لامەرکەزیەت و مووچە

‌ ئاسۆ حاجی

لە دروشم و لێدوانی میدیایی هەرچی لە بارەی پرسی لامەرکەزیەت بگۆترێ ناتوانێ ئەو راستیە بشارێتەوە کە:

-  یەکێتی بۆ هەتاهەتایە دەیەوێ سلێمانی بەبارمەتە بگرێ و وەک کارتێکی سیاسی بۆ فشار کردن بەکاری بهێنێت.
- یەکێتی دەنگدەر و لایەنگرانی خۆی لە هەولێر و دهۆک وەک نەبوو حیساب دەکا.

باسکردنی لامەرکەزیەتی ئەوجارە خاڵێکی دیکەی بۆ ئەو دوو خاڵەی سەرەوە زیاد کردوە ئەویش خواستێکی تاکە کەسی لە پشتەوەیە و لاهور جەنگی دەیەوێ لەو رێگەیەوە ئەگەر لامەرکەزیەتەکە سەربگرێ و سەرنەگرێ بە ئامانجەکە شاراوەکەی بگات:
- وەک حاکمێکی عەسکەری لەو دەڤەرە خۆی بناسێنێ. -  لەسەرەوەی دامەزراوە یاساییەکانی حکومەت بزاڤ بکا و بڕیار بدا.

- حیزبەکانی ئەو دەڤەرە وەک پاشکۆیەکی دانەبڕاوی یەکێتی لێبکات لە رێگای کڕینی سەرکردەکانیان و نووسەر و میدیاکارەکانیان.
- وەک خاڵی بەهێز و سەرنج راکێش بێت بۆ ئەو لایەنە دەرەکیانەی ئامانجیان بێهێزکردنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستانە تا زیاتر پاڵپشتی بکەن.

پرسی لامەرکەزیەت بە دڵنیایەوە لەلای لاهور جەنگی لە پلەی دووەم دێت و زیاتر وەک ئەلتەرناتیڤی پلانی یەکەمیەتی کە بۆ هەوڵ دەدات ئەویش ساغ کردنەوەی خۆی وەک سەرۆکی بێ رکابەری یەکێتی و ساغ کردنەوەی یەکێتیە لەسەر خۆی کە ئێستا هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە لە وەدیهێنانی ئەو ئامانجەی دوور نیە بە تایبەتیش کە توانیویەتی بە تەواوی هاوسەرۆکەکەی کە کوڕی مام جەلالە بە گوێرەی بەرژەوەندی خۆی بڕیار دەدا و کار بۆ بەهێزکردنی خۆی دەکا.

بەکارهێنانی پرسی مووچە و ئەو کێشە داراییەی بەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی گرتووە کارتێکی دیکەی لاهور جەنگیە کە بۆ ئامانجەکەی خۆی بەکاری دەهێنێ ئەویش ناچارکردنی پارتیە کە لەگەڵ ئەو دابنیشن و حیسابی سەرۆک و بڕیاردەری یەکێتی بۆ بکەن نەک لەگەڵ بافێل تالەبانی کوڕە گەورەی مام جەلال دابنیشن، بۆیەشە لە پرسی بودجە بە دوو ئاراستە کار دەکات:

- لە بەغدا لە رێگای ژمارەیەک پەڕلەمانتارا کە سەر حزبی خۆراوجۆرن بەڵام بۆ ئەو کار دەکەن هەموو کارێک دەکەن بە هەموو توانا هەوڵ دەدەن کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا قوڵتر بکەنەوە و تا بتوانن رێگری بکەن لە ناردنی بەشە پارەی هەرێمی کوردستان تا حکومەتی هەرێم نەتوانێ مووچە بدا.

- لە کوردستان لە رێگەی رێکخراوەکانی حزبەکەی و میدیاکانی خۆی موخاتەبەی عاتیفەی خەڵک دەکەن و هانیان دەدەن بۆ خۆنیشاندان.


PM:12:23:16/05/2020

ئه‌م بابه‌ته 1768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی