ڕاپه‌ڕین.. کاتێک "شۆڕشگێڕ" ده‌بێته دڕنده و مافیا
عەلی حەمەساڵح
کاتێک فایلی به‌شێک له‌م به‌رپرسانه‌ی ئێستا ده‌بینم، ئه‌وه‌نده شتی بۆ گه‌نی تێدایه، له‌خۆم ده‌پرسم ده‌بێت ئه‌مانه شۆڕشگێڕ بووبن، ئایا ئه‌مانه‌بوون له پێناوی ئازادی و مافی نه‌ته‌وایه‌تی ئێمه چوونه شاخ!
له به‌شێک له پێشمه‌رگه دێرینه‌کان ده‌پرسم، وه‌ڵامیان ئه‌وه‌یه: به‌ڵێ به‌شێک له‌مانه شۆڕشگێڕ بوون، زۆریش ئازابوون چه‌ندین جار له مردن گه‌ڕاونه‌ته‌وه، بەشێکیشیان هیچ نه‌بوون و نانی ماستاو ته‌کەتول ده‌خۆن.
لام سەیره!! شۆڕشگێڕ چۆن ده‌بێته جه‌لادو مافیا! ئه‌ی خه‌ڵکانێک ده‌زانێت ئه‌مانه چین! چۆن پێی شه‌رمنییه به‌دوایدا ده‌ڕوات و پاسه‌وانی ده‌کات؟!
چه‌ند قورسه پاسه‌وانی که‌سێک بیت دڵنیابیت، دزی له میلله‌ت ده‌کات!
ڕوونه ڕاپه‌ڕین چی بوو، کێ کردی و بۆ کردی، بۆیه نابێت له‌م یاده‌دا ئه‌م چیرۆکانه بفرۆشرێته‌وه.
به‌شی هه‌ره زۆری ئامانجی ڕاپه‌ڕین به‌دی نه‌هات...
ئێستا چه‌ندین جاش و مسته‌شار و ئه‌نفاچی و جاسوس و کورد کوژ، به‌پله‌ی باڵای خانه‌شینن و ته‌نانه‌ت موچه‌که‌یان ئه‌م که‌مکردنه‌وه نه‌یگرته‌وه.
به‌شێک له‌وانه‌ی که دوێنی له شاخ پێشمه‌رگه بوون، به هه‌زاران جار حه‌قی خۆیان وه‌رگرته‌وه.
خۆیان و کوڕ و که‌سه‌کانیان، کۆمپانیای گه‌وره، داگیرکردنی زه‌وی، کۆمپانیای نه‌وت، نه‌قڵ و به‌رهێنان، قومارکردن له دوبه‌ی، قوبرس، لوبنان، چه‌ند وڵاتێکی ئه‌وروپی و ته‌نانه‌ت ئه‌مریکاش بۆته پیشه‌یان.
به‌شێک له‌م "شۆڕشێگڕانه"ی شاخ، بوون به جەلاد و به مافیا.. ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی ئازادی ده‌که‌ن.
چ شه‌رمه‌زارییه‌کی گه‌وره‌یه له یادی ڕاپه‌ڕیندا بڵێن: چالاکی مه‌ده‌نی بۆ نان و ئازادی قه‌ده‌غه‌یه، به‌هێز جوابده‌درێته‌وه!.
به‌شێک له‌م بازرگانانه‌ی سیاسەت، قه‌ت شۆڕشگێڕ نه‌بوون، وه‌ک چۆن ئێستا چه‌ک دز و نه‌وت دز و زه‌وی دز و پاره دزن، ئاوا شۆڕش دزیشن.
ئه‌م شۆڕش دزانه. ته‌نانه‌ت له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه به‌شێکیان تێکشکان، چه‌ندین چیرۆکی قیزه‌ون و ناشرین ته‌عداکردن له‌م و له‌و، به‌پاره‌ی دزراوی خه‌ڵک تێرکردنی ئاره‌زووه‌کانیان له‌به‌رده‌ست و گوێی خه‌ڵکن.
بۆ ئه‌وه‌ی شۆڕش به‌های خۆی له‌ده‌ستنه‌دات و ڕێگا نه‌ده‌ین جارێکی دی و نه‌وه‌یه‌کی له‌م شێوه له ئاینده‌دا هیچ به‌رپرسیاریه‌تیه‌کی هه‌بێت، ده‌بێت خه‌باتی مه‌ده‌نی دور له توندوتیژی به‌رده‌وام بێت.
تێبینی: به‌شێک له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی دوێنی، که له ناو هه‌موو حزبه‌کان هه‌ن، تائێستا لای من جێگه‌ی ڕێزی زۆزن، ئه‌و غه‌دره‌ی ئێستا که‌سانێک له‌میلله‌تی ده‌که‌ن، پێش هه‌موان له خه‌باتگێڕه فعلییه‌کانی دوێنی و مرۆڤه دڵسۆزه‌کانی ئه‌مڕۆی ده‌که‌ن.
AM:08:50:05/03/2016
ئه‌م بابه‌ته 4520
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی