ئه‌رێ به‌ڕاست، وه‌ڵامى فه‌رمى چییه؟
عەلی حەمەساڵح
دواى هه‌موو ئه‌مانه چوار حیزبه‌كه بهچیتریش رازین..
ئه‌م چوار حیزبه، هه‌ر چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى فه‌رمیین....
وته‌بێژى پارتى دیموكرات، وتى: هیچ كام لهستونهكانمان قبوڵنیه، به‌ڵام فه‌رمووتان ئه‌مه فه‌رمى نییه!!!
مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكرات، كۆبوویه‌وه‌و هیچ كام له ستونهكانیان قبوڵ نه‌بوو، خۆشتان زۆر باش خهبهرهكهتان بیست، هه‌ر فه‌رمى نه‌بوو!!
سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى، به‌هه‌مان شێوه رایگه‌یاند كه به‌هیچ كام له ستونه‌كان رازینین. ئه‌میش هه‌ر فه‌رمى نه‌بوو!!!
ئه‌رێ برا شیرینه‌كانم لاى ئێوه چى فه‌رمییه!!!
پارتى دیموكرات، به‌مه‌به‌ست له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه، وڵامتان ده‌داته‌وه‌و بۆ بێبایهخكردنى پرۆژه‌و سوتنهكانمان.
ناهێلێت وهزیریتان بچێته په‌رله‌مان بۆ بێبایهخكردنى ئه‌و په‌رله‌مانه‌ى ئێوه پێتان وایه مه‌رجه‌عى یاسایی و سیاسییه، هه‌ر لاتان ئاساییه!!!
به وه‌زیره‌كانتان بڵێن: بزانن به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كانى پارتى چۆن ئاسته‌نگییان بۆ دروستده‌كه‌ن!!!! هه‌ر ئاساییه
باسى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ناكه‌م، خۆتان ده‌زانن پارتى چۆن حوكم ده‌كات و هه‌ر رازین!!!
ئیتر ده‌بێت ئێوه قسه بكه‌ن، یه‌كه‌م قسه‌ش ئه‌مه‌بێت..
ده‌زانن پارتى دیموكرات، 6/10/2015 چیتان پێده‌ڵێت، ده‌ڵێت: به‌و ستونهتان رازین كه سه‌رۆك له‌ناو خه‌ڵك هه‌ڵبژێردرێت، سازانیش له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانى ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش بۆ دواى 2017 . كاك مه‌سعودیش وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێم تاوه‌كو 2017 به‌رده‌وامه‌و دوای ئه‌وه‌ش ده‌بێت خۆى بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم هه‌ڵبژێردرێت!!!
وه‌ڵامێكى رون ئاماده‌كه‌ن بۆ پارتى و، بڵێن: ئێمه سه‌رجه‌م نوێنه‌رایه‌تى وڵاتان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه كاك مه‌سعود، به‌پێى یاسا سه‌رۆكى هه‌رێم نییه، كاك كۆسره‌ت، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم نه‌ماوه‌و وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌و سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش، وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێم مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ناكه‌ن.
ئه‌گه‌ر ناشگهین به سازان، با هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم بكرێت‌و تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ش ده‌سه‌ڵاتى یاسایى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن بۆ سه‌رۆكى حكومه‌ت بێت.
ئه‌گه‌ریشنا، به روونى بهداخوازییهكانى پارتى رازیبن و شتێك به ئێمه‌ش بڵێن، با ئێمه‌ش دوعایه‌كى خێرتان بۆ بكه‌ین.
تكایه سنورێك بۆ ئه‌م دۆخه دابنێن.
AM:11:15:22/09/2015
ئه‌م بابه‌ته 4148
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی