به ویژدان بڕیار بده، نه‌ک ڕق و کینه
عەلی حەمەساڵح
١-یه‌ک خاڵی ئه‌م ڕێککه‌وتنه دژی شه‌ش پاکێجه‌که‌یه له ٢٠١١ پێشه‌که‌شمان کرد؟
٢-یه‌ک خاڵی ئه‌م ڕێککه‌وتنه پێچه‌وانه‌ی ڕێککه‌وتنه ٢٥ خاڵیه‌که‌یه له‌گه‌ڵ یه‌کێتی کردمان..
٣- یه‌ک خاڵی ئه‌م ڕێککه‌وتنه دژی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی گۆڕانه.
بڕۆ به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی گۆڕان بخوێنه‌وه، بزانه جێگیرمان کردوه یان نا؟ به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنیش واته: چومه ده‌سه‌ڵات به‌م به‌رنامه ده‌چم، ئێمه‌س وامانکرد.
٤-ئێستاش ده‌رفت ماوه‌و من هیواموایه له‌گه‌ڵ یه‌کێتیش ئه‌و خاڵه هاوبه‌شانه‌ی له ڕێککه‌وتنی ٢٥ خاڵی هه‌مان بوو، له ورده‌کاری به‌رنامه‌ی حکومه‌ت جێگیری بکه‌ین پێکه‌وه.
تۆ ده‌ته‌وێت من دژایه‌تی پارتی و یه‌کێتی بکه‌م، یان به‌رنامه‌که‌م جێبه‌جێ بکه‌م. من به‌ڵێنی به‌رنامه‌م داوه..
ده‌زانیت که‌متر له‌٥٠٪ ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان کرد، ئێمه له‌و ڕێژه ١٢٪ مان هێنا، واته له‌کۆی گشتی ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه ئێمه ٦٪ مان هێنا، به‌ڵام زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری خواسته‌کانمان جێگیرکرد ئه‌مه‌ش بردنه‌وه‌ی دانوستاته .
تێبینی: ئه‌مه‌ی من خه‌می پرۆژه گه‌وره‌که‌یه، نه‌ک شه‌ڕی پۆست، چونکه من هیچ پۆستێکم ناوێت، له په‌رله‌مان چاودێرم و دژی زوڵم و گه‌نده‌ڵی و نادادی کارده‌که‌م.
چاودێری جێبه‌جێکردنی ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌و به‌رنامه‌ی حکومه‌ت ده‌بم.
AM:11:20:19/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 3696
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی