له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه ئێمه‌ی كورد شایسته‌ی ده‌وڵه‌تی خۆمانین
قوباد تاڵەبانی
وابڕیاره رۆژی دووشه‌ممه ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی عێراق ئه‌نجامبدرێت. هاوپه‌یمانه‌كانی ئێمه- ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوامان لێده‌كه‌ن ده‌ستبه‌رداری ریفراندۆمه‌كه ببین و جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ عێراقدا بكه‌وینه‌وه دانوستان.
ئێمه سوپاسی هاوڕێكانمان ده‌كه‌ین بۆ هه‌وڵه‌كانیان، به‌ڵام ئیتر بۆ ئێمه كاتی ئه‌وه هاتووه ئاسایشی دوورمه‌ودای خۆمان، سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی خۆمان زامنبكه‌ین.ڕێگاكه ڕوون نییه، به‌ڵام ئێمه ده‌زانین به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كۆتایی دێت- له‌باشترین سیناریۆی چاوه‌ڕوانكراودا،به رێكه‌وتنی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ عێراقدا.
به‌ڵێ ئێمه، بژارده‌یه‌كمان هه‌یه. ئێمه ده‌توانین یان ئه‌وه‌تا ئێمه له ده‌نگدانی ڕیفراندۆمی ڕه‌مزی خۆمان به‌رده‌وامبین، كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی تێدایه كاردانه‌وه‌ی مه‌ترسیداری ئه‌و وڵاتانه‌ی دژایه‌تی ده‌كه‌ن لێبكه‌وێته‌وه، یان ئێمه ده‌توانین رازی بین به چه‌ند پابه‌ندبوونێكی پێشنیاركراو له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌كانمانه‌وه ،به‌هێزترین وڵاتانی جیهان، له‌به‌رامبه‌ر دواخستنی ڕیفراندۆمدا.
به‌ڵام وه‌كو ڕوویداوه، ئێمه‌ی كورد یاده‌وه‌رییه‌كی درێژ و ئاشكرامان هه‌یه له ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و ناپاكییانه‌ی گه‌لی ئێمه به‌درێژایی مێژوو چێشتوویه‌تی. له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره ته‌واو ڕوون نییه بۆ ئێمه كه دواخستنی ریفراندۆم به‌باشترین شێوه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بكات.
له‌كاتێكدا هاوپه‌یمانه‌كانمان ناكۆكن له‌گه‌ڵ سووربوونی ئێمه له‌سه‌رئه‌وه‌ی ریفراندۆم یه‌كه‌میین هه‌نگاوه بۆ سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌م مافه له یاسای نێوده‌وڵه‌تییدا پارێزراوه و له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراقیدا ده‌گونجێت.ئێمه هێشتا چاوه‌ڕوانی بیستنی به‌ڵێنێكین بۆ پرۆسه‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤێك كه به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی حوكمڕانی باشتر یان سه‌ربه‌خۆیی یه‌كجاریی كوردستانی لێبكه‌وێته‌وه.هه‌روه‌ها ئێمه به‌جدییه‌وه مه‌ترسییه‌كانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه‌مان هه‌ڵسه‌نگاندووه. كێی دیكه، له‌ڕاستیدا، ڕه‌نگه له‌ئێمه زیاتر له‌و مه‌ترسیانه ئاگاداربێت؟
هەندێك لە دۆستەكانمان داوامان لێدەكەن وەك بەشێك لە وڵاتێك بمێنینەوە كە نەیتوانیوە ناوچه‌كه‌ی لەو تیرۆریستانه‌ی دەوڵەتی ئیسلامی بپارێزێت كه له وڵات گه‌شه ده‌كه‌ن و زیانێكی گەورەیان بە وڵاتی ئێمەش گەیاند. وڵاتێك كە خراپ سامانەكانی بەكارهێناوە و ئەو پشكەی لە بودجەی نیشتمانی پێنەداوین كە پێكەوە لەسەری رێككەوتین. له ده‌رئه‌نجامیدشدا لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، بەغدا كوردستانی روبه‌ڕوی قه‌یرانێكی دارایی سه‌خت كردووه‌ته‌وه و وایكردووە نەتوانین به‌ته‌واوی مووچەی كارمەندەكانمان و پێشمەرگەش بدەین كە لە بەرامبەر داعشدا پارێزگاری لە عێراق و جیهان دەكات. ئێستا ئێمە زیاتر لە 1 ملیۆن ئاوارەی عیراقی و زیاتر لە 200 هەزار پەنابەری سوری له‌خۆده‌گرین كه له‌ده‌ست توندوتیژی تایه‌فی هه‌ڵاتون و بۆ پاراستنیان هاتوونەت هەرێمەكەمان. سه‌رباری ئه‌مه‌ش، حكومەتی عیراق ره‌تیكرده‌وه بودجه بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌و خه‌ڵكه سیڤیله بنێرێت. ده‌بوایه وڵاتانی جیهان زیاتر هه‌وڵی ئه‌وه‌یان بدایه داوا له عیراق بكه‌ن قه‌ناعه‌ت به ئێمه بكه‌ن له‌ناو عیراقدا بمێینه‌وه، نه‌ك هه‌وڵ بده‌ن ئێمه ڕازی بكه‌ن به‌وه‌ی عیراق جێ نه‌هیڵین.
به‌ڵام، هێشتا دیمۆكراسی كوردستان ناكامڵه و بێ خه‌وش نییه،حوكمڕانی ئێمه، و دامه‌زراوه‌كانمان و سه‌ركردایه‌تی سیاسیمان كه‌موكوڕیی خۆیان هه‌یه.به‌ڵام ئێمه پابه‌ندین به خۆشگوزه‌رانی ئابووری و شه‌فافییه‌ت و به‌رپرسیارێتی، و له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه سه‌لامه‌تی و پاراستنی هاوڵاتیانی خۆمان. ئێمه له هه‌موو ده‌وڵه‌تازه دروستبووه‌كان زیاتر خاوه‌نی دامه‌زراوه‌ی نوێین.
ئێمه بانگهێشتی ئێوه ده‌كه‌ین بۆ به‌هێزتركردنی دامه‌زراوه‌كانمان. فشارمان بخه‌نه‌سه‌ر بۆ پێشكه‌وتن و دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ. ئێمه چه‌ندین ساڵه كارده‌كه‌ین له‌سه‌ر چه‌ند ریفۆرمێك كه ده‌مانخاته پێگه‌یه‌كی به‌هێزه‌وه كه فه‌رمانڕه‌وایی بكه‌ین بۆ خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیانی خۆمان و به‌هێزكردنی وڵاته‌كه‌مان.
هیچ كه‌س فشاری نه‌خستینه‌سه‌ر بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌وه.ئێمه خۆمان دركمانكرد به‌وه‌ی كه پێویسته ئه‌وه بكه‌ین بۆ مانه‌وه‌ی خۆمان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێمه ئامراز و هۆكاری پێویستمان نییه كه ده‌وڵه‌ته خاوه‌ن سه‌روه‌ریییه‌كان هه‌یانه. ئێمه كۆمه‌ڵگایه‌كی كراوه و لێبورده‌و فره‌یی (پلوراڵیست) ین،كه نه‌خێر قبوڵده‌كات ، و هه‌موو گروپه‌كان ده‌پارێزێت. ئێمه به‌نیازین ببینه ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و ئاشتیخواز و سه‌قامگیر، كه په‌یوه‌ندی ئه‌رێنی سیاسی و ئابووری و ئه‌منی له‌گه‌ڵ دراوسێكانماندا ، له‌هه‌مووانیش گرنگتر، له‌گه‌ڵ عێراقدا، هه‌بێت.
ئێوه ده‌توانن خۆشی له‌نێوان گه‌نجانی ئێمه‌دا ببینن كه ئاهه‌نگ ده‌گێڕن بۆ ریفراندۆمی كوردستان، ئه‌و هه‌سته‌ش ناكۆكه له‌گه‌ڵ هه‌ستی هاوتاكانیان له‌سه‌رانسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه تیایدا تونددڕه‌ویی به‌ربڵاوه.له‌كاتێكدا گه‌له‌كه‌مان چه‌ندین بۆچوونیان هه‌یه سه‌باره‌ت به ریفراندۆم و باشترین رێگا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی، له‌دڵی هه‌موو كوردێكدا ئێمه له‌مێژه سه‌ربه‌خۆین. ئێمه له‌مێژه ده‌وڵه‌تین.
ئێمه ڕاڕانه‌بووین بچینه ڕیزی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی و هێزه عێراقییه‌كانه‌وه كه ده‌ستیانكرد به هه‌ڵمه‌تی رزگاركردنی موسڵ له‌دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی. پێش ئه‌وه‌ش ئێمه ڕاڕانه‌بووین له‌شه‌ڕكردن له‌دژی ئه‌لقاعیده، یان له پێش ئه‌وه‌ش، شه‌ڕكردن له‌دژی سه‌دام حوسێن. به‌ڵام ئێمه جاش نین، كه پاره‌مان پێبدرێت بۆ شه‌ڕكردن. ژیانی ئێمه له‌مه‌ترسیدایه و ئێمه گیانمان خستۆته‌سه‌رده‌ستمان، ئێمه‌ش، به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژی و نه‌ته‌وه‌یی خۆمانمان هه‌یه. ئێمه دووجاربیرمان نه‌كرده‌وه له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانمان بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی شه‌ڕ، سه‌ره‌ڕای كێشه ئابوورییه‌كانی خۆمان.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه، له‌جیاتی ناساندن و پاداشتكرنی ئێمه، چه‌ندین وڵاتی دیكه هێزی خۆیان یه‌كخستووه بۆ دژایه‌تیكردنی مافی ئێمه بۆ بریاردان له‌چاره‌نووسی خۆمان.ئێوه له‌كوێ بوون كاتێ ئێمه سه‌رده‌بڕدراین، و به چه‌كی كیمایی هێرشمان ده‌كرایه‌سه‌ر و له‌گۆڕی به‌كۆمه‌ڵدا له‌ساڵی 1988 دا ده‌نێژراین؟چه‌ندێك ماوه‌ی خایاند هه‌تاوه‌كو ئێوه وه‌ڵامی داواكانی ئێمه‌تان دایه‌وه كاتێ ئێمه بۆ شاخه‌كان هه‌ڵهاتین كاتێ سه‌دام حسێن ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی ئێمه‌ی له‌ساڵی 1991 دا سه‌ركوتكرد؟ هه‌موو كوردێك له سه‌رانسه‌ری جیهاندا توشی ترس و توڕه‌یی هات له‌به‌رامبه‌ر كاره‌سانی خوشك و براكانمان له‌سه‌ر چیای شه‌نگال له‌ساڵی 2004 دا. برینه‌كانی سه‌ركوتكردن و كۆمه‌ڵكوژی ڕابردوو له‌دڵ و مێشكی ئێمه‌دا نوێن. جێگای سه‌رسوڕمان نییه كه ئیسرائیل، وڵاتێك وه‌كوپه‌ناگه‌یه‌ك دروستكرا بۆ رزگاربووانی تراژیدیترین جینۆسایدی جیهان، به ته‌نیا و به‌ئاشكرا پشتیوانی له ریفراندۆمه‌كه ده‌كات، هه‌رچه‌نده ئێمه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی دیپلۆماتیمان له‌گه‌ڵیدا نییه.
ئێمه به‌رده‌وام سوپاسی پشتیوانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین له به‌رگریی كردن له كوردستان له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسلامی. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و پشتیوانییه ئێستا وادیاره له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه‌ـ ئێمه به‌داخه‌وه خۆمان ده‌بینین قسه‌یه‌كی كۆن ده‌ڵێینه‌وه: " كورده‌كان هیچ دۆستێكیان نییه بێجگه له شاخه‌كان".
به‌ڵێنی لێڵ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌واژه‌ی ماڵئاوایی كردن چاره‌سه‌ری خواستی گه‌له‌كه‌مان ناكات. كاتی ئه‌وه‌یه هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی جدی نه‌خشه‌ڕێگا و پلانێك داڕێژن كه كێشه‌ی كورد له‌عێراق چاره‌سه‌ربكات و ئه‌وه به‌گه‌له‌كه‌مان ببه‌خشێت كه ئێوه له‌مێژه چێژی لێوه‌رده‌گرن و ئێمه‌ش شایسته‌ین: وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی خۆمان.
PM:06:40:23/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 9061
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی