یەکێتی و گۆڕان لە کوێی روداوەکەی ئوقە بازن ؟

‌شوان داودی

لە کاتی رواوەکەی ئۆقەباز لە 17ی تەموزەوە تا ئێستا بە دێرێکیش قسەم لەسەری نەکردوە و چاودێری دۆخەکە دەکەم ، چونکە روداوێکی ئاسایی نیە تا لە خۆمانەوە بکەوینە فاڵگردتنەوە و رمڵ لێدان لەسەری ، دواجار لێکەوتەکانی ئەم روادوە کاریگەری لەسەر هەموومان و دواڕۆژی هەرێمش دەبێت ، قسە زۆر کراوە چی لە لایەن لایەنە فەرمییەکان وە چی لە لایەن چاودێر و میدیا ناوخۆییەکانەوە چی لە ڕۆژنامەوە و میدیا جیهانیەکانەوە ، لەراستیدا تائێستا نەمتوانیوە بروا بە هیچی بکەم و نەمتوانییوە هیچشی رەت بکەمەوە ، بەڵام پرسێارێکی گرنگم لا دروست بووە ئەویش ئەوەیە یەکێتی و گۆران لە کۆێی ئەم پرسە هەستیارەدان؟

دیارە ئێستا حکومەتێکی هاوبەشی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە ئارادایە و لە ماوەی نۆ مانگی رابرودا زۆر گوێمان لە هاوبەشی راستەقینە لە دەسەڵات دەبوو لە لایەن یەکێتی و گۆرانەوە هەردوو لایان قەناعەتیان بە خۆیان و جەماوەرو لایەنگرانی خۆیان کردوە کە لەم حکومەتەدا هاوبەشی راستەقینەن ، بۆیە دەپرسم تاچەند ئاگاداری لێکۆلینەوەکانی روداوەکەی ئۆقەبازن ، ئایا نوێنەرتان لەو لێکۆلینەوەکاندا هەیە ، ئایا تۆماری کامیراکانی ئۆقەباز پیشان ئێوە دراوە ، پرسیارێک لە هەمووی گرنگتر ئایا وەک هاوبەشێکی راستەقینەی دەسەڵات داواتان کردوە بەشداربن لە لێکۆڵینەوەکان ،ئەگەر داواتان کردوە وەڵامی پارتی دیموکراتی کوردستان چی بووە ؟

بۆ ئەوەی هەموومان بڕوامان بە حکومەتی هەرێم و لێکۆڵینەوە فەرمیەکان هەبێ و پێکەوە بەرپرسیارێتی ئەنجامەکانی هەڵگرین و وەک یەک بەرگری لێ بکەین ، پێویستە بەفەرمیی یەکێتی و گۆران بەشداری لێکۆڵینەوەکان بکەن و تۆماری کامیراکانی ئۆقەباز وەک خۆی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بڵاو بکرێنەوە ، چونکە بە پێچەوانەوە یەکێتی و گۆڕان ناتوانن قەناعەت بە خەڵکی خۆیان بکەن کە بڕوا بە لێکۆڵینەوەیەک بێنن تەنها لایەنێک ئەنجامی دابێت لە کاتێکدا باس لە کەسانێکی دیاری ئەو لایەنە بکرێت کەلەو روداوە تێوە گلابێتن و پێش بڵاو کردنەوەی ئەنجامەکانی گومانی زۆری لەسەر هەبێ و سەدان تانەی لێ درابێت ، بۆیە یەکێتی و گۆڕان لەم پرسەدا دەردەکەوێت کە ئایا لەم حکومەتە دا هاوبەشی راستەقینەن وەک خۆیان دەڵێن یان بەشدارێکی گوێ رایەڵن؟.


PM:04:28:21/07/2019

ئه‌م بابه‌ته 3204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی