پارتی گره‌و له بێ ده‌نگی كێ ده‌باته‌وه ؟
عەلی حەمەساڵح
ئه‌م روانینه‌ی پارتی شبۆ یه‌كێتی دروسته!!!
پارتی گره‌و له بێ ده‌نگی كێ ده‌باته‌وه ؟
ئه‌م بێده‌نگییه‌ی كه هه‌یه به‌رامبه‌ر پارتی، گه‌وره‌ترین دیارییه بۆ پارتی هاوكاری به‌رده‌وامبوونییه‌تی له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كانی، بێده‌نگی یه‌كسانه به شه‌رعییه‌تدان به كوده‌تا.
ئه‌م بێده‌نگییه، گه‌وره‌ترین زیانه به ئاینده‌ی ئه‌م وڵاته.
حزبی سیاسی هه‌رگیز ته‌سليم به ئه‌مری واقع نابێت، به‌ڵكو خه‌بات ده‌كات له پێناوی گۆڕینی ئه‌و واقیعه‌ی كه به‌دڵی نییه.
به‌ڕاشكاوی ده‌بێت بوترێت، هه‌ر سیاسییه‌ك یان به‌رپرسێكی حزبی وتی: بارزانی سه‌رۆكه به‌ئه‌مری واقع، گرفت نییه له‌به‌ر دڵی پارتی با گۆڕانكاری له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكرێت، ئه‌و به‌رپرسه یان ته‌سلیم به ئیراده‌ی پارتی بووه یاخود خاڵی لاوازی له‌ژێر ده‌ستی پارتیدایه......
پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌موو رۆژێك هه‌نگاوێكی نوێ ده‌نێت، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی پارتی لێوانلێوه له غرورو بێمنه‌تی، دوایه‌مینی هاتنی سوپای توركیا بوو، ئه‌م بێمنه‌تییه‌ی پارتی له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟ ئه‌م غروره‌ی بۆ كوێمان ده‌بات؟...
پارتی، په‌رله‌مانی په‌كخستووه‌و خه‌ریكه بۆی ده‌چێته سه‌ر و له‌ملاو لاش ده‌بیستین له‌به‌ر دڵی پارتی خه‌ڵكی دیكه ده‌ڵێت بار په‌رله‌مان هه‌ڵوشیته‌وه، به‌ڵام گرفت نییه بارزانی له پۆسته‌كه‌ی بێت!!
پارتی، پێیوایه بوون و نه‌بوونی په‌رله‌مان وه‌ك و یه‌كه، ته‌نانه‌ت زۆریان نه‌بوونی به باشتر ده‌زانن، ئه‌و وابیرده‌كاته‌وه هێزی كاریگه‌ر جگه له گۆڕان، یه‌كێتییه كه چه‌كدارو پاره‌ی هه‌یه،پارتی وای ده‌بینێت یه‌كێتی له‌مه‌ڕ ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی پارتی جگه له چه‌ند لێدوانێكی كه‌می رۆژنامه‌وانی هیچی دیه‌كه‌ی نابێت، ئه‌م لێدوانانه‌ش بۆ رازیكردنی دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌تی، ئه‌گه‌رنا یه‌كێتیش نیه‌گه‌ران نییه به په‌كخستنی په‌رله‌مان و حوكمڕانی موتڵه‌قی پارتی!!
پارتی، جگه له‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی گۆڕانی ناردووه‌ته‌وه بۆ ماڵ حكومه‌تێكی په‌ككه‌وتووی 24 ملیار دۆلار قه‌رزاری، بێ خزمه‌تگوزاری شه‌كه‌تی هه‌یه، حكومه‌تێك له‌م هه‌موو قه‌یران و لێواری داڕوخانی ئابوورییه‌دا چوار مانگه یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی كردووه، دیسانه‌وه پێیوایه یه‌كێتی دۆستییه‌تی له نه‌كه‌وتنی ئه‌م حكومه‌ته شكستخواردووه‌دا، بۆ ئه‌مه‌ش پارتی، ده‌ڵێت: یه‌كێتی گرفتێكی نییه، پارێزه‌ر و به‌رگریكاری حكومه‌ته‌كه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ته، ته‌نانه‌ت له‌م ئه‌زمه‌دا ده‌یه‌وێت ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌مبكاته‌وه به‌ناوی چاكسازی، به‌ڵام ده‌ست بۆ داهاتی دزراوی نه‌وت و خاڵه سنورییه‌كان نه‌بات، ئه‌مه‌شیان به لیژنه‌یه‌ك ده‌كات، كه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایی بۆ حزبه‌كه‌ی خۆی نه‌بێت، وه‌ك چۆن پێشتر سه‌رۆكایه‌تی دوو لیژنه‌ی وه‌رگرتنی قه‌رزی ده‌ره‌كی و زیاده‌ڕۆی شاره‌وانی دایه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، كاری هه‌ردوو لیژنه‌ش بێ به‌رهه‌م بوو!!
ئێستا سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، كاره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات و بۆ كوێ ده‌چێت و له‌گه‌ڵ كێ كۆده‌بێته‌وه‌و چی ده‌كات، بێ باكه له هه‌موو هێزه‌كان، دیسانه‌وه پێوایه یه‌كێتی نیشتیمانی به‌مه نیگه‌ران نییه و نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی "جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم" و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ته، كه‌سیان هیچ شتێكیان نه‌وتووه، تاوه‌كو ئێستاش به‌رێز كۆسره‌ت ره‌وسوڵ نه‌یگوتووه جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم نیم، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیش خۆی له فڕۆكه‌خانه ده‌وه‌ستێت بۆ پێشوازی له میوانه‌كانی سه‌رۆكی پارتی، كه وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم خه‌ڵك ده‌بینێت.
كه‌باسی فه‌سادی نه‌وت له‌گه‌ڵ پارتیدا ده‌كه‌م، ده‌ڵێن: یه‌كێتیش شه‌ریكمانه بۆ باسی ناكه‌یت، ده‌ڵێم: چۆن به‌ڵگه‌تان چییه؟ ده‌ڵێن: ئێمه به‌ته‌نیا ده‌توانین نه‌وتی كه‌ركوك و ته‌قته‌ق بفرۆشین و یه‌كێتی قسه‌نه‌كات، تۆ ژماره‌كانی نه‌وتی كه‌ركوكت بڵاوكرده‌وه كوا هه‌ڵوێستی یه‌كێتی!!
ئێستا حاكمی موتڵه‌ق له وڵات‌دا پارتییه، حوكمڕانی مدیرناحییه‌و قایمقام و گه‌نمی جوتیار و به‌شه خۆراكی مانگانه نییه، حوكمڕانی په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه‌یه‌و به‌ته‌واوی لای پارتییه، حوكمڕانی سوپا و ئاسایش و هێزی ناوخۆیه لوتكه‌كانی لای پارتییه، حوكمڕانی ئابوورییه، ئابووری كوردستان نه‌وته ئه‌ویش لای پارتییه.
ته‌نانه‌ت دادگاكانیش به‌ته‌واوی له لایه‌ن پارتییه‌وه كۆنتڕۆڵكراون، وه‌ك : دادگای ته‌میز و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، ته‌نانه‌ت ئه‌نجومه‌نی شوارش كه سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆییه هه‌ر لای پارتییه، ته‌نانه‌ت كاره‌باش لای پارتییه.
پارتی له رابردوودا هه‌موو ئه‌م دامه‌زراوانه‌ی خستووه‌ته خزمه‌تی حزبی خۆیه‌وه‌و نه‌شتوانراوه رێگری لێبكرێت، ته‌نانه‌ت دوایه‌مین جار هاتنی سوپای توركیا بوو، پارتی وای ده‌بینێت بۆ ئه‌مه‌شیان یه‌كێتی هه‌ڵوێست و قسه‌ی جدی نابێت و ده‌توانێت له‌نێو لایه‌نه ناكۆكه‌كانی یه‌كێتیدا به‌جۆرێك كار بكات، یه‌كێتی پشتیوانی هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی بێت.
پارتی، ئێستا وابیرده‌كاته‌وه ئه‌م دۆخه به‌م شێوه به‌رده‌وام بێت تا هه‌ڵبژاردنێكی دیكه، ته‌نانه‌ت تا بتوانێت هه‌وڵی ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردنیش ده‌دات له پێناو به‌رده‌وامی دۆخه‌كه‌دا.
گۆڕان، ئێستا پێویستی به‌وه‌یه له‌و چه‌ند كارته‌ی له‌به‌رده‌ستییه‌تی كارتێكی نوێی فشار به‌كاربهینێت.
یه‌كێتی، به‌رپرسانێكی یه‌كێتی هه‌ن ره‌خنه‌ی جدییان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌ی حوكمڕانی پارتی و بێ باكی پارتی، پێیانوایه پارتی نابێت له حه‌جمی خۆی زیاتر حوكمڕان بێت و ئاینده‌ی كوردستان به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات، هه‌رچه‌نده ئه‌م به‌رپرسانه جدین، به‌ڵام نه‌یان توانیوه بڕیاری جدی بۆ یه‌كێتی دروست بكه‌ن.
ئێستا یه‌كێتی نیشتیمانی، یان ده‌بێت هه‌ڵوێستێكی جدی نیشتیمانی هه‌بێت یاخود به‌فه‌رمی پشتیوانی هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی پارتی بكات، چونكه گره‌وی ئێستای پارتی له‌گه‌ڵ بێده‌نگی یه‌كێتیدایه، پارتی پێوایه براوه ده‌بێت و ئێمه‌ش ده‌بێت له هه‌نگاو و هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتی بڕوانین له چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا.
PM:12:31:27/12/2015
ئه‌م بابه‌ته 4096
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی