له 25ی 7دا
عەلی حەمەساڵح
دروستکردنی گۆڕان له‌لایه‌ن سه‌رکرده‌و کاریزمای کورد نه‌وشیروان مسته‌فا، وه‌رچه‌رخانێکی گه‌وره‌ی سیاسی بوو.
بۆیه‌که‌مجار هێزێکی مه‌ده‌نی، به‌ڕووئیایه‌کی ڕون بۆچاکسازی چووه ململانێی سیاسی و سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا..
ململانێی چه‌کداری گۆڕی بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی.
ده‌ستورێکی نوێی حیزبی داهێنا، مۆدێلی سه‌رکردایه‌تی گۆڕی، سه‌رۆکی هه‌تا هه‌تایی و مه‌کته‌بی سیاسی ھەتا هه‌تای نه‌ما، دوو ساڵ جارێک گۆڕانکاری و هه‌ڵبژاردن بۆ کۆی سه‌رکردایه‌تی ده‌کرێت..
چونی گۆڕان بۆ حکومه‌تیش له ٢٠١٤و له‌٢٠١٩ه‌دا، هه‌ر له پێناوی چاکسازی به‌رنامه‌ی چاکسازی بوو.
گۆڕان ده‌یان گه‌نجی به‌توانای کرده واجیهه‌ی حیزب و به‌رپرسیاریه‌تی پێدان.
گۆڕان، هۆشیاری گه‌وره‌ی دروستکرد، ئه‌م هۆشیاریه کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوو، به ئه‌ندازه‌یه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارانیش ئێستا باسی ئه‌و گه‌نده‌ڵی و نادادیه ده‌که‌ن؛ گۆڕان ١٠ ساڵ پاش ئێستا باسی کرد.
ڕۆحت شاد، ڕابه‌ڕی دوو شۆڕش، پێشمه‌رگه‌و ڕۆشنبیر، زمان‌زان و کۆمه‌ڵناس، مێژوونووس و بیریاری سیاسی.
دڵنیابه ئه‌م ئامانه‌ته‌ت ده‌پارێزین، ئه‌م بزوتنه‌وه دواپرۆژی تۆ بو، پاراستنی ئه‌رکه.
عه‌لی حه‌مه ساڵح
AM:10:08:25/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی