بۆ مامۆستایانی ئاینی، سە‌ر بە‌ ھە‌ر تە‌ریقە‌ت و مە‌زھە‌بێكن

‌ ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین

خواپە‌رستی و مە‌سە‌لە‌ی ئاین، شتێكی شە‌خسیە‌ و نابێت وە‌ك ئە‌ركێكی كۆمە‌ڵایە‌تی سە‌یری بكرێت.  پە‌یوە‌ندی ئینسان و خودا كۆمە‌ڵایە‌تی نیە‌، بە‌ ڵكو شە‌خسیە‌. خوای گە‌ورە‌ نوێنە‌رە‌كانی لە‌ شێوە‌ی پێغە‌مبە‌ر پێشكە‌ش بە‌ مرۆڤایە‌تی كردوە‌ و، ئیتر ئە‌وە‌ش كۆتاییە‌تی ولە‌ دوای ئە‌وان ھیچ كە‌س بۆی نیە‌ خۆی بكاتە‌ نوێنە‌ری خوا.

كۆمە‌ڵگە‌ی ئێمە‌ لە‌ لایە‌ن حكومە‌تە‌وە‌ ئیدارە‌ دە‌كرێت و، ئاین  حاكم نیە‌. ئاین ھە‌ڵبژاردە‌یە‌كی تاكی ئینسانە‌ لە‌ كۆمە‌ڵگە‌، نە‌ك جە‌برێكی لابد منھا.  خە‌ڵك ئازادە‌ لە‌ جێبە‌جێكردنی ئە‌ركە‌ ئاینیە‌كان، كە‌س لە‌جیاتی كە‌س ناچێتە‌ جە‌ھە‌ننە‌مە‌وە‌ سزا نادرێت.

ھە‌ندێك لە‌ مامۆستایانی ئاینی  دە‌یانە‌وێت جێی حكومە‌ت و پارلە‌مان و دادگا بگرنە‌وە‌ لە‌ كۆمە‌ڵگە‌كە‌ماندا، كە‌ ھە‌رگیز نابێت ئە‌و مە‌رامە‌یان بۆ بچێتە‌ سە‌ر. بە‌ ناوی خواوە‌، ھە‌ڕە‌شە‌ كردن لە‌ ئینسان و تۆقاندنی لە‌ خوا، تە‌نیا بازاڕ گە‌رمی بۆ خۆ و بە‌ھێزكردنی پێگە‌ی خۆیانە‌ لە‌ كۆمە‌ڵگە‌دا و، ھیچ پە‌یوە‌ندیە‌كی بە‌ خواپە‌رستیە‌وە‌ نیە‌.  

داتە‌پاندن و وێرانكردنی پێگە‌ی ئافرە‌ت لە‌ كۆمە‌ڵگە‌دا، شێواندنی باڵانسی یە‌كسانی نێوان نێر و مێیە‌ لە‌ ھە‌رێمی كوردستان. ئە‌م شێواندنە‌ لە‌ قازانجی سیستە‌می پیاوسالاری و، بێ بە‌ھا كردنی ئافرە‌ت و پێگە‌كە‌ی لە‌ كۆمە‌ڵگە‌داو بە‌ كۆیلە‌ كردنێتی.

بە‌داخە‌وە‌ ڕێكخراوە‌ حیزبیە‌كانی ئافرە‌تان  جگە‌ لە‌ درێژكردنە‌وە‌ی چالاكی حیزبی «ئە‌ویش زۆر بە‌ كاڵی»، ھیچ دە‌ورێكی دیكە‌ ناگێڕن. بێگومان كە‌س ڕێگە‌ی لە‌م ڕێكخراوانە‌ نە‌گرتوە‌ كە‌ حیزبی نە‌بن، بە‌ڵام ھیچ نە‌بێت تۆزێكیش بە‌رامبە‌ر ئە‌و دروشمانە‌ بە‌وە‌ فابن كە‌ خۆیان بە‌رزیان كردۆتە‌وە‌ و ڕێكلامی بۆ دە‌كە‌ن.


AM:11:44:28/01/2020

ئه‌م بابه‌ته 2608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی