سڵاو لە وەزیری شارەوانی
ئاسۆ حاجی
چەندی بڵێی پیاوەکی پاک و چاکە،خۆزگە یەکەمین کاری لە جیاتی پلاندانانی سەرمێز و گوێگرتن لە بەڕێوەبەرە گشتیەکان و نا گشتیەکان و راوێژکار و پسپۆڕەکانی وەزارەت بەخۆی پیاسەیەک بەناو شاردا بکا، بە بازاڕ و گەڕەک و کۆڵان،تەنها یەک پرسیار وەڵام بداتەوە، پیادە بە کێندەرێ دا بڕۆن؟
- دوکاندار شۆستەیان گرتیە.
-بەڕێوەبەرایەتیەکانی حکومەت پێشی هەمووان سەرۆکایەتی شارەوانیەکان شۆستەیان قەپات کردیە.
-مەسول و مندارە مەسول پێش ماری خۆیان گرتیە.
-خەڵکی دیکەش بە حیساب پێش ماڵیان جوان و کەسک دەکەن، داریان چاندیە بەڵام پەرژینیان کردیە.
باشە ئەدی خەڵکی پیادە بە کێندەرێ دا بڕوا؟
جەنابی وەزیر یەک پیاسەی بکە و تێدەگەی هەبوونی جێی دیاریکراو لۆ پیادەڕۆیان چەند گرنگە.
خۆزگە ئەوە یەکەم خاڵی دەستپێکردنت دەبێ چونکە سەرۆکی حکومەت گۆتی هاوڵاتی میحوەری ئیشەکانمانە.
هیوادارم لاسایی وەزارەتی ناوخۆ و داد نەکەنەوە هاوڵاتی تەنها لە پارەی نووسینی داوکاری بکەنە میحوەر لە سێ هەزار دینار نرخی عەریزەیەک بکەنە بیست و پێنج هەزار.
PM:08:47:21/08/2019
ئهم بابهته 2396
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی