ڕەخنەگرانی (جێڵەکەی نێچیرڤان بارزانی)

‌ ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین


لەم دواییەدا سەرۆک وەزیرانی کوردستان کاک نێچیرڤان بارزانی ھەنگاوێکی تری بەرەو زیادتر نزیکبوونەوە لە ھاوڵایتان داوە، کە ئەویش وەرگرتنی پرسیاری ھاوڵاتیانە لە ڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە. ئەم موبادەرە یەی سەرۆکی حکومەت لەوانەیە بۆ سەرۆکی حکومەت لە ھۆڵەندا یان نەمسا شتێکی ئاسایی و ڕاگوزاری ڕۆژانە بێت، بەڵام بۆ خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و بۆ ھەرێمی کوردستان « کە بەم ڕۆژگارە ھەموان گلەیی لە دووری مەسافەی نێوان ھاوڵاتیان و سیاسەتمەدار دەکەن» داھێنانێکی مۆدێرن و جوانە.

لە یەکێک لە پەیوەندیە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا ھاوڵاتیەکی گەنج پرسیاری جۆری جێڵەکەی قژی سەرۆکی حکومەت ئەکات. ئەویش وەڵامی ئەداتەوە. ئیتر ئەم مەسەلەیە بوە بە مانشێتی ھەندێک لە ڕاگەیاندنی حیزبەکان و وە ک ئەوەی کۆتاییدونیا بێت وایە.

وابزانم پاش خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر بوو، کە ھەر ئەو نەفس نزمانە بوون کە ئەیانووت: کوردستان تەواو بوە... حوکمەتەکەی نێچیرڤان بارزانی فەشەلی ھێناوە... ھەرێمی کوردستان ئەبێتەوە بە «نەک بە چوار پارێزگا، چونکە بڕوایان بە بە پارێزگای ھەڵەبجە نەبوو» بەسێ پارێزگا و، ئەوەی مافی نەتەوەیی خەڵکی کوردستان بێت ھیچ حسابێکی بۆ ناکرێت.

کەچی لە ماوەیەکی کورت دا ھەموو پەیوەندیە دیپلۆماسیەکان ئاسایی کرانەوە. لەگەڵ ئێران، ئەمەریکا، تورکیا، یەکێتی ئەوروپا، وڵاتانی عەرەبی و بەغدا پەیوەندیەکان ئاسایی و بەھرەدار کرانەوە... بەغدا پارەی بۆ کوردستان نارد وبەردەوامیش ئەبێت لە ناردنی... نەوتەکە ھەر بەرەو تورکیا ئەڕوات و... زۆر شتی تریش کە با وەک موفاجەئە بۆ برادەرانی درۆزن و نەزانی ساختەچی «بەناو» پۆست مۆدێرنە بمێننەوە و لە داھاتودا خەڵکی کوردستان شاھێدی دەبن.

کەچی زۆر سەیرە؟... چارەسەرکردنی ئەو ھەمو کێشەیە نەبو بە ھەواڵێکی سەرپێیی کەناڵەکانی برادەران... بۆ جارێکیش «بەناو» نوسەران و خاوەن قەڵەم، ھیچ قسەیەکیان لەسەر ئەم ھەموو پێشھاتە نەکرد... کەچی لە ئێستادا مارکەی جێڵەکەی کاک ناچیرڤان بوە تە خاڵی سەرەوەی ئەجنداکان؟!!... ئایا ئەمە سەیر نیە؟!!!

ئەو کەسەی ئەڵێ کوێرم، لە دوو حاڵەت بەدەر نیە: یان ڕوناکی نابینێت، یانیش درۆ ئەکات و کوێر نیە!


PM:07:16:12/08/2018

ئه‌م بابه‌ته 6539 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی