیش لەگەڵ عێراق دانەخراوەو ھەرێم دەتوانێت ڕێککەوتنێکی سەنگین لەگەڵ عێراق بکات..
عەلی حەمە ساڵح
PM:12:30:12/11/2020
ئهم بابهته 1900
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی