خانەنشینی دەرگای گەورەی گەندەڵی

‌عەلی حەمەساڵح


نزیکەی ٢١٧ ھەزار خانەنشین لە کوردستاندا ھەیە، بە ھەزاران کەس لەم ژمارەیە بەنایاسایی خانەنشینکراون، واتە: بەبێ ئەوەی خزمەتی فعلیان ھەبێت خانەنشینکراون.
 
لە ڕۆژانی پێشتردا زیاتر لە ھەزارو دووسەش کەس بە پلەی باڵا و تایبەت بە نایاسایی خانەنشینکرابوون، دۆسیەکانیان جیاکرایەوە و بڕیاری ڕاگرتنی موچەکانیان درا، کە بەشێکیان شەش ملیۆن دیناریان وەردەگرت. 

کاری نایاسایی گەورە لە خانەنشینی سەربازیدا کراوەو نزیکە ١١٧ ھەزار خانەنشینی سەربازی ھەیە، بە ھەزاران کەس بە ناڕەوا بەپلەی جۆراو جۆری سەربازی خانەنشینکراون؛ بەبێ ئەوەی ساڵێ خزمەتی پێشمەرگایەتیان ھەبێت، پێویستە لە زووترین کاتدا دۆسیەی ئەمانەش یەکلابکرێتەوە بەپێی یاسا. 

فەرمانبەرو خانەنشینی فعلی، قوربانی ئەم گەندەڵی و کارە ناڕەوایانە.. 

بە چاکسازی لە لیستی موچەو خاڵی سنوری و دۆسیەی نەوت، گرفتی موچە چارەسەر دەبێ..
عەلی حەمە ساڵح


PM:03:03:19/10/2020

ئه‌م بابه‌ته 2896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی